خانه / اخبار و رویدادها / کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان لە سنە بەڕێوە چوو

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان لە سنە بەڕێوە چوو

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان لە سنە بەڕێوە چوو

عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان لەو کونگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند: دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان بە بەشداریی ۳۰۰ دەزگا و ناوەندی چاپەمەنی و ۲۱ هەزار ناونیشانی کتێب لە ڕۆژانی ۱۶ تا ۲۲ی خەرمانان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان رایگەیاند: ۹ دەزگای چاپەمەنی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەشداری ئەم پێشانگایە دەکەن و گوتی: پێشوازییەکی باش لەم بەشە کراوە و ئامادەبوونی چاپەمەنییەکانی هەرێم دەتوانێت ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ پەیوەندی و کارلێکی زیاتر لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاوکردنەوەدا.

دەریایی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی لە کاتی پێشانگەدا دانراون و زیادی کرد: کۆبوونەوە زانستییەکان، پەردەهەڵدان لە بەرهەمە نوێکانی ناوەندە چاپەمەنییەکان، وۆرکشۆپ و کارگەی پەروەردەیی، کارگەی چیرۆکنووسین و کارگەی زیرەکیی دەستکردیش وەک بەشێک لە بەرنامەکانی پێشانگا بەڕێوە دەچن و ئامادەبووان دەتوانن سوود لەم بەرنامە پەروەردەییانە وەربگرن.

بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتی پاڵپشتیی پێشانگا بۆ خوێنەران کرد و وتی:  کتێبەکانی پێشانگا بە داشکاندنی ٣٠ لەسەدی نرخ بە دەستی ئارەزومەندانی کتێب دەگات، هیوادارین بەم دابەزاندنە، دەستپێگەیشتنی خەڵک بە کتێب ئاسانتر بێت.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا پۆستەری دەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان پەردەی لەسەر لادرا.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

نوێترین چیرۆکەشێعری “فەرید ڕاژین” بەنێوی (گردۆڵ) بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *