خانه / اخبار و رویدادها / دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

دیوانی مەولود ئۆغۆز (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە

شیعرەکانی شاعیر و رۆژنامەنووس مەولوود ئۆغۆز لە دووتوێی دیوانێکدا بە ناونیشانی (لیریکا بەربانگ) بڵاوکرایەوە کە دەزگای چاپ و پەخشی ئاڤێستا چاپی کردووە. شاعیر بێرکن بێرێ سەبارەت بە دیوانە نوێیەکەی مەولود ئۆغوز دەڵێت: «بە وشەسازییەکی نەرم و دەنگێکی هێمنەوە مژدەی شاعیرێکی ئێمە دەگەیەنێت کە سەربەخۆ و رەسەنە، بە شیعرەکانی: بە تیغی قژت، گۆرانیی بەیانی، ئاسمانی ئەستێرەکان، سێوێکی وەک شەکر، قەڵغانی سوور، هەڵوێستێکی پۆڵاین، هێزی بەختەوەریی و هتد». ئەو شیعرانە توخمەکانی ئەم واقیعەن. لیریکا بەربانگ، چ کۆمەڵایەتی بێت یان تاکەکەسی، رەنگی سۆز و حەماسەتمانە. شیعرەکانی ئەم کتێبەم بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خوێندەوە»، لێرەدا وتەکەی بێرکن بێرێ کۆتایی هات، ئێمەیش بەناوی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێوە پیرۆزبایی لەم شاعیرە گەنجە دەکەین و چەند دێڕێک سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی دەنووسین:
مەولود ئۆغۆز:
شاعیر و رۆژنامەنووس و وەرگێڕێکی کوردە، لە حەسەن کێفی باتمان لەدایکبووە. شیعرەکانی لە گۆڤارەکانی (پەنگاو، چیروسک و نەوبەهار و بەر هێلبێست و چەند گۆڤارێکی دیکەدا) بڵاوکراونەتەوە. سەرنووسەری گۆڤارێکی تایبەتە بە میوزیک، گۆڤارەکە ناوی (زریاب)ە. ئۆغۆز وەک سەرنووسەر و پەیامنێر و وەرگێڕ و  میدیاکار و پسپۆڕی پەیوەندییەکان کاری کردووە. لە ساڵی ۲۰۲۲ەوە لە زانکۆیەکی ئەهلی لە ئەستەنبوڵ وانەی زمانی کوردیی دەڵێتەوە. ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان (IFJ) و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و (PEN)ی کوردییە. لیریکا بەربانگ یەکەم دیوانی ئەم شاعیرەیە. 

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

ناساندنی كتێبی هێرۆ برایم ئەحمەد بە كورتی…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *