خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناساندنی کتێبی «ڕووەکی» بەرهەمی هان کانگ

ناساندنی کتێبی «ڕووەکی» بەرهەمی هان کانگ

ناساندنی کتێبی «ڕووەکی» بەرهەمی هان کانگ

ناسنامەی کتێب: ڕۆمانی”ڕووەکی”، نووسینی هان کانگ، وەرگێڕانی هەژار عوسمان، چاپی یەکەم ٢٠١٦ ناوەندی غەزەلنووس.

ڕووەکی ڕۆمانێکی ڕۆماننووسی کۆریای باشوور، هان کانگە و هەژار عوسمان لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی و لە لایەن ناوەندی غەزەلنووس ەوە بڵاوبووەتەوە. هان کانگ (لەدایکبووی ۲۷ی نۆڤەمبەری ۱۹۷۰) ڕۆماننووسێکی کۆریای باشوورە و لە ساڵی ۲۰۱۶دا خەڵاتی مان بووکەر پرایزی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆمانی ڕووەکی پێ بەخشرا، کە یەکەم ڕۆمانی ئەو بوو وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی ئینگلیزی. هان کانگ کچی ڕۆماننووس هان سیۆنگ وۆنە و لە گوانجو لەدایک بووە. لە زانکۆی یۆنسەی ئەدەبی کۆریایی خوێندووە و براکەشی، هان دۆنگ ڕیم، هەر نووسەرە. هان کانگ لە سەرەتادا، وەک زۆربەی نووسەران بە شیعرنووسین دەستی پێ کردووە و دواتر کورتەچیرۆک. لە ئێستاشدا لە ئینستیتیوتی سیئۆل بۆ هونەرەکان وانەی نووسینی داهێنەرانە دەڵێتەوە و خاوەنی پێنج ڕۆمانە.

ڕۆمانەکە لە ڕووی تەکنیکەوە هاوچەرخ و باڵایە؛ پێدانی خەڵاتی مان بووکەری نێودەوڵەتی، کە ڕۆمانی سەمەرەیەک لە سەرمدای ئۆرهان پاموکیش لە پێشبڕکێی بردنەوەی هەمان خەڵاتدا بوو، هەر بەم هۆیەوە بوو سەرەڕای ئەوەی کە ئەم ڕۆمانە لە ڕووی زمانەوە، زمانێکی شاعیرانە و ئیرۆتیکی و پێچەڵپێچی هەیە و لە سەروەختی وەرگێڕاندا وەرگێڕ تووشی دژواری و ئاستەنگ دەکاتەوە.

ڕۆمانەکە بە کۆریایی نووسراوە و دیبۆرا سمس لە جەنیوەریی ساڵی ۲۰۱۵دا وەری گێڕاوەتەوە سەر زمانی ئینگلیزی. دیبۆرا سمس، کە خۆی دکتۆرای لە ئەدەبی هاوچەرخی کۆریاییدا هەیە و ماوەی یەک بۆ دوو مانگێکیش چووتە کۆریا و لەگەڵ هان کانگدا خواردنی ڕووەکیی خواردووە و چووتە هەندێک لەو کۆڵان و کافتریایانەی کە لە ڕۆمانەکەدا باسیان لێوە کراوە.

داگرتنی فایلی پادکەست

 ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

بەردینە، ڕۆمانێک ڕۆنراو له سەر بناغەکانی قایەت، مێژوو، بەیت و بن زاراوەیەکی کۆن

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *