خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «لایەنەکانی ڕۆمان» بەرهەمی ئێدوارد مۆرگان فۆرستێر

ناساندنی کتێبی «لایەنەکانی ڕۆمان» بەرهەمی ئێدوارد مۆرگان فۆرستێر

ناساندنی کتێبی «لایەنەکانی ڕۆمان» بەرهەمی ئێدوارد مۆرگان فۆرستێر

ناسنامەی کتێب: لایەنەکانی ڕۆمان، نووسەر:ئێدوارد مۆرگان فۆرستێر، وەرگێڕ: شیرین زاهیری، نوویسیار: نەجمەدین براخاسی (هاوار)، چاپەمەنی نەحوی، ۱۳۹۹ هەتاوی.

کتێبی «لایەنەکانی ڕۆمان» نموونەیەکی بەرچاو لەو بەرهەمانەی ئیدوارد مۆرگان فۆرستێرە کە دوای بڵاو بوونەوە و وەرگێڕانی خێرا توانی جێگەوپێگەیەکی دیار لەناو توێژەران لە ئاستی جیهانیدا بۆ خۆی دەستەبار بکات.

گەڵاڵەی ئەم بەرهەمە سەرەتا وەکوو کۆمەڵێک لێدوان و گوتاربێژی بۆ خوێندکاران و توێژەرانی بواری ئەدەبی چیرۆک داڕێژرا کە فۆرستێر پێشکەشی کردن، پاشان کۆی ئەو لێدوانانە لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی لایەنەکانی ڕۆمان لە چاپ درا.

فۆرستێر لەم کتێبەدا کۆمەڵێ باس‌وخواستی گرینگی پێوەندیدار بە تایبەتمەندی چیرۆکی مۆدێرن و هونەری چیرۆک نووسینەوە ئاراستەی بەردەنگ دەکات کە هەندێکیان بۆ یەکەم جار ئاماژەیان پێ‌کراوە.

بۆ نموونە پۆلێن‌کردنی کەسایەتییە‌کانی چیرۆک بە سەر دوو بەشی ساکار و ئاڵۆزدا بۆ یەکەم جار لەم کتێبەدا باسیان لێکراوە.

شیرین زاهیری

جێگای ئاماژەیە شیرین زاهیری لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۲ هەتاوی و خەڵکی شاری بانەیە. زاهیری پێشتریش دوو بەرهەمی بە ناوی «یاداشتەکانی ڕۆژانەی بێوەژنێک» و «نیگەران مەبە» پێشکەش کتێبخانەی کوردی کردووە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

گفت‌وگو با «محمد شریف علیرمایی»؛ «پژوهشی برای ماندگاری صداها؛ نگاهی به کتاب سیاوچه‌مانه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *