خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەرهەمە بڵاوبووەکانی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکانی ئورووپا

بەرهەمە بڵاوبووەکانی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکانی ئورووپا

بەرهەمە بڵاوبووەکانی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکانی ئورووپا

ئەرسەلان چەڵەبی لەدایکبووی ۱۹۸۷ی زایینی لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی دانمارکە، پێشتر لە کوردستان دوو کۆمەڵە شیعری بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانمارکە “Danish Pen” و تاکوو ئێستا شیعرەکانی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و دانمارکی و فارسی وەرگێڕدراون و چاپ و بڵاو بوونەوە.
لە درێژەدا ئاوڕ لە کۆمەڵێک بەرهەمی ئەو شاعیرە دەدەینەوە، کە لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕی سەر بە بڵاڤۆک و ناوەندە ئەدەبییەکانی ئورووپادا چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

? کتێبی “ئانتۆلۆژی شیعری فەرانسە”:

ساڵی ۲۰۱۷، دوو شیعر بە ناوەکانی “ئازادی” و “سۆسیالیزم” لە کتێبی “ئانتۆلۆژی شیعری فەرانسە” لە ناوەندی “Flammes Vives” لە فەڕانسە چاپ و بڵاو بۆوە. ئەو ناوەندە جگە لە چاپی کتێبی شیعر و رۆمان و چیڕۆک ساڵێک دوو کتێبی ئانتۆلۆژی شیعری، واتە شەش مانگی یەکەم و دووهەم دەداتە دەرەوە، کە شیعرەکانی ئەرسەلان چەلەبی لە ژومارەی یەکەمی ساڵی ۲۰۱۷ و بەرگی یەکەمدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە. ئەو ناوەندە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا نووسیویە:
“زیاتر لە شەست ساڵە بەردەوام لە هەر ژمارەیەكدا بەرهەمی تاقمێك شاعیرانی ( ناسراو و كەمتر ناسراو) بڵاو دەكاتەوە كە هەم لە باری فۆڕمەوە و هەمیش ناوەرۆكەوە جیاوازن.”
شیعرەکان ئاکۆ عەبباسی وەریگێڕابوونە سەر فەڕەنسی.

?ماڵپەری فەرمی ئەو ناوەندە:
http://www.flammesvives.com

? گۆڤاری “A new ulster” ئیرلەندی:

گۆڤاری “A new ulster” لە ژومارە ۶۴، مانگی ژانویەی ۲۰۱۸ لە وڵاتی ئیرلەند سێ شیعر بە ناوەکانی: نەتەوە گاندەرەکانی جیهان، سێلفی لەگەڵ مەکدۆناڵد و من لە خۆپیشاندانی توالێتە گشتییەکاندا گەورە بووم، بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە، شیعرەکان سامان شەریفی لە کوردییەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.
ئەو ناوەندە ساڵی ۲۰۱۲ لە ئیرلەند دامەزراوە.

?ماڵپەڕی فەرمی ئەو ناوەندە:
https://anuanewulster.wixsite.com/anewulster

? گۆڤاری ئیلکترۆنیکی “The pangolin reviwe”:

ژانویەی ساڵی ۲۰۱۹ گۆڤاری ئیلکترۆنیکی “The pangolin reviwe” شیعرێکی شاعیری بە ناوی “شیعرێکی عاشقانە” بە ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردەوە. ئەو شیعرە خالید چەلەبی لە کوردییەوە وەریگێڕاوە بۆ ئینگلیزی.

?ماڵپەڕی فەرمی ئەو ماڵپەڕە:
https://thepangolinreview.wixsite.com

? گۆڤاری “Recours au poème ” ی فەڕانسە:

بڵاوبوونەوەی شیعری “بۆ شۆڕشێکی لەبارچووی کوردستانی” لەگەڵ بیوگرافییەک لە ژیان و چالاکیی ئەو شاعیرە لە گۆڤاری “Recours au poème ” ی فەڕانسە ژومارەی ۱۹۵ی مانگی مەی ۲۰۱۹٫

ئەوە شیعرە #ئاکۆ_عەبباسی لە کوردییەوە وەریگ فەڕەنسی و هەتا ئێستا کوردییەکەی بڵاو نەبووەتەوە.

گۆڤاری “Recours au poème ” بە شێوەی ئەلێکتڕۆنیک بڵاو دەبێتەوە و ناوی ئەو گۆڤارە واتە “Recours au poème ” لە کوردیدا دەبێتە “بەرەو پیری شیعر”.

?ماڵپەڕی فەرمی ئەو ناوەندە:

https://www.recoursaupoeme.fr

? گۆڤاری ئەدەبی “A new ulster” ئیرلەندی:

گۆڤاری ئەدەبی “A new ulster” تایبەت بە شیعرە و ۳۱ی مانگی مەی ۲۰۱۹ لە وڵاتی ئیرلەند لە ژومارە ۸۰ی خۆیدا چوار شیعری بە ناوەکانی:
۱٫ لۆرکا
۲٫ دوایین تانگۆ لە کۆپنهاگ
۳٫ئاخ عیشقەکەم
۴٫ تابووتێک لە ئاسماندا

بڵاو کردۆتەوە، شیعرەکان خالید چەڵەبی مامۆستای زانکۆ بەشی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی، لە کوردییەوە کردوویەتی بە ئینگلیزی و دەقی کوردی شیعرەکان بڵاو نەبوونەتەوە.

?ماڵپەری فەرمی ئەو ناوەندە:
https://anuanewulster.wixsite.com/anewulster

?ئەو بەرهەمانەی لە داهاتوودا بڵاو دەبنەوە:

مانگی سێپتامبری داهاتوو گۆڤاری وەرزانەی”The Curlew”ی بریتانیا_لەندەن لە ژومارەی ۳ی خۆیدا شیعرێکی ناوبراو بە ناوی “لۆرکا” چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەو گۆڤارە لە لایەن کتێبخانەکانی نیشتمانیی شیعری بریتانیا، کتێبخانەی نەتەوەیی بریتانیا و ئیسکاتلەند و وێڵز وەکوو سەرچاوە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. ئەو گۆڤارە بە شێوەی خۆبەخش کاری بۆ دەکەن و داهات و پشتگیرییەکەی هەر هەمووی لە پێناو ژینگە و رزگاری گۆی زەوی دایە و هەر ژومارەیەکیش ناوی درەختێکی ناو سروشتی لێ دەنێن.

?ماڵپەڕی فەرمی ئەو ناوەندە:
www.the-curlew.com

ناوەندى ئەدەبیى Hvedekorn ، گۆڤاری تایبەتی شیعر لە دانماڕک، لە ژومارەی داهاتووی خۆیدا سێ شیعری ناوبراو بە زمانی دانماڕکی بە ناوەکانی خوارەوە بڵاودەکاتەوە:

١:دوايين تانگۆ لە كۆپنھاگ
٢:ژيانى مۆدێڕن
٣:كچە سێكسييەكەى دۆناڵد تڕامپ

ئەو گۆڤارە یەکەم شومارەی لە ساڵی ۱۹۲۰ی زایینی لە کۆپنهاگ دەرچووە و ساڵێ چوار ژومارە بە شێوەی وەرزانە بڵاو دەکاتەوە و یەک لە ناسراوترین گۆڤاری ئەدەبی وڵاتی دانمارکیشە. شیعرەکان خودی شاعیر لە کوردییەوە بە یارمەتی نووسەرێکی دانماڕکی کردوونی بە دانماڕکی.

?ماڵپەڕی فەرمی ئەو ناوەندە:
www.hvedekorn.dk

ئەرسەلان چەڵەبی دوو کۆمەڵە شیعریشی بە ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگێڕدراون و ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەن و لە ئێستا دا سەرقاڵی دیتنەوە و پەیوەندی لەگەڵ وەشانخانەکانە کە لە داهاتوو دا لە دووتوێی کتێبدا لە ئورووپا بڵاو دەبنەوە.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *