خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ناوەندی رۆشنبیری عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ لە سلێمانی کرایەوە

ناوەندی رۆشنبیری عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ لە سلێمانی کرایەوە

 

ناوەندی رۆشنبیری عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ لە سلێمانی کرایەوە

لەشاری سلێمانی‌ لە دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ-دا ناوه‌ندێكی رۆشنبیری مۆدێرن به‌ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

دوێنێ یەک شەممە به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمیست و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له‌ دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵدا، له‌ سلێمانی ناوه‌ندی رۆشنبیری د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كرایه‌وه‌.

ناوه‌ندی رۆشنبیری د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، ناوه‌ندێكی رۆشنبیری مۆدێرنه‌، كه‌ له‌كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ و شوێنی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی گرنگی بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردی تێدایه‌.

هەروەها له‌و رێوره‌سمه‌دا په‌رده‌ له‌سه‌ر پیكه‌ری چوار كه‌سایه‌تییه‌كی گەورەی کورد (گۆران، حەمەی مەلا کەریم، عێزەدین مستەفا ڕسووڵ، شێرکۆ بێکەس) لادرا كه‌ رۆژگارێك خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به‌ بواری ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردی كردووه‌و جێگه‌ده‌ستیان له‌بواری رۆشنبیریدا کوردیدا دیاربووه‌.

وێنەکان:

 

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *