عەتا نەهایی کێیە؟
ژیاننامەیەکی کوڵ و کورت بە قەڵەمی نووسەر
عەتا نەهایی: وه‌ک دایکم ده‌یگوت له شه‌وێکی جه‌ژنی قوربانی ساڵی ۱۳۳۹ی کۆچی (۱۹۶۰ ز) له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوومه‌ته دنیا، له شه‌وێکی ساردی پاییز یان زستان، نازانم. گوایه باوکم له خۆشییان گوێزه‌بانی به‌شیوه‌ته‌وه، دایه گه‌وره‌م ئه‌و شه‌وه و چه‌ند شه‌وی له‌وه دواش به ژوور سه‌رمه‌وه دانیشتوه و دۆعای خوێندووه. بۆ ئه‌وه که منیش وه‌ک دوو برا و ره‌نگه دوو خوشکی دیکه‌ی به‌ر له خۆم نه‌مرم، ناویان ناوم عه‌تائوڵڵا، واته دیاری خودا. دڵخۆش بوون که خودا دیاریه‌ک به که‌سێک بدات لێی وهرناگرێتهوە. شتێکی ئه‌وتۆم له منداڵیم له بیر نییه. یه‌که‌م دیمه‌نێک که له بیرمه له‌گه‌ڵ دایک و خوشکم له که‌پرێکدا بووین، که‌پرێک له ناو ره‌ز و باخێکی داوێنی کێوی ئاربه‌با، ئێواره بوو چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی باوکم بووین، پێده‌چێ ئه‌و ده‌مه سێ ساڵم ته‌مه‌ن بووبێت. دووهه‌م دیمه‌نێک که له بیرمه له گه‌ڵ منداڵێکیتر له‌به‌ر ده‌رکه، له‌سه‌ر گڵ و خۆڵ، جاده‌مان کێشابوو، ئوتومبیلێکی بچووکی لاسیقم لێده‌خوڕی.
له دیمه‌نی سێهه‌مدا که‌وای زه‌ڕیی کوردی‌یان بۆ له‌به‌ر کردبووم و مێزه‌ر یان شه‌ده‌یه‌کی بچووکیان بۆ له‌سه‌ر نابووم، باوکم ده‌ستی گرتبووم و نازانم بۆ کوێی ده‌بردم. به‌و تیشکی شادییه که له چاوی باوکمدا بوو من له‌بیرم ماوه، دیاره ئه‌وه یه‌که‌م گه‌شت و گه‌ڕانی باوکێکی منداڵ خۆشه‌ویست و کوڕێکی چوار یان ئه‌وپه‌ڕی پێنج ساڵان بووه. شه‌ش ساڵان بووم که رۆژێک باوکم ده‌ستی گرتم و له کاتێکدا که مریشکێکی بن باڵ دابوو بۆ شوێنێکی بردم که ناسنامه به منداڵان ده‌ده‌ن.کابرایه‌کی باریکه‌ڵه‌ی ڕووخۆش ناسنامه‌ی دامێ و وه‌ک هاووڵاتیه‌ک وه‌یگرتم، به‌لام مامره دیارییه‌که‌ی به خۆم به‌خشییه‌وه.چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه بوو که ناردییانم بۆ قوتابخانه. سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوو ساڵ دوا ناوه‌ندیشم له بانه خوێند، پاشان چووم بۆ په‌یمانگه‌ی مامۆستایان (دانشسه‌رای موقه‌ده‌ماتی) شاری وه‌رامینی نزیک تاران. پاش دوو ساڵ په‌یمانگه‌شم له‌و شاره ته‌واو کرد. له هه‌موو ماوه‌ی خوێندندا قوتابییه‌کی زیره‌ک و باش بووم، دایکم و باوکم، دوو مرۆڤی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش که من بۆنه و بیانووی ژیانییان بووم، شانازییان پێوه ده‌کردم. پاش ته‌واو کردنی په‌یمانگه له ساڵی ۱۳۵۷ که ساڵی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران بوو، وه‌ک مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له گوندێکی شاری بانه دامه‌زرام. به‌ڵام پاش سێ ساڵ بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر پیشه‌که‌م ده‌رکرام.
له منداڵییه‌وه ته‌نیا دڵخۆشیم خوێندنه‌وه و نووسین بووه. سه‌ره‌تا به شێعر ده‌ستم پێکردووه. له ته‌مه‌نی شانزه ساڵییه‌وه شیعرم به زمانی کوردی نووسیوه. له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی له په‌یمانگه یه‌که‌م چیرۆکی بڵیندم نووسیوه و به‌و هۆیه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یمانگه‌وه ته‌می کراوم. له پاش شۆڕشی ساڵی په‌نجا و حه‌وت به جیدی ده‌ستم به نووسین و بڵاو کردنه‌وه له گۆڤاره کوردیه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوه و، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکم، وه‌ک یه‌که‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکی کوردی که له پاش شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو بووبیته‌وه، له ساڵی ۱۳۷۲ چاپ و بڵاو کردۆته‌وه. له‌وه دوا ئیتر ئه‌ده‌ب و به تایبه‌ت ئه‌ده‌بی داستانی بۆته سه‌ره‌کیترین داڵغه‌ی ژیانم. له ماوه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بیمدا تا ئێستا سێ کۆمه‌ڵه چیرؤک و سێ رۆمان و ده‌یان وتاری ئه‌ده‌بی و تیۆریکم بڵاو کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئانتۆلۆژییه‌کی چیرۆکی هاوچه‌رخی فارسی و شه‌ش رۆمانی باشترین رۆماننووسه‌کانی دنیام کردووه به کوردی و له‌سه‌ریانم نوويسیوه. به زمانی فارسیش جگه له چه‌ند وتار و گفتوگۆی ئه‌ده‌بی و چیرۆک که له گۆڤاره فارسییه‌کاندا بڵاوم کردوونه‌ته‌وه ، له‌سه‌ر داوای ده‌زگای میراتی فه‌رهه‌نگی ئێران له تاران کتیبێکم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی داستانی کۆنی کوردی به ناوی (شیکاری بنه‌مایی به‌یتی عاشقانه‌ی کوردی (تحلیل ساختاریی مهنضومههای کۆردی) نووسیوه. له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆنگره ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداریم کردوه. له زۆر کۆڕ و فستیڤاڵی ئه‌ده‌بی له باشووری کوردستان (سلێمانی و هه‌ولێر)، باکووری کوردستان (ئامه‌د)، به‌شداریم کردووه و وتارم خوێندۆته‌وه. له ساڵی ۱۹۸۴ له‌سه‌ر داوه‌تی زانکۆی ئۆپسالای وڵاتی سوید سه‌فه‌رێکی مانگ و نیوه‌م بۆ ئه‌و وڵاته کردووه و له‌و زانکۆیه و له شاری ستۆکهۆلم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی وتارم پێشکه‌ش کردووه. له رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان زۆر کۆڕی تایبه‌تم بۆ گیراوه.
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا وه‌ک کتێب له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوم کردوونه‌ته‌وه بریتین له:
نووسین:
۱- زریکه (کۆمه‌ڵه چیرۆک) بڵاوکراوه‌ی ناجی / بانه ۱۳۷۱
۲ – ته‌نگانه (کۆمه‌ڵه چیرۆک) له‌سه‌ر ئه‌رکی نووسه‌ر/ ته‌ورێز ۱۳۷۴
۳ – گوڵی شۆڕان (رۆمان) بڵاوکراوه‌ی محه‌ممه‌دی / سه‌قز ۱۳۷۶
۴ – ئه‌و باڵنده برینداره که منم (کۆمه‌ڵه چیرۆک) ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۳
۵ – باڵنده‌کانی ده‌م با (رۆمان) ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی و نه‌شری ژیار/ تاران ۱۳۸۱
۶ – گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه (رۆمان) بڵاوکراوه‌ی ره‌نج / سلێمانی ۱۳۸۶
۷ – کۆی به‌رهه‌مه‌کان/۲ به‌رگ (رۆمان و چیرۆک) ده‌زگای ئاراس / هه‌ولێر ۱۳۸۶
۸ – تحلیل ساختاری منضومه‌های عاشقانه‌ی کوردی / (به زمانی فارسی) / ئیجازه‌ی چاپی پێنه‌دراوه
وه‌رگێڕان
۱ – شازاده ئحتجاب (رۆمان) هووشه‌نگ گوڵشیری ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۰
۲ – جه‌یمس جۆیس (خوێندنه‌وه) ج – م- ستوارت ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۳
۳ – ماڵی رووناکان (کۆ چیرۆک) نووسه‌رانی ئێرانی ده‌زگای ئاراس / هه‌ولێر ۱۳۸۳
۴ – بارۆنی سه‌ر داره‌کان (رۆمان) ئیتالۆ کالڤینۆ ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۶
۵ – قه‌سابخانه‌ی ژماره ۵ (رۆمان) کوورت ڤۆنێ گات ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۷
۶ –سووکی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ری بوون (رۆمان) میلان کۆندێرا ده‌زگای سه‌رده‌م / سلێمانی ۱۳۸۸