خانه / اخبار و رویدادها / بڵاوکراوەی نوێ

بڵاوکراوەی نوێ

بڵاوکراوەی نوێ

کتێبی پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەوکاتەی هێشتا لێرە بوون

 

کتێبی (پێغەمبەرە جەوانەکە و خانیتا ئەوکاتەی هێشتا لێرە بوون)، لە نووسینی بوشرا کەسنەزانی-یە، بریتییە لە کۆمەڵێک دەقی ئەدەبیی کە بە زمانێکی شیعرئامێز نووسراوە. کتێبێکی قەبارە بچووکە  و خۆی لە دووتوێی ۸۴ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.

 

کتێبی لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم

کتێبی (لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم) لە نووسینی ژنە نووسەری جەزائیری رەیحانە-یە، فرمێسک مستەفا لە ئەڵمانییەوە کردوویەتی بە کوردی. کتێبەکە دەقێکی شانۆییە لە ساڵی ۲۰۱۴ لە پاریس خراوەتە سەرشانۆ، نووسەریش رۆڵی تێدا بینیووە. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە  و خۆی لە دووتوێی ۱۸۰ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە.

 

کتێبی نیتشە و پاش تازەگەری

کتێبی نیتشە و پاش تازەگەری لە نووسینی محەمەد کەمال-ه، کتێبەکە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی نیتشە. کتێبێکی قەبارە مام ناوەندە  و خۆی لە دووتوێی ۲۹۲ لاپەڕەدا دەبینێتەوە. لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپکراوە. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دعوتی برای روایت دوباره شاهنامه؛ فراخوان «حماسه جاری» منتشر شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *