خانه / ماڵتی میدیا / نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان لە شاری سنە دەستبەکار بوو.

نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان لە شاری سنە دەستبەکار بوو.

نۆهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان لە شاری سنە دەستبەکار بوو.

پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»_ننوهەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامی ئێران، بریکاری وەزارتێ ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی پیشانگا کولتوورییەکانی ئێران، فیلسووف و نووسەر بەناوبانگی ئێرانی دوکتۆر موستەفا مەلیکیان و بەرپرسانی دامودەزگا ئیداری و فەرهەنگییەکانی پارێزگای سنە، بەرەبەیانیی رۆژی چوارشه‌مه‌، دەیەمی ڕەزبەڕ، لە شوێنی هەمیشەیی پیشانگاکانی شاری سنە دەستی بە کارەکانی کرد.

لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پیشانگادا، چەندین وتار لە لایەن بەرپرسانەوە پێشکەشکرا؛ لادەن حیدری وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پیشەسازیی چاپ و بڵاوکردنەوە لە گەشەی کۆمەڵگادا، گوتی: دابەزینی ئاستی خوێندن بابەتێکە زیاتر لە قەیرانی ئابووری کۆمەڵگا تێک دەدات.

دوکتۆر سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا تێکرای بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان بەرینترکردنی ئاستی پەیوەندیی فەرهەنگیی لە نیوان هەریمی کوردستان و وڵاتی ئێران بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەت بە پێویست زانی.

دوکتۆر موستەفا مەلەکییان وەک وتاربێژی تایبەتیی مەراسیم، لە وتارێکدا سەبارەت بە ماڤی زمانی دایکی و ڕەهەندە یاسایی و فێرکاری و ئەخلاقیەکانی، فرە چەشنیی زمانیی وەک نیشانەیەکی تەندروستیی ژینگەی فەرهەنگی ناوبرد.

جێگای ئاماژەیە لە بەشی کۆتایی مەراسمیشدا، ڕێز لە هەڵبژێردراوان و چالاکوانانی بواری کتێب و کتێب خوێنی پارێزگای کوردستان گیرا.

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *