خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»؛ هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان»؛ هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان»؛ هەوڵێکی مرۆڤ‌ناسانە بۆ زیندووکردنەوەی زمان و شوناس

دکتور ئەحمەد محەمەدپوور – مامۆستای مرۆڤ‌ناسی و کۆمەڵ‌ناسی

زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست

فەرهەنگی زارەکیی سەلاح پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم‌وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا. تا ئێستا ١٠ بەرگ لەم فەرهەنگە تێروتەسەل و گەورەیە نووسراوە و بەرگی ئێستا بەرگی یازدەهەمە کە تایبەتە بە پیتی «ق». ئەم فەرهەنگە بەرهەمی مەعریفەی کەلتووری و زمانیی کەم‌وێنەی سەلاح پایانیانی‌یە کە بەشێوەیەکی کەم‌وێنە بەسەر زمانی کوردی و لەویش گرینگ‌تر بەسەر هەموو بەستێنە کلتووری، مێژوویی و مانایی‌یەکانی هەرکام لە وشە نووسراوەکانی ناو وشەدانەکەدا زاڵە. مەعریفەی تێروتەسەل و فراوانی سەلاح پایانیانی توانای ئەو لە بەستێن‌مەندکردنی هەرکام لە مەدخەلەکان/ وشەکان، فەرهەنگی وشەی زارەکیی موکریانی لە ئاستی فەرهەنگێکی وشە فروان‌تر کردووە و گۆڕیویەتی بۆ ئینسایکلۆپێدیایەک یان کتێبێکی ڕێ‌نوێنیی ڕەچەڵەک‌ناسیی کەلتووری و زمانیی وشە کوردی‌یەکان.

ئەو بە لێ‌هاتوویەوە هەرکام لە وشەکانی نەک هەر لە گۆشەنیگای مانایی جۆراوجۆرەوە شی کردووەتەوە و لێی‌دەکۆڵێتەوە، بەڵکوو دەکارکردنشیان بە یارمەتیی نموونە و میناک لە کەلتووری گشتی، مێژووی زارەکی و بەستێنی قسەی ڕۆژانە شی دەکاتەوە؛ لێرەدا پایانیانی ڕۆڵی مرۆڤ‌ناسێک دەگێڕێ کە تێ‌گەیشتنێکی قوڵ و هاوکات فرەڕەهەندی خۆی لەسەر زمانی کوردی هەم لەباری پێک‌هاتە و هەم لەباری کارکردی کەلتووری و زمانی‌یەوە پێشان دەدات. لەم بارەوە فەرهەنگی زارەکیی موکریان بەرهەمێکی نوێ، هەرمان و لە چەشنی خۆی‌دا بێ‌وێنەیە لە بواری مرۆڤ‌ناسیی زمانی‌دا. پایانیانی تەنیا باسی ڕەچەڵەک‌ناسیی وشەکان ناکات، بەڵکوو دەیهەوێ نەک هەر بەستێنی کلتووری و مانایی ئەم وشانە ڕوون‌تر بکاتەوە، بەڵکوو ماناکانیان لە بەستێنە جیاوازەکانیش‌دا لە ناو خودی کەلتووری کوردی‌دا باس بکات، لێرەدایە کە ڕەهەندی بەراوردکاری و تەنانەت بەجۆرێک نێوان کەلتووری پڕۆژەکەی پایانیانی زیاتر خۆ دەنوێنێ و فەرهەنگەکەی زیاتر دەخاتە خانەی مرۆڤ‌ناسیی زمانیی بەراوردکاری و زمان‌ناسیی بەراوردکاری. تێ‌ڕوانینێکی وەها فراوان، ورد و مێژوویی بۆ پێک‌هاتە و کارکردی وشەکان نەک هەر لە کۆمەڵگای کوردی بێ‌وێنەیە، بگرە نموونەی هاوشێوەی کاری لەم چەشنە لە ڕێک‌خراوترین هەوڵە هاوشیوەکانی تەنانەت ناوەندە زانستی و زانستگەیی‌یەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ نابیندرێ.

سەلاح پایانیانی

سەلاح پایانیانی بناغەیەکی وەها گەورە، بەهێز و بێ وێنەی بۆ زمانی کوردی، مرۆڤ‌ناسیی زمان و زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتی و کلتووریی لە کوردستان داناوە کە ئەم زمان و کەلتوورە لە هەرچەشنە ئەگەرێکی لەبیر کردن، یان نکۆڵی دەپارێزێ.

داگرتنی تەواوی PDF

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *