کۆڕی مامۆستا ئه‌رده‌شیر کامکار سه‌باره‌ت به “شێوازی نوێی که‌مانچه‌ژه‌نی” بەڕێوە چوو
وتاربێژ: دوکتۆر مه‌سعوود بینه‌نده
سلێمان وه سۆز کهمانچهشهوه/زێڕش مهوهڕوو دڵ وه غه‌شه‌وه
کزه‌ی که‌مانچه نهشنهفتی وه گووش/نیکی و به‌دی بکه‌ی فه‌رامووش
بێگومان ڕه‌وتی گه‌شه‌کردنی مووسیقای کوردی شاری سنە له مێژه‌وه تا ئێستا چه‌ند قۆناغی گرینگی تێپه‌ڕ کردووه:
هه‌ر له قووڵاییه‌کانی مێژووی دێرینه‌وه تاکوو یه‌ک دوو سه‌ده له‌مه‌و پێش، مووسیقا وه‌کوو فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له بڕگه‌بڕگه‌ی ژینجیهانی مرۆڤی کورددا وه‌کوو لایه‌لایه‌ی دایکان، شایی و شیوه‌نه‌کان، کاری هه‌ره‌وه‌زی پیاوان و هونه‌ری ئه‌فراندنی ژنان، هه‌روه‌ها جێژنه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بووه. لێره‌دا هه‌م داهینه‌ری مووسیقا و هه‌م به‌رده‌نگ و بیسه‌ره‌که‌ی شوناسێکی هاوبه‌ش و گشتییان هه‌بوو و مۆرکێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆیان بۆ دابین نه‌ده‌کرا. هه‌ربۆیه ژنیار و بێژه‌ر و به‌رده‌نگ هه‌ر هه‌مووی یه‌ک جه‌سته و یه‌ک هه‌ست و سۆزیان ئه‌زموون کردووه.
کچان له‌به‌رده‌م ته‌ون و به‌ده‌م که‌ڵکیت کوتانه‌وه لاوکی بهردۆڵاڤییان هۆنیوه‌ته‌وه و له کۆچی ههواراندا پاییزێ و زۆزانێیان چڕیوه، کوڕان گه‌ڕه‌لاوژه‌یان له ده‌م یه‌ک سهدوهتهوه و ده‌شته‌وانان به هه‌وای ده‌لال، ئه‌رکی وهرزێڕییان کێشاوه و به گۆرانیی پێهێزۆک کاری ههرهوهزییان به‌کۆمه‌ڵ کردووه، باخه‌وانان له به‌هاردا گۆڕانی گهڵوازیان بۆ چرۆکردنی داران وتووه و ڕاوچیان به لاوکی سواران و شوانان به نه‌زمی بلوێری هاواره به‌لۆ و پێشمهڕ، ڕانیان گردوکۆکردوهتهوه، عازیه‌تباران به ورینگه‌ی ده‌لوو، کرکهی هۆره و مووره و چه‌مه‌ری، کۆڕی پرسه و ماته‌میان گێڕاوه.
کچ له به‌ندی پاییزه‌دا ده‌ڵی:
ئاهایییییی هاییییی/ ئه‌وه سه‌دای پیره پاییزه له‌سه‌ری داوم/ هه‌ی کوڕینه چه‌ندی پاییزێکی مژی له من باوتییه وه‌سه‌ری
کوڕ دهیسێنێتهوه:
ئای سه‌رگه‌ردان و دهستلێکبهردانی ده‌وان شهدهشلانم، ئای خه‌می … له دڵم وه‌ره ڕابره…. ئه‌وڕۆ ئه‌وه پاییزه…ئای
(فولکلۆر)
میلۆدیا له شێوازه جیاوازه‌کانی مووسیقای فۆڵکی کوردی‌دا هاوچه‌شنی میلۆدیای ره‌سه‌نی پهنتاتۆنیزم(تایبه‌تی سهردهمیفیۆدالیزمیئهورووپایی) تاڕاده‌یه‌ک شاراوه بوو و شوێنکه‌وته‌ی پێوه‌ندییه‌کی نائهستوونی و ناهێرارکی بوو؛ به‌و واتایه‌ی که: «لێره‌دا هه‌ر پێوه‌ندییه‌کی درووست ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی پێوه‌ندییه‌کان بنه‌مایی و خاوه‌نی راستییه؛ هه‌ر پێوه‌ندییه‌ک هه‌بوونێکی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و به‌ده‌ر له خۆی هیچ چه‌شنه کارکردێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه نییه». مووسیقای فۆڵکی کوردیهاوتهریبی شێوه‌ژیانی بێناوهند و ناڕێسامهندی نه‌ریتی، فۆرمێکی سرووشتی و رووداومهندی له‌خۆ گرتووه وهاوکات که هیچ شوناسێکی دیاریکراو له داهێنه‌ر(artist) یان دانه‌ر(author) نانوێنێته‌وه، چه‌شنێک پهرتهوازهدهنگی(heterophony) نه‌ریتی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
به نموونه زریکه‌ی ته‌مووره له ئایینی یارسان و سۆزی ده‌ف و شمشاڵ له ته‌کیه و خانه‌قادا به‌شێکی دانهبڕاووی زیکر و ته‌لیله‌ی یاران و ده‌روێشانی پێکدههێناوه و چه‌شنێ ئه‌زموونی پیرۆزی هونه‌ریی بۆیان ده‌سته‌به‌ر کردووه.
تا سدای که‌ڵام ها له تهمیوره/زڕه ها له شان ئه‌ولادی سیوره (که‌لامی یارسان)
دامه‌زراندنی شێوازی نوێی شاری سنه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زایینی‌دا(۱۶۳۳ز)ده‌بێته قۆناغی سه‌ره‌تایی بۆ نوێبوونه‌وه‌ی و گه‌شه‌کردنی مووسیقای کوردی. شار و پێداویستییه‌کانی، خۆیلهخۆیدا پێکهربهندییهکی نوێ له فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هونه‌ر و مووسیقا به گشتی یه‌ک له‌و به‌شه فه‌رهه‌نگیانه‌یه که تێیدا گۆڕانکاری دێته ئاراوه و فیگۆرێکی نوێ به‌نێوی هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار له هه‌ناویه‌وه له‌دایک ده‌بێت. واته به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریی له شوناسێکی به‌کۆمه‌ڵه‌وه به‌ره‌و شوناسێکی تاکه‌که‌سی پێ هه‌ڵده‌نێت به‌ڵام وه‌رگرتنی هونه‌ر هێشتا به‌کۆمه‌ڵه و گوێگر و به‌رده‌نگی تاکه‌که‌سی له‌دایک نابێت.
ههرکووره ئه‌چی خودا یارت بۆ/ئاوی کرماشان سازگارت بۆ
ئه‌گه‌ر مه‌یله‌که‌ت فه‌رامۆشم بۆ/سفیدیی کفن باڵاپووشم بۆ (ده‌نگبێژ: مێهری باقری)
په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی مۆدێڕنیته له کۆتایییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کاندا و داهاتنی ئامێره‌کانی زه‌بت و تۆمارکردن، مووسیقای کوردی له شێوازی خۆبهسته و ده‌روونمان ده‌ترازێنێت. له کاری ئه‌و لێکۆڵه‌ر و گه‌ڕیده ڕۆژئاواییانه که ده‌ستیان دایه تۆمارکردنی مووسیقای فۆلکلۆری کوردی له ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان( وه‌کوو بۆیس و ….)، ستراتیژییه‌ک به‌دی ده‌که‌ین که تێیدا مووسیقای کوردی ده‌بێته ئۆبژه‌ی تێڕوانین و توێژینه‌وه و هاوکات ده‌بێته وه‌رگر و تێگری ده‌سه‌ڵات و دیسکۆرسی ڕۆژهه‌ڵاتناسانه، به‌م پێیه له ڕێگای ئیماژ و میدیۆمی مووسیقای کوردییه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پۆلێنبه‌ندی ده‌کرێت و له ڕیزبه‌ندیی و نه‌زمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و فه‌رهه‌نگی زاڵی سه‌رده‌مدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا له شاری سنه، ده‌نگبێژ و ژهنیارگهلێک وه‌کوو حه‌مه‌ی مزگه‌ر(پادیواری کاڵی گیان)، سه‌ی ئاغه‌ی سه‌یاح، حه‌بیب ئاغهعهلی، عشقعهلی، حهیبهلا سه‌راج، حاجیخان سادقئهلمهلێکی، غوڵام که‌نعانی و باقرهسیا کۆڕیان گێڕاوه و سازبه‌ندی و ئاوازدانهرییان کردووه.
غه‌ریب ئای غه‌ریب کاڵی گیان غه‌ریب دیاره‌ن/جێگای غه‌ریبان کاڵی گیان گۆشه‌و کهنارهن
دیسان سه‌ر له نۆ کاڵی گیان ماڵ وێرانیمه/ته‌م و ته‌مه لوول هه‌ی هه‌ی کاڵی گیان سهرگهردانیمه(فۆلکلۆر)
ڕووداوێکی ناوازه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌می هه‌تاوی(١٣٠٧ بۆ ١٣٠٨)دا، تۆمارکردنی هه‌ندێ له ئاوازه‌کانی سه‌ید عه‌لیئه‌سغه‌ر کوردستانییه له‌سه‌ر سه‌فحه‌ی گرامافۆن، که له لایه‌ن کۆمپانیای پۆلیفۆنهوه به‌پێی گرێبه‌ست به‌ڕێوه چووه. ئه‌م ڕووداوه سه‌ره‌تای ده‌نگهه‌ڵبڕین و خۆناساندنی مووسیقای کوردستانه که پاشتر له ئاست مه‌کته‌به‌کانی ئه‌سفه‌هان و ته‌ورێز به مه‌کته‌بی کوردستان ناودێر ده‌کرێت. سنه‌ی ئه‌رده‌ڵان وه‌کوو لانکه‌ی مووسیقای کوردستان، چه‌شنێ مووسیقای تایبه‌ت له‌ژێر ناوی قه‌تاری سنه یان قه‌تاری سنه‌یی ده‌هێنێته ڕۆژه‌ڤه‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ید عهلیئهسغهری کوردستانی و مه‌ڵا که‌ریمی مه‌هابادی په‌ره ده‌ستێنێت.
سزای جه‌هه‌نه‌م سهقهرم وه‌رده‌ن/سه‌ختی و گۆڕه‌وشار ماجه‌رای مه‌رده‌ن
به‌قه‌د گونای وێم سووچیام وهنار/جه غوسهی ده‌وران ته‌ڵخی ڕۆزگار (ده‌نگبێژ: سه‌ید عه‌لیئه‌سغه‌ر کوردستانی)
داهاتنی دامه‌زراوه‌ی نوێی ده‌وڵه‌ت، قۆناغێکی دیکه‌ی گۆڕانکاری له مووسیقای کوردی‌دا به‌دی دێنێت، له‌م قۆناغه‌دا ناوه‌ند و دامه‌زراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان وه‌کوو گرووپی مووسیقای ئه‌رته‌ش، میدیای رادیۆ، مه‌دره‌سه و هونه‌رستانی مووسیقی، ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کان ده‌بنه سه‌کۆی په‌ره‌پێدان و بڵاوه‌کردنی مووسیقای کوردی له شێوازێکی نوێ‌دا. لێره به‌دواه ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێت که ئاواز و مێلۆدییه دێرینه‌کانی کورد تۆمار بکرێت و به ئامێر و شێوازی نوێ به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه و هه‌روه‌ها به فێرکاری و ڕاهێنان بگوازرێته‌وه و گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
له‌م بڕگه‌یه‌دا مامۆستا حه‌سه‌نی کامکار، عه‌بدوڵا شاهی، حه‌سه‌ن و حسێنی یوسفزهمانی، عه‌باس نیروومه‌ند و نوسره‌ت حه‌دادی و هه‌روه‌ها غه‌نیمی، ڕه‌جه‌بی، جه‌لیلی، موبشری و …. ده‌وری ئه‌وتۆیان له دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی شێوازی نوێی مووسیقای کوردی له شاری سنه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان و ئێران نواندوه.
له ده‌یه‌کانی ٤٠ و ٥٠ی هه‌تاویدا به په‌ره‌سه‌ندنی ناوه‌نده فێرکاری و بارهێنانهکان، فستێڤاڵ و کۆربهندییهکان(کۆشکی لاوان)، گرووپی ئۆرکێسترا و سازبهندیی جۆراوجۆر(گرووپی کاووکێ) و هه‌روه‌تر میدیای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن(به‌تایبه‌ت ڕادیۆی سنه و کرماشان)، مووسیقای کوردی به‌تایبه‌ت له شاری سنه و له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌ندێ له مامۆستایانی ئه‌م بواره به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی کامکار گه‌شانه‌وه‌یه‌کی تۆکمه‌ی به‌خۆوه بینی. شاری سنه بوو به به‌ستێنێکی له‌بار بۆ هونهرنوێنی دهنگبێژانێکی مه‌زن وه‌کوو مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک، مه‌زهه‌ر خالقی، فه‌تانه وه‌لیدی، حیکمه‌ت نه‌وبه‌ری، عه‌باس که‌مه‌ندی، حسه‌ین شه‌ریفی، عه‌نایه‌تی، ئازه‌رمی، باباشه‌هابی و عه‌زیز شاهڕۆخ و دیکه‌ی هونه‌رمه‌ندان و هونهرپهروهران.
له سه‌رده‌می گۆڕانکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی ۵۷ی هه‌تاوی، مووسیقای کوردی گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌و چه‌شنه‌ی که تۆن و ره‌نگی مووسیقایی واته(timbre) ی نوێ هاته ئاراوه و گۆڕانکارییه‌ک له ریتم و میزان و مێلۆدیدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌ستێن یان توێژی ده‌نگی مووسیقایی واته (texture)، چه‌ندده‌نگی و چهندهێڵی ببێته‌وه. میلۆدیا و سروودی فه‌رهه‌نگ و وڵاتانی بیانی وه‌کوو ڕووسیا، ئهمریلای لاتین دێنه گۆڕه‌پانی مووسیقای کوردییه‌وه. شیعره‌کانی قانیع، پیره‌مێرد، گۆران، زێوه‌ر، دڵدار، بێکه‌س، کاکه‌ی فه‌لاح، هێمن و هه‌ژار، حسین به‌فرین، مامۆستا شه‌ریف و دیکه‌ی شاعیران ده‌بنه لیریکی گۆرانی و سرووده‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانکارییانه‌دا بازنه‌ی به‌رده‌نگ به‌رینتر بوویه‌وه و به‌ره‌یه‌کی تازه وه‌کوو گوێگر و لایه‌نگر له گۆڕه‌پانی مووسیقادا ده‌رکه‌وتن.
ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه/ی پیره‌مێرد، خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی/ فایه‌ق بێکه‌س، وڕ و کاس و سه‌رگه‌ردان نیم/ی حوسێن به‌فرین، دێم و دێم/ ی هێمن، با هه‌موو پاڵه و جووتیار و ره‌نجده‌ران/ ی قانع، من پشکۆیه‌ک له‌و ئاگره‌م/ ره‌حیم لوقمانی له‌و نموونه شیعرانه‌ن.
قۆناغی پاش شۆڕشی ئێران، قۆناغی بهئاکادیمیکبوونهوهی مووسیقای کوردی و هه‌روه‌ها گلۆبالیزهبوونی بازنه‌ی ده‌رکه‌وتن و باڵاکردنی ئه‌م مووسیقا له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیدایه. بێگومان له‌م قۆناغه‌شدا هه‌وڵ و تێکۆشانی مامۆستایانێکی خه‌مخۆر و پێداگری مووزیک و هونه‌ری کوردی وه‌کوو بنه‌ماڵه‌ی کامکاره‌کان به جوانی ده‌ور ده‌بینێت و ئه‌م کاریگه‌رییه ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر به‌رده‌وامه و بێگومان هه‌ر پایه‌دار و هه‌رمان ده‌مێنێت.
خه‌ساری گرنگی ئه‌م قۆناغه هه‌ژمۆنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فه‌رهه‌نگ و مووزیکی پاپی جیهانییه(وێڕای لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و ده‌رفه‌ته به‌که‌ڵکه‌کانی) که سێبه‌ری به‌سه‌ر هونه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌کاندا کێشاوه و ئه‌گه‌ر به ستراتێژی و به‌رنامه‌ی دانسته و زانستمهندانهوه به‌ره‌وڕووی لایه‌نه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌م ته‌وژمه نه‌بینه‌وه، مووسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی له بیره‌وه‌ری و زه‌وقی نه‌وه‌کانی داهاتوودا ده‌سڕدرێته‌وه و مووسیقایهکی بێنهریت و بێ‌شوناس ڕاده‌ستی جیل و به‌ره‌کانی دواڕۆژ ده‌کرێت.
لێره‌دایه که واتای هاتوهاواره‌کانی پیره‌مێردی شاعیر که زه‌وقی مووسیقایی له جۆق و بۆق و ژاوه‌ژاوی سه‌رده‌م ماندوو بووه و ده‌بێژێت کوردم و گۆرانی و چه‌پڵه‌م به‌سه، باشتر ده‌رده‌که‌وێ و یان وه‌کوو مامۆستا گۆران میزاجی کوردواریی له خرۆشی رۆحی بێگانه تێکده‌چێت و ده‌روونی مات و چۆڵی هانا بۆ شه‌پۆلی سۆزی شمشاڵی ده‌روێش عه‌بدوڵا ده‌بات که له بیتهۆڤن گه‌لێ زیاتر به رۆحی ئاشنا و سازگاره.
ئه‌وه‌نده‌م بیست له مۆسیقا خرۆشی رۆحی بێگانه
میزاجی كورده‌واریم تێكچوه ، ده‌روێش عه‌بدوڵڵا ،
ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوك و ئاى ئاى و حه‌یرانه
شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم كه (مامۆستا گۆران)
مامۆستا ئه‌رده‌شیر کامکار و دوکتۆر مه‌سعوود بینه‌نده
له کۆتاییدا کۆپله‌یه‌کی هه‌ڵبژارده له شیعری سوتماکی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س پێشکه‌ش به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین و ده‌چینه پێشوازی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌که‌وه.
سووتماک
ئه‌ی شینپۆشی که‌مانچه‌ژه‌ن
خۆم و خەمی ئەرخەوانیم،
پەردەی ئاڵی گوێمان ناوە
بە پەنجەرەی بەر هەناسەی
ئەو «ژێ»یەوە کە بە جووڵەی بێسرەوتی
سەری پەنجەی بلوورینت،
ئاوازێکی تەلیسماویی
باڵ زیوینی، لێ هەڵئەسێ!.
ئەی شینپۆشی کەمانچەژەن!
ئەی ڕۆح سپی!.
بۆ ئەم ئێوارە کسپەیەم.
بۆ چزەچزی هەواڵی
تازەی ئەم شیعرە بەسوێیەم.
بۆ یاڵی ئاگر تێبەربووی
جوانووی ئائەم کۆچە نوێیەم،
هاوڕێم بە!
بمخەرە ناو کزەکزی هەڵقرچاوی کەمانتەوە.
وەکوو پەپوولە پاییزە،
بمدە بە دەم بای زایەڵەی هەڵوەرین و پژانتەوە!…..
ئەی شینپۆشی کەمانچەژەن
دیارە کە تۆیش هەر وەکوو من
درەختێکی گۆرانیت و لە بەستەی خۆت هەڵکەنراوی!.
دیارە کە تۆیش هەر «ئاخ»ێکی کۆچەریت و
وەکوو شیعری هەجیجیی من
لەم وێستگەوە بۆ ئەو وێستگە
لەم فڕگەوە بۆ ئەو فڕگە
پاییز بەکۆڵ، هەڵوەریوی و ڕاونراوی!……(شێرکۆ بێکه‌س)
https://t.me/kurdishbookhouse
هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.