خانه / اخبار و رویدادها / وتووێژ لەگەڵ سکرتێری باڵای دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات

وتووێژ لەگەڵ سکرتێری باڵای دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات

.

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی سکرتێری باڵای دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات لە گەڵ میدیاکارانی پارێزگای کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی؛ پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٥ی گوڵان، مەهدی ڕەمەزانی، سکرتێری باڵای دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هۆڵی کۆبوونەوەی کتێبخانەی ناوەندیی شاری سنە، چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەڤانان و میدیاکارانی پارێزگای کوردستان ساز کرد.

لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو، چەندین باس و بابەتی سەبارەت بە دۆخی کتێبخانە گشتییەکانی لە وڵات و پارێزگادا تاوتوێ کران.

ڕەمەزانی ڕایگەیاند: تۆڕی کتێبخانەکان لە وڵاتدا بریتیە لە ٣ هەزار و ٨٠٠ کتێبخانە، کە ٢ هەزار و ٨٠٠ کتێبخانەیان راستەوخۆ لە لایەن دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات بەڕێوەدەچێت و هەزار کتێبخانەی دیکەش بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ کەرتی تایبەتدا ئیدارە دەکرێت. کە ١٠ ملیۆن کەس ئەندامیان هەیە، ئەگەرچی کەمتر لە ٣ ملیۆن کەسیان ئەندامی چالاکن.

ڕەمەزانی سەبارەت بە پێگەی وڵات لە ڕووی سامانی کتێبخانەییەوە گوتی: ئێران لە ڕووی تۆڕی کتێبخانە و خزمەتگوزارییەکانییەوە لە ڕێزی ٢٠ وڵاتی یەکەمی دونیادایە و بۆ پتەوترکردنی ئەم ژێرخانەش هەوڵی زیاتر و تۆکمەتر دەدەین.

سکرتێری باڵای دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی وڵات وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هەوڵی تەواو دەدەین تاکوو لە توانا مەدەنییەکان بۆ پەرەپێدان بە کاروباری بەڕێوەبردن و گەشەپێدان بە چالاکیی کتێبخانەکان کەڵک وەرگرین، گوتی: لەو ڕووەوە کە سیاسەتێکی سەرەکیی دەوڵەت تەاوکردنی پرۆژە ناتەواوەکانە، هەوڵ دەدین ئەم بابەتە لە بواری کتێبخانەکەنیشدا ڕەچاو کەین و بینا ناتەواوەکان بە زووترین کار تەواو بکرێن. لەمەڕ ئەو شوێنانەش کە بواری بۆ دامەزراندنی بینای کتێبخانە نییە وەک گوندەکان و گەڕەک و ناوچە هەژارنشینەکان، بۆ پاراستنی دادگەریی بەهرەمەندبوونی هەمووان لە کتێب و کتێبخانە، هەوڵ دەدەین لە دەرفەتی کتێبخانەی گەڕۆک کەڵک وەربگرین، کە تاکوو ئێستا ژمارەیان گەیشتۆتە ٥٠ کتێبخانەی گەڕۆک.

ڕەمەزانی لە درێژەی گوتەکانیدا، کارکردن لەسەر میرمنداڵان و گەنجانی بە ڕێڕەوەی تەندروستی گەشەپێدانی بواری کتێب و کتێبخانە ناوبرد و گوتی بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیاری پێکەوە گرێدانی قوتابخانە و کتێبخانە گشتییەکانمان داوە و لە هەوڵی جێبەجێکردنی زەنگی کتێبخانەین لە فێرگەکاندا.

ڕەمەزانی سەبارەت بە دۆخی کتێبخانە گشتییەکان لە پارێزگای کوردستان‌دا ڕایگەیاند: لە ساڵانی ڕابردوودا بایەخێکی ئەوتۆ بە بواری کتێبخانەکانی پارێزگا نەدراوە و ئەمە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەزای گشتیی کتێبخانەکان داناوە. ئێستا ١٠ شار لە کوردستاندا خاوەنی کتێبخانە نییەن، کە ئەگەر شوێنی گونجاو بۆ ئێمە تەرخان بکرێت کە کورتترین ماوەدا تەیاریان دەکەین.

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

خوێندنەوەیەک بۆ کۆ شیعری “سوێند بە فورات”بەرهەمی یوونس ڕەزایی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *