خانه / اخبار و رویدادها / کتێبی «گەڕانەوە بۆ سەرچاوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «گەڕانەوە بۆ سەرچاوە» بڵاوکرایەوە

کتێبی «گەڕانەوە بۆ سەرچاوە» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «گەڕانەوە بۆ سەرچاوە»،ئەمیلکار کابڕاڵ، وەرگێڕ: سرووش ساڵحیان، چاپەمەنی ڕێگا، بانە ۱۴۰۵.

لە مێژووی هزری سیاسیی سەدەی بیستەمدا، هەندێک کەسایەتی هەن کە کاریگەرییان لە سنووری ئەو وڵاتەدا نەماوەتەوە کە تێیدا ژیاون، بەڵکوو بوونەتە بەشێک لە میراتی فکریی جیهان. ئەو کەسانە نە تەنها بەهۆی سەرکردایەتیی خەباتێکی سیاسی و بەهۆی نووسینەکانیان، بەڵکوو لەبەر ئەوەی توانیویانە هزری سیاسی و کردەوەی سیاسی لە یەکتر نزیک بکەنەوە، ناسراون. ئەمیلکار کابڕاڵ لەو دەگمە بیرمەندانەیە کە لە ژیانی کورتیدا توانی پەیوەندییەکی قووڵ لەنێوان تیۆری و پڕاکتیکی سیاسی دروست بکات؛ پەیوەندییەک کە هێشتا دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ، گرنگیی خۆی لەدەست نەداوە. ئەگەر ناوی کابڕاڵ لە پاڵ ناوەکانی وەک فرانتز فانۆن، ئێدوارد مۆندلاین دێت، ئەوە تەنها لەبەر ئەوە نییە کە هەموویان بەشداری خەباتی دژی کۆلۆنیالیزم بوون. جیاوازیی کابڕاڵ لەوەدایە کە هەوڵیدا ڕەخنەیەکی زانستی لە سرووشتی کۆلۆنیالیزم بگرێت و هاوکات، ڕوونی بکاتەوە کە خەباتی ڕزگاری ئەگەر تەنها بە گۆڕینی دەسەڵات کۆتایی بێت، ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت بە بەرهەمهێنانی شێوازێکی نوێی چەوساندنەوە. لەبەر ئەوە، لە بیرکردنەوەی ئەودا، ڕزگاری تەنها ڕووداوێکی سیاسی نییە؛ پرۆسەیەکی قووڵی گۆڕینی مرۆڤ و کۆمەڵگایە.
ئەم کتێبە، گەڕانەوە بۆ سەرچاوە، لە باشترین دەربڕینەکانی ئەو تێڕوانینەیە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

خوێندنەوەیەک بۆ پەڕتووکی «نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادێمیکی کوردی» نووسراوەی د. بەختیار سەجادی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *