خانه / اخبار و رویدادها / ئیفۆگرفی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ‌

ئیفۆگرفی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ‌

ئیفۆگرفی بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار ‌

عەبدوڕڕەحمانی شەرفکەندی ناسراو به هه‌ژار و کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە که لە ساڵی ١٢٩٩ دا لە مەھاباد لە دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە‌ر دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینیەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی ھەژار کەسایەتیێکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، ھەر ئەمەش ھانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (ھەژار) ھەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی ١٣١٩ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە.

لە ڕێکەوتی ٢ ی ڕەشەمەی ١٣٦٩ لە شاری کەرەج ماڵ ئاوایی لە ژیان ئەکات و دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گۆڕستانی باغی فێرده‌وسی شاری مەهاباد نێژرا.

‌‌هەژار لە ژیان دا ئاوارەیی زۆر چێشتووە سەردانی شارەکانی ئێران و عێراق و سووریه و لوبنانی بە ئاوارەیی کردووە. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەگەڕێتەوە ئێران و لە شاری کەرەج نیشتەجێ ئەبێت.

هەژار لە ماوەی ژیانیدا بەرهەم گەلێکی زۆری نووسی کە بریتین لە: چێشتی مجێور :یادداشتەکانی خۆیەتی.، ئاڵەکۆک، بەیتی سەرەمەڕ، مەم و زین : ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی.، بۆکوردستان ، دیوانی ھەژار ١٩٦٥، شەرەفنامە: وه‌ڕگێڕانی شه‌ره‌فنامه‌ے شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بۆ کوردی.، وه‌رگێڕانی چوارێنەکانی خەیام، مێژووی ئەردەڵان، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە :نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی.، دایە، باوە، کێ خراوە؟ :نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی، شەرحی دیوانی مەلای جزیری، بیرەوەریەکانی ژیان، قورئانی پیرۆز بە کوردی، ھۆزی لە بیرکراوی گاوان : نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی، فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە :کوردی بە کوردی و فارسی له تاران ساڵی ١٣٧٠. ، دیوانی شێخ ئەحمەدی جه‌زیری : دەق و مانا لێکدانەوە.

بەرهەمە فارسییەکانی هەژار ئەمانەن :

تاریخ سلیمانیه (مێژووی سلێمانی.
روابط فرهنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
قانون در طب (نووسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی)
آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی.
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات

.هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «سایت خانه کتاب کردی” مجاز است.

درباره‌ی خانه کتاب کُردی

همچنین ببینید

کتاب «رساله‌ی راوی: درس‌گفتارهای روایت در داستان» منتشر شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *