چاپەمەنی خانی کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ دەکات.
پێگەی هەواڵنێری «ماڵی کتێبی کوردی»- چاپەمەنی خانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی ڕای گەیاندووە، بە هیوایە کۆمەڵەچیرۆکێکی لاوان و تازەلاوان چاپ بکا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە هەموو نووسەرانی لاو دەکەین کە لەو کارە بەکۆمەڵەدا بەشداری بکەن؛ تاکوو هەم لاوانی کورد بتوانن ئەزموون و بەرهەمی خۆیان ڕاستەوخۆ بخەنە ڕوو، هەم خوێنەرانی کتێبی کوردی لەگەڵ دەنگە نوێیەکان ئاشنا بن.
چاپەمەنی خانی هیوادارە بتوانێ ئەو چالاکییە وەک زنجیرە کتێبێک لە پەنای ئەدەبیاتی جیددی و کلاسیکی کوردییەوە درێژە پێ بدا و مەکۆیەک بێ بۆ قەڵەمە تازە ڕسکاوەکانیش.
?مەرجەکانی بەشداری:
۱. بەرهەمەکە دەبێ بە زمانی #کوردی بێ و بە فۆنتی کوردی و فایلی وۆڕد تایپ کرابێ.
۲. هەر نووسەرێکی لاو بۆی هەیە بە چیرۆکێک بەشداری بکا.
۳. تەنیا چیرۆکی تازەلاوان و لاوانی پازدە تا بیستوپێنج ساڵ هەڵدەبژێردرێن.
۴. ئەو چیرۆکەی دەنێردرێ نابێ پێشتر لە هیچ #کتێب یان #گۆڤارێکدا بڵاو بووبێتەوە.
۵. لە دوو سێ لاپەڕە کەمتر نەبێ؛ واتە لەو کۆمەڵەچیرۆکەدا کورتیلەچیرۆک، چیرۆکەڵە یان چیرۆکی چەند وشەیی چاپ ناکرێ.
۶. دەرفەتی ناردنی چیرۆک: لەمڕۆوە تا سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ٢٠٢٠ _ ١٣٩٩
۷.وێنەی نووسەر و کۆپی ناسنامەیەک کە نیشاندەری تەمەنی نووسەر بێ.
▪️چاپەمەنی خانی بۆ هەڵبژاردنی چیرۆکەکان لە نووسەران و چیرۆکنووسانی پسپۆر یارمەتی وەردەگرێ.
▪️چیرۆکە هەڵبژاردەکان لە لایەن ئیدیتۆری خانییەوە هەڵەگری و ئیدیت دەکرێن و بە باشترین شێوە و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
▪️ هیوادارین لەو چالاکییەدا یارمەتیدەرمان بن تاکوو بتوانین قەڵەمە نوێیەکان و نووسەرانی داهاتووی کوردی بە کۆمەڵگا و خوێنەرانی کورد بناسێنین.
?بەرهەمەکانتان بنێرن بەو ئادرەسەی خوارەوە:
? http://t.me/xanipub777
? http://Email:azad.xani777@gmail.com
☎️ ژمارەی پەیوەندی: ۰۰۹۸۸۷۳۶۳۰۸۴۰۲
? کاناڵی فەرمی چاپەمەنی خانی:
? @honar_andishabook
! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.