دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مەم و زین بەڕێوە دەچێت
ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین لەدرێژەی کار و چاڵاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی، دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مەم و زین، بە درووشمی: “ دا خەلقی نەبێژتن کو ئەکراد بێ مەعریفەتن بێ ئەسڵ و بنیاد (خانی) لە هەولێر سازدەکات. فێستیڤاڵی مەم و زین فێستیڤاڵێکی ساڵانەی ئەدەبییە، کە ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین بەڕێوەی دەبات، لەپێناو زیاتر برەودان بە کەرتی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی لە کوردستان.وا بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی لە هەولێر دووهەمین فێستیڤاڵی مەم و زین بەڕێوە بچێت. لە فێستیڤاڵەکەدا پانێڵی ( ڕەوشی ئەدەبیات لە کوردستان) بە ئامادە بوونی لێکۆڵەر و نووسەرانی کوردستان پێشکەش دەکرێت. هەروەها خەڵاتی دووهەمین فێستیڤاڵی مەم و زینی پێشکەش نووسەرێکی دیار و کاریگەری کورد دەکرێت.
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.