خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا کران

ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا کران

ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا کران

بە پێی پێگەی ماڵی کتێبی کوردی- بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ناوی بەشداربووانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاگەیاند و پێگەی هەواڵنێریی ماڵی کتێبی کوردیش ناوەکانی هەر سێ بوواری؛ چیرۆک، شیعر و لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەکات.

پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بەبێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بەپێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەکانیان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد. ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.

ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.

لێکۆڵینەوە:
* هەورامان فەریق كەریم- سلێمانی – گوتاری یەكسانیی جێندەریی لە پەرتووكەكانی مافی مرۆڤ و پەروەردەی ئیسلامیی
* ئاریان سەلیم خدر – سۆران – شوناس و خەباتی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان: فیلمی (زەر) وەک نموونە
* د. ئەحمەد غوڵامی- بۆکان – سیاسەت بە واتەی دوورکردنەوە له ئەویدیی نوقسان
* موحسین عەبدولڕەحمان- دهۆک- پەرتووكا (ئاناھیتا و گەمیڤان- پێنج دەقێن شانۆیێ) ڕاستییا كەفتنا بۆھایێن جڤاكێ كوردی خویا دكەت
* محەمەد حەقمورادی- سنە – کوردبوون؛ “یەکایێتی چەندینە” و پرسی تەواویێتی
* ئارش عومەر حسێن- سنە- شیکاریی شیعری کوردیی منداڵان (نموونە: منداڵ و ژینگە و هۆنراوەی ژینگەیی)
* توورەج خەسرەوی- سنە- نواندنەوەی دالی بۆش لە ڕۆمانی کوردیدا: خوێندنەوەی لاکلائۆیی ڕۆمانی کەوتنی ئاسمانەکان
* محەمەد نەبی ئیبراهیم- سۆران -پرسیار وه‌ک بنه‌ڕه‌تێکی بوونگەرایی له‌ دیوانی”گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت”ی “ئه‌حمه‌دی مه‌لا”دا

چیرۆک:
* شەمیسا ناسری- سنە – ئێوارەی ژنانە
* دلبرین عەبدولفەتاح عەلی- دهۆک – دناڤبەرا دوو زللـەهان دا
* خاتره محەمەدی- سنە – چاوەڕێم کەسێک تەلەفۆنم بۆ بکات
* ئەمجەد محمەد عەزیز- بۆکان- میوانی هەڵەمووت
* كاروان محەمەد فەتاح- چەمچەماڵ- بارانى جێنیوەرى
* سەید شاڵاو- سلێمانی- نوقتەیەكی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووكەكە
* ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب- بۆکان- ئاخرجار که‌ له‌گه‌ڵ باوکم چووم بۆ سه‌فه‌ر

شیعر:
* ئاراس ئەنوەر حەمەد ئەمین- سلێمانی- تۆ جیاوازنیت
* بڵند باجه‌لان- هەولێر- جگه‌ له‌ پیاڵه‌ شكاوه‌كان
* ئازاد بەھین عەلی- بەرلین- لە مۆدێڕنەدا بەشوێن خۆمدا دەگەڕێم
* دڵدار موحەمەد- دهۆک – ژانێت عەسمانەكێ‌ لێڤە بووی
* شوان تۆفیق یاسین- کۆیە- ستێلا
* گوڵاڵە عوسمان- سلێمانی- لێرە نەبوویت دەنا پێم دەوتی
* جەمیلە چوپانی- بانە – زۆر ئەترسم پاکیزەیەک بمرم لە باوەشتا
* فەرهەنگ فەریق سەمین- سلێمانی- نەمری لە وشەدا بۆ نمونە شەهید
* میران سەعدوڵڵا ساڵح- چەمچەماڵ – سزاکانی ئیلۆهیم
* داستان مارف کەریم- سلێمانی – دواهەمین گۆرانیت
* هێمن قوربانی- سلێمانی- ڕەنگمان چاند

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *