«گۆڕه‌شار» وه‌ك قوربانی
ئارام محه‌مه‌د
یه‌كه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابڕان له فۆڕمی زۆرینه‌ی هه‌نووكه‌یی و نووسراو، كارێكی ئاسان نییه، كۆشان بۆ خستنه‌ڕووی مۆدێلێكی جیاواز، پێیه‌ك ده‌خاته ناو بازنه‌ی داهێنانه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه دابڕان و فۆڕمی نوێ، جۆرێكیشه له تێكدان، تێكدانی ڕابردوو، بۆ درووستكردنهوهیهكی نوێ و هێنانه‌وه‌ی قورسایه‌كی فه‌رامۆشكراو به چوارچێوه‌یه‌كی جیاواز،( گۆڕه‌شار) هه‌وڵدانی نووسه‌ره بۆ داهێنان نا، به‌ڵكوو تێكدانی ئێسته، تا جارێكی دیكه، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ڕابردوو و له وێوه به به‌هێزی بگه‌ڕێنه‌وه. پێشتر ئه‌زموونێكی ناوازه‌مان هه‌یه له شیعردا(ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی)، زۆر له (سه‌ید قادر) ده‌چێت، ئه‌م یارییه له ئه‌ده‌بیاتدا، ته‌نیا به زمان ده‌كردێت، به تێڕوانی بارت، ئه‌ده‌بیات واتا زمان، ئه‌ده‌بیات له فلۆبێره‌وه تا ئه‌و ساته‌ی بارت (پله‌ی سفری نووسین) ده‌نووسێت، هه‌موو دیبه‌یت و كێشه‌ی ئه‌ده‌بیات زمانه، له گۆڕه‌شاردا به‌ر كێشه‌ی زمان ده‌كه‌وین، به‌ر نائارامی و ناسه‌قامگیری زمان ده‌كه‌وین. زمانێكی له‌توپه‌ت، هه‌لاهه‌لا بوو، نه لینگویستێك و نهستراكچهری ڕسته، نه‌ك ڕێزمان و نه هیچ شتێكی دیكه‌ی زمان، هاو شێوه‌ی زمانی باوه، هاوشێوه‌ی زمانی هه‌نووكه‌یی ئه‌ده‌بیاته، داڕشتنی ڕۆمانێك له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كارێكی تاقهتپڕوكێنه بۆ نووسه‌ر، چ جا بۆ خوێنه‌ر، كاره‌كه جۆرێكه له خۆكوژی، خۆكوژی تێكست، كارێكی ترسناكه، ناخوێندرێته‌وه، ناگێڕدرێته‌وه، نانووسرێته‌وه.( پۆڵ سیلان) هه‌مان شتی كرد، شیعری نووسی، شیعره‌كان زمانی نووسین نه‌بوون، زمانی ناو ڕووداو بوون، سیلان كه دایكوباوكی له یه‌كێك له كه‌مپی نازییه‌كان گوله‌باران ده‌كرێن، ده‌ست ده‌كاته نووسین، شیعر ده‌نووسێت، شیعر نا، ده‌یه‌وێت هۆلۆكۆست بنووسێت، هۆلۆكۆست به زمانی هه‌مووان نا، هۆلۆكۆست به‌زمانی خودی ڕووداوه‌كه، زمانێك كه خودی ڕووداوه‌كه‌یه نه‌ك وه‌سفی ڕووداوه‌كه، كه‌وته هه‌ڵكۆڵین له‌ناو ڕووداوه‌كه، ههڵكۆڵینیشه له‌ناو مێشكدا، له‌ناو زه‌یندا، به‌رگه‌ی نه‌گرت و خۆی هاویشته ڕووباری (سێن) له فه‌ڕه‌نسا، یه‌كجار و ته‌واو، كه‌متر له یه‌كجار، كاره‌كه ترسناكه، ئه‌زموونه‌كه نوێ نییه، به‌ڵام ئازایانه‌یه، خوێنه‌ر توڕ هه‌ڵده‌درێ، كاره‌كه بۆ كه‌مینه‌یه‌كه، كه‌مینه‌یه‌كی بچووك هۆشیار ده‌بنه‌وه، له‌رزێكی ڕادیكاڵانه‌یه، ده‌بێت ئاگاداربین، ئه‌ده‌بیاتی كه‌مینه نییه، ئه‌وه‌ی دۆلۆز باسی ده‌كات، هه‌ردووكیان جیاوازن، ئه‌ده‌بیاتی كه‌مینه، كه دۆڵۆز له (كافكا)دا روونی ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌وه‌یه، نووسه‌ره‌كه ناتوانێت نه‌نووسێت، نه‌نووسێت ده‌مرێت، ئهمرێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و هێزی نووسه‌ر، ئه‌مه هێنده تایبه‌ت وداخراو ده‌بێت، كه‌مینه‌یه‌ك له نووسه‌ران ده‌گه‌نه دۆخێكی ئاوا، ئه‌ده‌بیاتی كه‌مینه ڕه‌نگه خوێنه‌ری زۆرینه له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه، گۆڕه‌شار، ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵه ئیلیتێكه، بۆ ڕامان و ئاگاهاتنه‌وه، بۆ بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی زمانی، زمان و به‌س، ئه‌مه‌یش یانی هه‌موو ئه‌ده‌بیات و به‌س.
دووه‌م: نووسه‌ر له گۆڕه‌شاردا ده‌سكاری بیچمی(فۆڕم) زمان ده‌كات، به‌ڵام ئاگایانه، پێش ئه‌و كاره، كتێبی (نه‌سری كوردی و گۆڕانی فۆڕم) بڵاو ده‌كاته‌وه، خۆی له‌و كتێبه‌دا قسه‌یه‌كی (لارینس ستێرن) ده‌هێنیته‌وه و پاڵپشتی ئیشه‌كه‌ی خۆی پێ ده‌كات، ئه‌و ئیشه‌ی كه له خه‌یاڵیه‌تی (گۆره‌شار)، كۆی گۆڕه‌شار له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یی ستێرن بنیاتنراوه: (گێڕانه‌وه تا ئاستی نه‌گێڕانه‌وه، ڕیتم تائاستی سورعه‌تی سفر خاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت باس بكرێت، باس ناكرێت.) ئه‌م كتێبه كلیلی كردنه‌وه‌ی (گۆڕه‌شار)ه. نووسه‌ر زۆر به هێواشی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ڕوون ده‌كاته‌وه، كاریگه‌ری زمان و زمانی دۆگما، به‌ستنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ زمانی نه‌وه‌كانی پێشوو و به‌ستنه‌وه‌ی به ئێستامانه‌وه، هه‌مان كار له كۆتایی هه‌شتاكان (ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی) كردی، له پاڵ سه‌ركێشییه زمانییهكهیدا، مانیفیێستۆی خۆی بڵاو كرده‌وه و ناوی نا (فۆڕمی گران)، هاوشێوه‌ی (سه‌ید قادر) ئه‌گه‌ر ئه‌و مانیفێستۆیه نه‌خوێنیته‌وه، پڕۆژه‌كه به ناته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت. مانیفێستۆی مه‌سیفی زۆر هاریكار ده‌بێت، بۆ هیدایه‌تی، هاوشانی كتێبه‌كه‌ی هه‌موو نا ڕوونیهكان كۆتاییان دێت، مه‌سیفی ڕایگه‌یاند زمانی نائاسایی و واقیعی نائاسایی، شیعری نائاسایی ده‌خوڵقێنیت، كارێكه هاوشێوه‌ی كاره‌كه‌ی (سه‌ید قادر)، نائاسایی زمان، نائاسایی ڕۆمانه. ئه‌گه‌ر بڵێن نووسین هه‌وڵه بۆ داڕشتنه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی زمانی ڕۆژانه‌یی، ئه‌وا ده‌كرێ بڵێن( سه‌ید قادر) زمانی ڕۆژانه‌ی تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵكوو هێناویه‌تیه ناو نووسین
سێهه‌م: له (گۆڕه‌شار)دا چۆن نووسین چه‌قه نه‌ك چی نووسین، هه‌رچه‌ند نووسه‌ر هه‌وڵی داوه بایه‌خ به‌چی نووسینێش بدات و هه‌ندێ تێما و بیرۆكه و بابه‌تی پڕمشتوومڕ بخاته ناو ئاشی زمانه‌وه، بابه‌ته مرۆییه‌كان و به‌دیاریكراوی زه‌قكردنه‌وه‌ی (فرۆشتنی گورچیله)، هه‌روه‌ها بابه‌ته سایكۆلۆژییه‌كان و كۆمه‌ڵناسییه‌كان كه ئێسته زۆرترین مشتومڕیان له‌سه‌ره(تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان)، به‌ڵام به بۆچوونی من، زمان به زاڵمهیهتی خۆی ئه‌و( چی نووسنیه)ی شاردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش یه‌كێك له‌و گرفتانه‌یه كه نووسه‌ر ویستوویه‌تی تێیدا سه‌ركه‌توو نه‌بووه. ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت زیاده‌ڕۆیی كردووه له درێژكردنه‌وه و تۆخكردنه‌وه‌ی ڕووداوه زمانییه‌كان، بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كرا سوود له (مهرگرێت دۆراس) وه‌ربگیرێت، كاتێك به تێڕوانینی لاكان، بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌چێته ناو زمان و واقیع جێده‌هێڵێت، گوزارشتكردن له‌و چركانه زۆر خرایه، زۆر ورد و ئاگایانه‌یه، واقیع هیچ شوێنپێیه‌كی نامێنیت، یارییه‌كه ده‌بێته ڕاكردن و خۆكێشان به په‌رژینی زماندا، ئه‌گه‌ر( سه‌ید قادر) ئه‌وه‌ی بكردایه، زۆر باشتر پایه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ده‌چه‌قی و خوێنه‌ری ئاسایی كه‌متر هێڵنجی ده‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هیچ هیوایه‌ك نییه كه جارێكی دیكه ئه‌و تێكسته (گۆڕه‌شار) به‌زمانێكی دیكه بخوێندرێته‌وه، ئه‌مه له‌ده‌ست ده‌رچوونه، ئه‌گه‌رنا دۆراس هه‌مان دابڕانی ڕادیكاڵانه‌ی له زماندا كردووه، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه له‌به‌رده‌م تێكسته‌كه كراوه‌یه و ئه‌گه‌ر به نیوه‌چڵیش بێت، شیانی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه به زمانانی دیكه.
چواره‌م: (گۆڕه‌شار) كۆكراوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نووسه‌ره، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له چه‌ند پیچمێكی زمان و ته‌كنیك، نووسه‌ر ئاگایانه ده‌زانێت، له پێش ئه‌ودا هه‌ریه‌ك له (مه‌سعوو محه‌مه‌د) و(زه‌بیحی) و(هه‌ژار) ئه‌و سهركێشیهیان له به‌رانبه‌ر زماندا كردووه، هاتووه تێكه‌ڵه‌یه‌كی له‌و سه‌ركێشیانه كۆكردووه‌ته‌وه، دواتر له چوارچێوه‌ی ڕۆماندا فۆڕمی پێ به‌خشیوه، (سه‌ید قادر) هێنده به زمانی هه‌ژار سه‌رسامه، كه هه‌ژار به بۆرخێسی كوردی ده‌زانێت و پێی وایه هه‌ژار بووێرییهكی گه‌وره‌ی زمانیی هه‌بووه و تاقی كردووه‌ته‌وه، هه‌م له شه‌ڕه‌فنامه و هه‌م قورئان، زمانی هه‌ژار (زبر و زۆپ و پیاوانه‌یه)، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌بینرێت، له گۆڕه‌شاردا شێوازی ڕسته‌سازی و لینگوستیك به‌ته‌واوی له ژێر كاریگه‌ری (مه‌سعوود محه‌مه‌د)دایه، كاتێك هیچ به‌هایه‌ك بۆ خاڵبه‌ندی و مۆدێلی ڕسته‌ی ڕێزمانی نییه، ده‌كرێت یه‌ك لاپه‌ڕ بخوێنته‌وه یه‌ك فاریزه و نوخته‌ی تێدا نه‌بێت، ده‌كرێت ڕسته یه‌ك وشه بێت، ده‌كرێ ڕسته تاك وكۆی تێكه‌ڵ بێت، فرمان و بكه‌ر و كارا هچیان مانایه‌كیان نه‌بێت، مه‌سعوود محه‌مه‌د له (مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر)دا ئه‌وه‌ی تاقیكرده‌وه، بووێرییهكی زمانیی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاوازه ئه‌وه‌یه، سه‌ید قادر هاتووه، ئه‌مه‌ی له گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ریدا كردووه، كه ڕۆمانه، ئه‌مه‌ش تاكه خاڵی جیاوازییه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه جیاوازه له‌گه‌ڵ(مام هه‌ژار)، ئه‌وه‌یه به‌هه‌مان كه‌ره‌سته، كه هیدایه‌تی پێی وایه گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌رییه، وشه‌كانی سارد و بێڕۆحن، به‌ڵام وشه‌كانی (مام هه‌ژار) گه‌رمن و هه‌ناسه ده‌ده‌ن. ورده‌كارییه‌كانی نووسه‌ر بۆ پێرفۆرمانسێكی جیاواز، زیاد له هه‌وڵ و كۆشانێكه، بۆ نموونه، زمانی ناو ئاوێنه، نووسینه‌وه‌ی وڕێنه، ههڵهنگوتنهكانی زمان، كه له كاره‌كته‌ری لاڵهپتهیهك به‌رجه‌سته بووه، هه‌وڵێكی دیكه‌ی نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه، چوارچێوه‌ی مۆدێلی دیاریكراوی ڕۆمانی مۆدێرن، نیشان بدات، زۆرترین مانا، فره‌ده‌نگی (پۆلی‌فۆنی)، زۆرترین پارادۆكس و كۆتاییه‌كی نادیار و كراوه، كه (گۆره‌شار) ده‌خوێنینه‌وه، وه‌ك چاوشاركێ به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كه‌وین، به‌س زۆر خێرا زمان گومیان ده‌كات و دایانده‌پۆشێت و هه‌موو شته‌كان تێك ده‌دات. ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك زمان له‌و ڕۆمانه بستێنینه‌وه، لاپه‌ڕه‌ی سپی ده‌مێنێته‌وه.
داگرتنی PDFی ته‌واوی ده‌قه‌که! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.