خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان

عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان

عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان

کتێبی «عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان»، لە نووسین و ئامادەکردنی حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای بەدرخان -بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر رۆژنامەوانی و کولتوور- لە ۴۰۲ لاپەڕە پێکهاتووە و بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئیتاڵی، فەرەنسی و فارسییە) لە لایەن پسپۆڕانی زمان ئامادە کراوە.

حەمید ئەبوبەکر بەدرخان لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ ماڵی کتێبی کوردی سەبارەت بەم بەرهەمە گوتی: «مخابن، کاتێک هەواڵی کۆچی دوایی عەزیز گەردیم بیست، خەمبار بووم. سەر لەبەیانی ۲۰۲۲/۰۶/۰۶ هەواڵی کۆچی دوایی عەزیز گەردی، سوسیال میدیای تەنیبوو، بەداخەوە منیش بێ‌چارە و هەڵکوڕماو بە دیار هەواڵەکانی کوژانەوەی ئەستێرەیەکی پڕشنگدار لەنێو دنیای زمان و وەرگێڕان و ئەفسانەکاندا هەڵپە هەڵپی ئەوەم بوو، ئاخۆ دەتوانم بۆ چلەکەی کە دەکاتە ۲۰۲۲/۰۷/۱۶ کتێبێک شایان و شایەستە بە پێگەی پڕۆفیسۆر عەزیز گەردی ئامادە بکەم. هەوڵمدا ئەو بابەتانەی لە سوسیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، کۆیان‌بکەمەوە و هەرچی بەرگی کتێبە چاپکراوەکانییەتیی پەیدا بکەم و بۆ وێنە و دیکۆمێنتەکانیش پەیوەندیم بە زۆر کەسەوە کرد. بە سوپاسەوە لەلایەک نووسین و یادەوەرییەکانیان نووسی و لەلایەک دیکەشەوە وێنە و دەستنووسەکانیشم دەستکەوت. پاش راوێژکردن لەگەڵ قەهاری برای عەزیز گەردی و جەلیلی نەخشەساز و باسم رەسامی دیزاینەر، تواندرا لە کاتی خۆیدا بگاتە دەمەزراوەی کەریمی عەلەکە و د. تەها رەسوڵ بە سوپاسەوە لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کرد».

گەردی نامەی ماستەر و دکتۆراکەی لەسەر کێش و سەروا لە شیعری کوردیدا بوو؛ بەڵام ئەو بابەتانە تەنیا نووسینی تایبەت بە تێز و نامەی ماستەر و دکتۆرا نەبوو، بەڵکوو ئەو دەیخواست زۆر سەرکەوتوانە هەندێک کاری نوێی لەسەر زانستی کێش و عەرووزی کوردی بکات. گەردی توانی کێش و عەرووزی کوردی لە حەوت بەرگدا کۆبکاتەوە. سەبارەت بە گرینگی لێکۆڵینەوەی کێش و عەرووزی کوردی عەزیز گەردی، د. وریا عومەر ئەمین لە نووسینێکدا دەڵێت: «عەزیز گەردی فەراهیدی کوردە و هیچی لە فەراهیەی عەرەب کەمتر نەبووە».

لە وەڵامی پرسیارێکدا، بۆچی کتێبەکانی چاپی دووبارە نەدەکردەوە؟ بەڕێز قەهار گەردی برای بەمجۆرە وەڵامی دامەوە: «لە بارەی دووبارە چاپكردنەوە كتێبەكانی دەیگوت زمان و وشە، لە دنیادا لە پێشكەوتن و گۆڕانكاریدایە، ئەو دەیگوت ئەگەر بمەوێت كتێبێک چاپ بكەمەوە دەبێ جارێكی دیکە وەریگێڕمەوە، ئەوسا دەبێ دووبارە بەچاپی بگەیەنم».

دوکتۆر عەزیز گەردی

پاش ئەوەی دەستم بە خۆ ئامادەکردن کرد بۆ ئەوەی بتواندرێت لەکاتی دیاریکراو کتێبەکە چاپ بکرێت، هەمیشە لەپەیوەندییدا بووم لەگەڵ کاک قەهاری برای، شەوێکیان گوتی: کاک حەمید، برا گەورەکەمان کە ناوی کاک کوردۆیە دەڵێت: گەردی وەسیەتی کردوە، ئەگەر مردم لەنێو ماڵەکەی خۆم بمنێژن، منیش حەپەسام! لەلایەک بۆچی زووتر ئەو قسەیەیان نەکردووە، لەلایەکی دیکەش دڵخۆشبووم کە ماڵی گەردی هەمیشە وەکوو مەزارێکی پیرۆزی ڕووناکبیریی سەیر دەکرێت، بۆیە من بەباشیی دەزانم بنەماڵەکەیان بە جددی بیر لە گواستنەوەی تەرمی پیرۆزی گەردی بۆ نێو ماڵەکەی خۆی بکەن …

ئەندامانی هێژا؛ فایلی تەواوی کتێبی «عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان» لە سەر ئیزنی خاوەنی بەرهەمەکە و وەک دیارییەک لە لایەن بەڕێزیانەوە بۆ ئەندامانی کتێب دۆستی کەناڵ پێشکەش دەکرێت. بەم بۆنەوە بەڕێوبەرانی ماڵی کتێبی کوردی بە ناوی ئەندامانەوە سپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز حەمید ئەبووبەکر بەدرخان دەردەبڕێت و دیارییە ناوازەکەیان بە گیان وەردەگرێت.

 بۆ داگرتنی PDFی ته‌واوی کتێبی «عەزیز گەردی پاشای زمان و وەرگێڕان» ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کۆڕوو «لەیەکەوەدایو سەروو ئەدەبیاتی هامچەرخی هەورامی» زانکۆ کورساننە لوا ڕاوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *