خانه / اخبار و رویدادها / لە ژێر ساباتی شیعری پەشێو دا

لە ژێر ساباتی شیعری پەشێو دا

لە ژێر ساباتی شیعری پەشێو دا

پەشێو ئەو ناوە دیارەی دنیای شیعری كوردییە نەك هەر ئەوانەی خولیای شیعرن، بەڵكو كەم خوێندەوار هەن ئاشنای ئەم شاعیرە نەبن، بە تایبەت ئەو نەوەیەی لە حەفتا و هەشتاكانی سەدەی رابردوودا گیرۆدەی دەستی بەعس بوون، هەمیشە بە شیعرەكانی پەشێو هێز و ئیرادەیان بە خۆیان داوە، بەدەم شیعری ئەم شاعیرەوە بەرەو پەتی سێدارە چوون. پەشێو لە ریزی ئەو شاعیرانەیە چەندین تێزی ماستەر و دكتۆرای لەسەر وەرگیراوە. چەندین لێكۆڵینەوە لەسەر ئەزموونی شیعری ئەم شاعیرە نووسراوە، یەكێك لەو بەرهەمانە، ئەم كتێبەی نووسەر سەدیق سەعید رواندزی یە، بە ناونیشانی لە ژێر باڵی شیعری پەشێو دا. 
ناوەڕۆكی كتێبەكەی نووسەر لە كۆمەڵێك بابەت و وتاری ئەدەبی پێكهاتووە، وەك نووسەر لەپێشەكی كتێبەكەدا ئاماژەی پێداوە، وتارەكان هەندێكیان پێشتر بڵاوكراونەتەوە و هەندێكیان تازەن و لەم كتێبەدا بڵاوكراونەتەوە. بەشی یەكەمی كتێبەكە یادەوەریی نووسەرە لەتەك شیعری پەشێودا وەك لەدەستپێكی بابەتەكەدا هاتووە نووسەر دەڵێت:”لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا كاتێ قوتابی پۆلی پێنجەمی وێژەیی بووم، لە قوتابخانەی دواناوەندی رواندزی كوڕان بۆ یەكەمجار پەشێو وشیعرەكانیم ناسی…” نووسەر لێرەوە باس لەدەستپێكی ئاشنابوونی خۆی بۆ ئەزموونی شاعیر عەبدوڵڵا پەشێو دەكات. بابەتی دووەمی كتێبەكە بەناونیشانی خاسیەتەكانی زمانی شیعری پەشێوە لێرەدا نووسەر لەبارەی زمان لای شاعیرەوە دەدوێت وبۆچوونی خۆی دەردەبڕێ. بابەتێكی دیكەی كتێبەكە بەناونیشانی ئارامی لە لووتكەی تووڕەبووندا لەم بەشەدا دەربارەی باسێكی دیكەی ئەزموونی شاعیر قسە دەكات و لە بابەتی پاشتردا باس لە ئەزموونی شیعر و خۆشەویستی لای پەشێو دەكات. خۆشەویستی لەشیعرەكانی پەشێودا كە وەك هەموان دەزانین لە پاڵ شیعری نیشتمانی و شیعری بەرگریی شاعیر كۆمەڵێك شیعری بۆ عەشق و خۆشەویستی ژن نووسیوە. لە بابەتێكی دیكەدا نووسەر باس لەپێگەی ژن دەكات لای پەشێو. ئەمەش بابەتێكی دیكەیە و نووسەر دەستی لەسەرداناوە و شیكاری بۆ دەكات و نموونەی شیعرەكانی هێناوەتەوە و لەبارەیانەوە دەدوێت. بەگشتی ئەم بەرهەمە لەبارەی ئەزموونی شاعیرێكی ناسراوەوەیە. 
لەژێر ساباتی شیعری پەشێودا لەدووتوێی۱۹۱لاپەڕەدایە و تەیب موعتەسەم دیزاینی كردووە و چاپی یەكەمێتی و كۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی لە سۆران چاپی كردووە.  

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

دوو كتێبی دیكەی هەراری كرا بە كوردی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *