کتێبی «ساڵانی لە بیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران» بڵاو دهکرێتهوه.
پرۆفیسۆر عهباس وهلی
ئەم کتێبە ساڵە لە بیرکراوەکانی نەتەوەخوازیی کوردی لە ئێراندا، لە داڕمانی کۆماری کوردستانەوە تا سەرهەڵدانی شوڕشی گەلانی ئێران، دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. ئەم توێژینەوە نوێ و بنەماییە نەک تەنیا تایبەتمەندی مێژوویی دیاردەی نەتەوەخوازیی دوورخراو، بەڵکوو تەنانەت ئەو ڕەوت و کردارە سیاسییە چارەنووسسازانەی کە گەشەکردنی نەتەوەخوازیی سەردەمی دوای شۆڕشیان ڕەخساند، ڕوون دەکاتەوە.
ئەگەرچی خاڵە گرنگەکانی نەتەوەخوازیی کوردی وەک؛ کۆماری کوردستان و ژیانەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە سەردەمی شۆڕشی ساڵی ۵۷ی ئێران، لەم ساڵانەدا سرنجی لێکۆڵەرانی مێژوو و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، بەڵام نەتەوەخوازیی دوورخراو، بە درێژایی سێ دەیەی نێوان ئەم دوو ڕووداوە مێژووییە، هێشتا بە شاراوەیی ماوەتەوە. ئەم شیکارییە بە کەڵک وەرگرتن لە تیۆریی پاش پێکهاتەیی هاوچەرخ، چەمکی کەمینە لە تیۆری دیموکراسی و دەستووردا، دەخاتە ژێر پرسیار و وەها ئیستدلال دەکات کە چەمکی کەمینە بەرهەمی پەیوەندییەکی دیسکۆرسیڤی نێوان هێزی دەسەڵاتدار و شوناسی قەومی- زمانیی باڵادەست لە دەوڵەت-نەتەوەدایە. ئەم کتێبە بۆ کۆمەڵێکی بەربڵاو لە خوێندکارانی بواری توێژینەوەگەلی کوردی و ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی ناوین تا خوێندنەوەکانی تایبەت بە قەومییەت، نەتەوەخوازی و زانستی سیاسی بە کەڵک و سوودمەندە.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.