خانه / اخبار و رویدادها / پیری کتێبی شاری سنە کۆچی دوایی کرد

پیری کتێبی شاری سنە کۆچی دوایی کرد

پیری کتێبی شاری سنە کۆچی دوایی کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، بەڕێز موحەممەد ڕەحیم غەریقی، پیری کتێبی شاری سنە، دوای تەمەنێک تەژی لە خزمەتی کتێب و خوێندنەوە بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین و دڵی هەموومانی هەژاند.

بەم بۆنە خەمناکەوە ‌پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و چالاکوانانی فەرهەنگی و سەرجەم هۆگرانی کتێب دەکەین.
جێی ئاماژەیە خواڵێخۆشبوو موحەممەد ڕەحیم غەریقی، بەڕێوەبەر و خاوەنی کتێبفرۆشی و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی غەریقی بوو کە هەڵگری سەدەیەک مێژووی کتێبفروشین لە شاری سنەدا.

بەڕێز غەریقی لە دەیەی ٤۰ی هەتاویەوە پێ لە شوین پێی باوکی کە دامەزرێنەری یەکەم کتێبفروشیی شاری سنە بووە، داەنێت و بۆ زیاتر لە هەشتاد ساڵ دەبێتە چالاکوانێکی ماندوویی‌‌نەناسی بواری چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە شاری سنەدا.

یادی بەرز و ڕۆحی شاد

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کتێبێک لەبارەی پەرلەمان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *