خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لەگەڵ پڕۆفیسور سه‌یید ئەحمەد پارسا

وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لەگەڵ پڕۆفیسور سه‌یید ئەحمەد پارسا

وتووێژی تایبەتی ماڵی کتێبی کوردی لەگەڵ پڕۆفیسور سه‌یید ئەحمەد پارسا، بە رپرسی لێژنه‌ی زانستیی دووهەمین کۆنفڕانسی هاوبەشی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی

دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی، لە لایەن زانکۆی کوردستان و بە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ڕاپەرین، ڕۆژانی ۱۹ و ۲۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۸ی هەتاوی، لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

هاوژین فایه‌قی، بۆ وتووێژ و زانیاری زیاتر سەبارەت بە کۆنفرانس و لایەنە زانستی و کارگێڕییەکانی، لە گەڵ پڕۆفیسور سه‌یید ئەحمەد پارسا بەرپرسی لێژنه‌ی زانستیی کۆنفرانس هەڤپەیڤینێکی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دەتوانن بیخوێننەوە…

پرسیار: بەرلەوەی بچینە ناوباس وپرسیارەکانی دووهەمین کۆنفرانسی هاوبەشی نێودەوڵەتیی تۆێژینەوەی زمان ووێژەی کوردی و فارسی(زمانناسی و بووتیقا) تکایە سەبارەت بە کۆنفڕانسی یەکەم و تەوەرە سەرەکییەکانی و دەسکەوتنەکانی ڕوونکردنەوەیەک بدەن و گرێدراویی بەم کۆنفڕانسی دووهەمەوە ڕوون بکەنەوە…

وڵام: کۆنفڕانسی ئەوەڵ هاوبەش بوو لە گەڵ زانکۆی راپەڕین لە رانییە و بە بۆنەی پڕۆتۆکۆلێک کە لەنێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی راپە ڕین واژۆ کرابوو. ئەم کۆنفڕانسە ساڵی ڕابردوو بۆ لەیەک تێگەیشتنی زیاتر لە رانییە بەڕێوە چوو، بۆ کۆنفڕانسی یەکەم تاقمێکی زۆرکەم له‌ ئێران بەشداربوون کە من وەکوو وێژەری تایبەت لە لایان زانکۆی رانییە بانگهێشت کرابووم، هەر لەوێ پەیمان نامەیک واژۆ کرا بۆ ئەوە ی کە کۆنفڕانسێکی دیکە لە سنە بە رێوە بچێ.

بڕیار وابوو ئەم دوو زانکۆیە بەرێوەبەری کۆنفرانس بن، کە لە دواییدا زانکۆی سەلاحەدین، ویستی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێمە دەربڕی کە وەک بەشدارێکی دی وەرگیرا، لە دواییشدا چه‌ند زانکۆی دیکه‌ش ویستیان له‌م کۆنفڕانسه‌ وه‌ک به‌ڕێوبه‌ر له‌گه‌ڵمان بن، بەڵام بەبۆنەی خۆ دوورگرتن لە قەرەباڵغی قەبووڵمان نەکرد و لەگەڵ ئەو دووزانکۆیە بەڕێوەمان برد.

پ: مەبەستی سەرەکیی کۆنفڕانس چییە و سەرهەڵداوی کام پرسی بنەڕەتیی بواری زمان و وێژەی کوردییە؟

و: مەبەستە سەرەکییەکان بە تەواوی لە تەوەرەکانی کۆنفرانسدا ئاماژەیان پێکراوە، ئێمە کە تەوەرەکانمان ده‌ستنیشانکرد، تێکۆشاوین هەر تەوەرێک کێشەیەک لە کێشەکانی زمان و وێژە چاره‌سه‌ر بکا.

پ: گرنگی و پێگەی ئەم چەشنە کۆنفرانسانە لە رووی زانستییەوە چییە و چ چاوەڕوانییەکیان لێ دەکرێت؟

و: ئەم دیاردانە لە پێشکەوتنی زانستیدا زۆر گرینگایەتیان هەیە و ئەتوانن زۆر گرێ پووچکە بکەنەوە. تازەکانی زانستی کە ئەوانیتر پێیان نەزانیوە یا تا ئێستا نەبووە مژاری توێژەران، بیانهەوێت لێرەدا باسی کەن ئەوانە هەمووی گرنگن.

پ: بەردەنگە سەرەکییەکانی ئەم کۆنفرانسە چ چین و توێژێکن؟

و: لە قۆناغی یەکەمدا ئاکادیمییەکان

پ: هۆکاری پێکەوە گرێدانی زمانی کوردی و فارسی لەم کۆنفرانسە زانستییەدا بۆچی دەگەڕێتەوە؟

و: ئەمە پرسیارێکی زۆر باشە، زمانی کوردی و فارسی هەردووکیان لە یەک سەرچاوەن و بەشێک لە زمانە هیند و ئەورووپاییەکانن، نزیکایەتی و خزمایەتی یەکجار زۆریان هەیە، بمانهەوێت یان نا زمانی فارسی کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر زمانی کوردی بە هۆی ئەوە کە هەزارساڵ شێعر و پەخشانی نووسراوەیان هەیە، ئێمە نووسراوە کانمان لە چەند سەد ساڵ تێپەڕ نابێت و بەشێکی زۆری ئەو تەجروبە شاعیریانەمان یا نووسراوەکانمان لە فارسەکانەوە گرتووە.
شتێکی سەرنج ڕاکێش کە هەیە، ئەوەیە کە لە کەیەوە کوردەکان فارسی فێربوون و توانییان کەڵکی لێ وەربگرن; لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بکەم بە خاڵێک کە من لە یەکێک لە وتارەکانما ئاماژەم پێ کردوە ئەوەیە کە، سەعدی شیرازی ئەو حەڵقەی ون بووەیە.

ئێمە بەگشتی لە شێعر و ئەدەبیات و نووسینە کوردیەکانیشمان قەرزاری مامۆستا ئایینییەکانمانین کە له‌ حوجره‌ دوای خوێندنی قورعانی پیرۆز و کتێبی وشه‌نامه‌ی ئه‌حمه‌دی و هه‌ندێک سه‌رف و نه‌حوی عه‌ره‌بی ، بووستان و گوڵستانیان دەخوێند و لە رێگای سەعدی لەگەڵ ئەدەبی فارسی ئاشنا بوون و لەو وەختەوە ئەو گرێدراویە هاتووە و تا ئێستا هەیه، بێجگە لەوەش ئێران مەملەکەتی فرە نەتەوەییە، وەکوو گوڵزارێک وایە کە پڕە لە گوڵی رەنگاوڕەنگ، زمانێک ئەبێت هەبێت کە ئەم نەتەوانە پێکه‌وه‌ گرێ بدات کە زمانی فارسی بەجوانی ئەو رۆڵەی لە ئەستۆ گرتووە.

کاتێ تەماشا دەکەیت ئێمە کوردمان هەیە، تورکمان هەیە، بەلووچ و لووڕو… ئەمانە چۆن دەیان توانی پێکه‌وه‌ قسە بکەن ئەگەر زمانێک هاوبه‌ش وەکوو فارسی بوونی نه‌بوایه‌؟ ئەو زمانە گرێ دراوە و هاوبه‌شه‌ زمانی فارسییە  که‌ نه‌ ته‌نیا یارمه‌تی داوه لەباری پێشکەوتنی زمانەکانی ترەوە ، به‌و هۆیه‌ش که ئه‌زموونی زیاتری بووە و توانیویەتی یارمە تی زۆری زمانی کوردی بدات.

پ: ئامادەکارییەکانی کۆنفڕانس لە چ ئاستێکدایە؟

و: هەموو کارەکانی تەواو بووە.

پ: ڕەوتی بەشداریکردن لە کۆنفڕانس بە چ شێوازێکە و ئاستی بەشداری بە چ ڕادەیەک گەیشتووە؟

و: بە شێکی لە رێگای ماڵپەڕی کۆنفڕانسەوە وتاریان ناردووە، بەشێکیان نەیان زانیوە لە ئەوە کەڵک وەربگرن لە ئیمەیل کەڵکیان وەرگرتووە، تەنانەت هەندێکیش بە دەستی ناردوویانە. پێشوازی زۆر زۆر باش بووە، نزێک لە چل و چەند زانکۆی دەرەوە و ناوەوەی وڵات بەشدار بوون.

پ: پێکهاتەی لێژنەی زانستی کۆنفرانس چۆنە و ئەندامانی لێژنە چۆن هەڵبژێردراون؟

و: ئەندامانی لێژنە ئەو کەسانەن کە لە ئەو بوارانەدا پسپۆڕن و لە چە ند زانکۆی دەرەوە و ناوەوەی وڵاتن، بۆ ئەوەی ئەوان بەشێوەی زانستی هەڵیسەنگێنن و پێوەرەکان زانستی بن.

پ: بەرهەمەکان بە پیێ چ پێوەرگەلێک هەڵسەنگێندراون و بژاردە کراون؟

و: بە پیێ پێوەری زانستی

پ: بەرهەم و گوتارەکانی کۆنفڕانس بە چەن زمان نووسراون و پێشکەش دەکرێن؟

و: به‌ چوار زمانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی

پ: کۆنفرانس له‌ چوارچێوه‌ی چۆن به‌رنامه‌یه‌کدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت؟

و: ١٤ په‌نێل  کە هەر په‌نێل سێ وتار بێژ وسەرۆک پەنێلێکی هەیە. هه‌روه‌ها پەنلێکیش بۆ پیشاندانی ۲۰ پووستر دابیین کراوه‌.
۱۱٦ وتار قەبووڵ کراوە لەکۆی ۱۳۸ وتار، کە ۴۳وتاری زمانناسییە و ۷۶ وتار ئەدەبیات و ۲۱ وتاریش ڕەد کراوەتەوە.

پ: بە پیێ هەواڵە باسکراوەکان، بڕیارە لە ڕۆژانی پێش کۆنفڕانسدا کارگەیێکی فێرکاریش بەڕێوە بچێت، تەوەرەکانی کارگە و مەبەست لە بەڕێوە چوونیان چین؟

و: ئەو کارگەیە سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی ئەدەبییە، دوکتۆر فواد رەشید بەڕێوەی ئەبات و بە پێی ئەو زانستە کە ئەو هەیەتی داوامان لێ کردووە ئەوانیش قەبووڵیان کردووە و هەرکەس پێی خۆشە دەتوانێ بەشداری بکات.

پ: ئاستی هاوئاهەنگی وپەیوەندیی نێوان زانکۆ بەشدارەکانی ئەم کۆنفڕانسە تا چ ڕادەیەک بووە و بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو چاوەڕوانی چی ڵێدەکرێت؟

و: ئێمە ۴۴ وتاری دەرەوەی وڵاتمان قەبووڵ کردووە و لە ناوخۆ ۷۳ وتارمان قەبووڵ کردووە وبە ئێرانەوە ٥ وڵات(کەنەدا، ئالمان، تورکیا، عێراق) بەشدار بوون.

پ: ئایاهیچ بیرۆکە و نییەتێک هەیە کە ئەم کۆنفرانسە بێتە سەرە تایەک بۆ چێکردنی ڕەوتێکی جێگیر و هەمیشەیی، لەچەشنی ڕێکخراوەیەکی زانستی لە بواری زمان و وێژەی کوردیدا؟

و: هیوادارم وابێت چونکە ئێمە ئەو کێشانە کە بووە کردومانەتە تەوەرێکی زانستی کە پسپوڕان بە ڕێوەی دەبن و ئامانجی ئەوەیە کە ئەو کسانە یەک بناسن و پێوەندییان بێت و کاری هاوبەشیان بێت.

پ: ئایا کۆنفڕانسی داهاتووش بەڕێوەیە؟ و سەبارەت بەو کۆنفرانسە چ زانیارییەک هەیە؟

و: بەڵێ هەرساڵ بەڕێوە دەچێت و هەرساڵێک یەکێک لە ئەو سێ زانکۆ بەڕێوەی دەبات.

پ: سەبارەت بەکۆنفڕانس چ تێبینی وپەیڤێکتان بۆ بەردەنگەکان و هۆگرانی زمان و وێژەی کوردی هەیە؟

و:هیوادارم ئەو کۆنفرانسە وەکوو هەلێک بگوازنەوە و بتوانن کەڵکی لێ بگرن. ئێمەیش تێکۆشاوین کە ئیزن نەدەین هەموو کەسێک بێ مەرج ڕێگای بەشداری پێ بدرێت بەڵکوو کەسانێک هاتوون کە قسەیان بۆ وتن هەیە.

پ: لە کۆتاییدا ئەگەر وتەیەکتان هەیە تکایە بفەرموون ….

و: ئاواتی سەرکەوتنمان بۆتان هەیە

سپاس بۆ ئامادەبوونتان

وێنه‌گر: ئه‌دیب ده‌شتی

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بایسته‌های حمایت از کودکان قربانی مین

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *