ناساندنی کتێبی”بیر و باوهڕهکان” له زمانی نووسهره
فریا ههورامی
دەمێک بوو لەخولیای ئەوەدابوم کتێبێک ئامادەبکەم لەبارەی هەموو جۆرە بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە، هەرلەدێرزەمانەوە تا ئەم سەردەمەی ئێستا، سپاس بۆ خودای گەورە توانیم ئەم کتێبە ئامادە بکەموو بیخەمە بەردەستی خوێنەران.بوونی وەها کتێبێک لە ئێستادا لە کتێبخانە کوردیەکاندا زۆر پێویستەو جێگای بایەخە، چونکە زۆرجار خوێنەر دەیەوێت لەبارەی ئاینێک زانیاری هەبێت بەڵام سەرچاوەیەک نیە کەباسی هەموو ئاینەکان یاخود ئەو ئاینەی تێدابێت کە خوێنەر دەیەوێت، بۆیە دەبێ بگڕێتەوە بۆ ئینترنێت، کە گەڕان لە نێو ئەوهەموو ماڵ پەڕانەشدا ئاسان نیە تا بتوانیت بابەتێکی بەسوود دەست بخەیت، بۆیە بەپێویستم زانی کتێبێکی لەو چەشنە ئامادە بکەم بەو هیواییەی توانیبێتم خزمەتێکم پێشکەش بەکتێبخانەی کوردی کردبێت.ئەم کتێبەی بەردەستە بریتیە لە خستنە ڕوی چەند ئاین و ڕێبازێک لە هەموو گۆشەو کەنارێکی جیهان و ئەوئاینانەی کە شوێنکەووتویان نەماوەو ئەو ئاینانەی تائێستاش لەچەند شوێنێکی جیهان شوێنکەووتەو پێڕەوانێکی زۆریان هەیە. ئەڵبەتە دەبێ ئاماژە بۆچەند تێبینیک بکەم لەم کتێبەدا..
?١ـ مووئەو ئاین و ڕێبازانەی لە دووتۆی ئەم کتێبەدا باس کراون، لەگۆشەنیگای نووسەرەکانیانەوە خراونەتە ڕوو، بەندە لەپاش خوێندنەوەم بۆ بابەتەکان هەندێک لەبابەتەکان لەبەر دوورودرێژی کورت کردوونەتەوە، بەمەبەستی ئەوەی قەبارەی کتێبەکە زۆر گەورە دەر نە چێت.
?٢ـ خۆم پاراستوە لە هەموو ئەوبابەتانەی کە تشهیر یاخود ناوزڕاندن یان بەسوک باس کردنی هەر ئاین و ڕێبازێک کرابێت، وە ئەگەر لەبابەتەکەیشدا هەبووبێت ئەو پەرە گرافەم نە گواستوەتەوە.
?٣ـ هەرکام لە و ئاین و ڕێبازانەی کەلە دووتۆی ئەم کتێبەدا باس کراون زۆر لەمەزیاتر هەڵدەگرن و دەکرێت هەریەکێک لەو ئاین و ڕێبازانە دەیان و سەدان کتێب لەبارەیەوە بنوسرێت و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت، ئەمەی لێرەدا باس کراوە تەنیا وەک دەروازەیەک وایە بۆ چونە ناو تێگەیشتن لەو ئاین و ڕێبازە. ٤ـ لەم کتێبەدا جگە لە باس کردنی ئاینەکان باسی چەند ڕێباز و سیستەمێک کەلە جیهاندا پێڕە و دەکرێن باس کراوەو تیشک خراوەتە سەریان و بە گوێرەی پێویست ئاماژە بە چۆنیەتی سەر هەڵدان و گەشە کردنی ئەو سیستەمانە و ئە ووڵاتانەی کە پێڕەوی دەکەن خراوەتە ڕوو.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.