خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی ۴و۵ی گۆڤاری هۆنە بڵاو کرایەوه

ژمارەی ۴و۵ی گۆڤاری هۆنە بڵاو کرایەوه

ژمارەی ۴و۵ی گۆڤاری هۆنە بڵاو کرایەوه.

ژمارەی ۴و۵ی گۆڤاری هۆنە لە یەک بەرگدا پێکەوە بڵاو دەبێتەوە. ئەم دوو ژمارەیە لە ۳۰۰ لاپەڕەدا بڵاو بووەتەوە و هەڵگری چەندین وتار و یادداشتە کە بەرچاوترین بابەتی ئەم ژمارەیە وتووێژی سەرنووسەی گۆڤاری هۆنە، ئێحسان میرەکی، لەگەڵ مامۆستا د. مەزهەر خالقییە.

لەم وتووێژەدا سەرنووسەری گۆڤاری هۆنە و مامۆستا خالقی لە سەر چەندین تەوەری جۆراوجۆری موسیقای کوردی قسە و باسیان کردووە.

ئێحسان میرەکی (سەرنووسەری گۆڤاری هۆنە)

شایانی ئاماژەیە ماوەیەک پێش ئێستا گۆڤاری هۆنە لە ڕێگای لێژنەی نێردراوی زانکۆی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان پێشکەشی مامۆستا خالقی کرا و لە لایەن مامۆستا و ئەندامانی ئنستیتیوتی کەلەپووری کوردەوە پێشوازییەکی گەرم لەم گۆڤارە کرا.

 لێژنەی نێردراوی زانکۆی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان

یەکێک تر بابەتە گرینگەکان کە دەڕواتە خانەی لێکۆڵینەوە کوردییەکان، وتارێكی هاوبەشی د. بێهرووز چەمەن‌ئارا و د. سیرووس ئەمیری‌یە لە سەر شێوازی گۆرانی کە لە زمانی ئینگلیزییەوە بەڕێز وەزیر منبەری، خوێندکاری دوکتۆرای تاریخ و ئەندامی لێژنەی نووسەرانی هۆنە لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی.

ئاوڕدانەوە لە #شاماران و ئایینە کوردییەکان باسی یەکێك تر لە بابەتەکانە کە بەڕێز #مێهران_زارع خوێندکاری دوکتۆرای فەلسەفەی ڕۆژئاوا، نووسیویە و بڕیارە ئەم بابەتە وەکوو زنجیرە وتارێك ئاراستەی خوێنەران بکرێت.

ژمارەی ۴و۵ی گۆڤاری هۆنە چەند بابەتێکیش لە مەڕ ناساندنی بەرهەم و کەسایەتیگەلێکی بەناوبانگی کورد وەکوو #شەرەفخانی_بەدلیسی لە خۆیدا دەبینێ کە بە قەڵەمی خوێندکارانی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان نووسراوە.

گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی هۆنە، گۆڤاری تایبەتیی تەواویی خوێندکارانی کۆلێژی زمان و ئەدەبی زانکۆی #کوردستان لە سنەیە.

وشەی “هۆنە” لە کوردیدا لە چاوگی هۆنینەوە گیراوە کە بە واتای شیعر و هەڵبەست، تەسنیف و پێکەوەبەستن‌ـــە کە تا ڕادەیەکی زۆر ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزرێنەرانی هۆنە لە ناوی گۆڤاردا دیار و ڕوونە.

هۆنە گۆڤارێکی چوار زمانەیە کە هاوکات بابەتی بە زمانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی و عەرەبی تێدایە.

خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر و گەڵاڵەڕێژی هۆنە ئێحسان میرەکی، خوێندکاری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزیی زانکۆی کوردستانە. هەروها بەرپرسی ئێستای گۆڤار سۆما حەبیب‌زادە، خوێندکاری ماستێری زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی زانکۆی کوردستانن.

سۆما حەبیب‌زادە (بەرپرسی گۆڤاری هۆنە)

بە گوێرەی ستراتێژیی هۆنە، بۆ هەر ۲ ژمارە لە مامۆستایەک وەکوو مامۆستای ڕاوێژکار یارمەتی وەردەگیردرێ؛ لە ژمارەی ۱ و ۲ی هۆنە، بەڕێز دوکتۆر #بێهرووز_چەمەن‌ئارا ڕاوێژکاری هۆنە بوون و لە ژمارەی ۳ و ۴-۵دا بەڕێز دوکتۆر یادگار کەریمی، زانستیاری زمان‌ناسیی زانکۆی کوردستان، مامۆستای ڕاوێژکاری هۆنە بوون و لە ژمارە ۶و۷دا بەڕێز دوکتۆر #سیرووس_ئەمیری، مامۆستا بەشی زمان و وێژەی ئینگلیزیی زانکۆی کوردستان ڕاوێژکاری هۆنە دەبن.

ژمارەی یەکەمی گۆڤار لە بەهاری ۹۷ی هەتاویدا بڵاو کرایەوه.ئەم ژمارەیە ۱۱۵ لاپەڕە بوو کە هەڵگری حەوت بابەتی بە زمانی کوردی، سێ بابەت بە زمانی فارسی و دوو بابەت بە زمانی ئینگلیزی بوو. لەم ژمارەیەدا سەرنووسەری گۆڤاری هۆنە لە مەڕ بابەتی خەسارناسیی زانکۆ و گوتاری زانستی وتووێژێکی لەگەڵ د. #مەسعوود_بینەندە ڕێک‌خست.
▫️یەکێک لە بابەتە فارسییەکان لەم ژمارەیەدا دەقی وانەوتاری یەکەمی د. #بەختیار_سەجادییە لە سەر ژاک لاکان.

بابەتێکی دیکە کە ڕووبەرگی ژمارە یەکەمیشی بۆ تەرخان کرا، بابەتێک لە سەر ناساندنی مامۆستا د. #محەمەد_سدیق_موفتی‌زادە بوو کە ئەم بابەتە ئامادەکردنی #مەنسوور_ڕەحمانی بوو.

ژمارەی دووهەمی گۆڤار لە پاییزی ۹۷ی هەتاویدا بڵاو بووەوە.لە ژمارەیەدا چەندین بابەتی فەلسەفی و ڕەخنە و وەرگێڕان ئاراستەی خوێنەران کرا. کە لە بەرچاوترین بابەتەکان دەتوانین ئاماژە بۆ وەرگێڕانێكی مەریوان هەڵەبجەیی، وتارێکی فەلسەفیی د. بەیان کەریمی

ژمارەی سێهەمی گۆڤار لە زستانی ۹۷ی هەتاویدا بڵاو بووەوە.ژمارەی سێهەمی کە تایبەت‌نامەی #زمانی_دایکی بوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە زانکۆی کوردستاندا بڵاو بووەوە و هەڵگری ۹ بابەتی تایبەت بە تەوەری زمانی دایکی کە سەرەکیترین و بەرچاوترین بابەتی وتووێژی تایبەتی مامۆستای ڕاوێژکاری هۆنە بەڕێز دوکتۆر یادگار کەریمییە لەگەڵ پڕۆفیسۆر نوام چامسکیدا.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

تیمە و تەکنیکەکانی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن ڕۆمانی ( ئەلف یای) ڕەزا عەلی پوور بە نموونە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *