خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەرگی ۱۱ و ۱۲ی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لەلایان «خانەی موکریانی» هەولێرەوە بڵاو کرایەوە

بەرگی ۱۱ و ۱۲ی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لەلایان «خانەی موکریانی» هەولێرەوە بڵاو کرایەوە

بەرگی ۱۱ و ۱۲ی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لەلایان «خانەی موکریانی» هەولێرەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

 بەرگی یازدەهەم کە تایبەت بە پیتی «قاف»ـە ۸۸۲ لاپەڕەی وەزیری‌‌یە.


دکتور ئەحمەد محەمەدپوور، مامۆستای مرۆڤ‌ناسی و کۆمەڵ‌ناسی زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست، له بە‌شێک لە پێشەکی‌یەکە‌ی‌دا دەڵێ:

«لەگەڵ ئەوەیش‌دا کە ژمارەیەک فەرهەنگی وشە و وشەدانی زۆر لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی‌دا نووسراون، فەرهەنگی زارەکیی سەلاح پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەم‌وێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا.»

 بەرگی دوازدەهەم کە تایبەت بە پیتی«کاف»ـە ۱۳۳۴ لاپەڕەی وەزیری‌‌یە.


دکتور کەماڵ سلێمانی، مامۆستای مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەشێک لە پێشەکی‌‌یە تێروتەسەلەکەی‌دا دەڵێ:

«فەرهەنگی زارەکیی موکریان» ئەرشیڤێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردی‌یە. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بەبایەخ‌ترین خەڵاتی مێژوویی‌یە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی نەتەوەیی‌یە کە تا ئێستا کوردستان بەخۆیەوە بینیویه. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە ڕاستی‌دا قەڵایەکی لەبن‌نەھاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردی‌یە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشه له با و باران دەپارێزیت.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

همایش ملی میرزا احمد داواشی برگزار می‌شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *