خانه / اخبار و رویدادها / ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» بەڕێوە دەچێت

ڕێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» ۱۴ی پووشەڕ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی پێنووس لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

پێگەی هەواڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»: حامید قادرزادە، ڕۆژی دووشەممە ۴ی پووشپەڕ ۱۴۰۳ هەتاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پارێزگای کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد: ۱۴ پووشپەڕی ۱۴۰۳ هەتاوی ڕێوڕەسمی «بەرزڕاگرتنی میراتی مەعنەویی ئێران؛ ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی»، لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان  لە تەلاری مەولەویی زانکۆی کوردستان بەرێوە دەچێت.

رێوڕەسمی «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» لە ۱۲ تەوەری: فه‌رهه‌نگنووسی، فێرکاری، ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان، زمانناسی، وه‌رگێڕان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ڕۆمان (و ئه‌ده‌بی منداڵان)، شیعر (و ئه‌ده‌بی منداڵان)، بڵاوگه و وه‌شانگه‌کان، گۆڤار و ڕۆژنامه، فۆلکلۆر، لە ناوداران و چالاکانی ئەم بوارەنەدا ڕێز دەگرن.

شایانی باسه «ڕێزلێنان له ناودارانی زمان و ئەدەبی کوردی» لە لایەن توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و بە هاوکاریی کوردستان ناسیی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە، فێرگەی زمانی ڕاژە بەڕێوە دەچێت.

جێگای باسە لەم رێوڕەسمە فەرهەنگییە ڕێز لە ۸۰ تاکوو ۱۰۰ ناوداری زمان و ئەدەبی کوردی دەگیرێ.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

آیین اختتامیه چهل‌ودومین جایزه کتاب سال هفتم اسفند برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *