خانه / اخبار و رویدادها / گەردەن زەردێ

گەردەن زەردێ

گەردەن زەردێ

گوڵزار فەرەج 

ئەدەب بەگشتی رەنگدانەوەی ئەو واقیعە كۆمەڵایەتیەیە، كە میللەتان  پیا گوزەر دەكەن، هەر لەبەر ئەوەشە  مێژووی ئەدەب بەگشتی  مێژووی  مرۆڤە، چونكە لەوكاتەوەی مرۆڤ  بە مانای راستەقینە خۆی پێی ناوەتە  سەر ئەم زەوییە، ئەدەبیش بەشێوەیەك لە شێوەكان  هامڕای مرۆڤ بووە و لە تەكیدا ژیاوە و بوونی هەبوە، شیعر و ئەفسانە و داستانەكان و حیكایەتی گوێ ئاگردانن  و چیرۆك و رۆمانەكان، دەچنە خانەی  ئەدەبەوە و بەرهەمی هزری مرۆڤن، ئەدەب لە رۆژئاوا  پێشكەوتووتر بووە لە چاو ئەدەبی  شارستانییەكانی دیكە، چونكە رۆشبیری لە رۆژئاوا پێشكەوتوو ترە، داهێنراوە  هەستیارەكان و ژانرە  ئەدەبییەكان وەك شیعرو چیرۆك رۆمان و هونەر بەگشتی، ئەمانە هەموو لەگەڵ رۆحدا دەدوێن و مامەڵە لەتەك  ناخی مرۆڤدا دەكەن، بۆیە گەر ئەو تیۆریانەی  قسەیان لەمەڕ سەرهەڵدانی  ژانرە ئەدەبییەكان  هەیە تا رادەیەك كاڵبوونەوەی پێوە دیاربێت، یان مەرج نەبێت بۆ گەشتن بە بانە هەموو تاكە رێیەك بگرینەبەر، كۆتایی دنیا نییە، چونكە لەگەڵ زانستی بوونی  تیۆر و  چەمكە فیكری و فەلسەفییەكاندا، ئەوا هێشتا  شتێ بۆ فاكتەكانی ژیان خۆی بۆ واقیع دەمێنێتەوە،  كە من بۆ خۆم پێموایە  شیعر و چیرۆك پێش ئەوەی  خوناوكەی ملی خوێنەربن هەست و سۆز و رەنگدانەوەی ناخی نووسەرن، هەروەك چۆن بەشدار سامی لە دووتوێی نامیلكەیەكدا  هەست و سۆز و دەبڕینی خۆی بڵاوكردۆتەوە و ئەو ئازارانەی ناخی دەهەژێنن  بەیانی دەكات، بەشدار سامی شاعیری رستە دروست كردن و  رووداوە نزیكەكانە، كە بیر لە شیعر دەكاتەوە و  بیر لە خۆی دەكاتەوە ئەو دوانە لە دنیای بەشدار سامی دا  بۆ نووسین بە تەواوەتی پەییوەندییان بە یەكەوە هەیە، بەشدار لە خۆی دوور ناكەوێتەوە و روون و نزیك بیر دەكاتەوە، بۆیە كە باسی ئازار دەكات خوێنەر بەتەواوەتی ئازارەكەی دەبینێت یان هەستی پێ دەكات  ئەوەش تایبەتمەندی شیعری بەشدار سامی یە .
گەردن زەردێ دیوانە شیعرێكی شاعیری گەنج بەشدار سامی یە  و لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

منداڵانی هێڵی ئاسن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *