خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «تیۆرێما» نوێترین بەرهەمی بەیان سەلمان بڵاوکرایەوە

کتێبی «تیۆرێما» نوێترین بەرهەمی بەیان سەلمان بڵاوکرایەوە

کتێبی «تیۆرێما» نوێترین بەرهەمی بەیان سەلمان بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: «تیۆرێما؛ دەربارەی چەند جەمکێکی ئەدەبی»، بەیان سەلمان، چاپەمەنی ڕێگە، سلێمانی ٢٠٢١.

بەیان سەلمان

تیۆرێما théorêma سەرچاوەکەی لە گرێکی دێریندایە، بە واتای، بابەتێک شایەنی توێژینەوەیە. لە بواری زانستی زمان و فەلسەفەشدا بە پێشنیارێکی جەختلێکراو دەگوترێ کە بە راست دادەنرێت بەڵام نەسەلمێندراوە. تیۆریناس (ئەنتوان کۆمپانیۆن) Antoine Compagnon لە “شەیتانی تیۆری” سۆنگەی خۆی لە بارەی تیۆری ئەدەب بەم جۆرە دەرەبڕێ: “(…) تیۆری ئەدەب بەو شێوەییەی سەدەکانی رابردوو ناسرابوو وەکو خۆی نەماوە. تەنانەت لە دوای قۆناغی ساڵی۶۸ کە بایەخ بە مارکسیەت و کۆمەڵناسی و دەروونناسی درا، ئەمڕۆ بەو واتایە کاری پێدەکرێ کە هەموو تایبەتمەندێتیەکانی بواری ئەدەب، شان بە شانی یەک، لە توێژینەوە ئاکادێمیەکاندا دەخوێندرێن…”

هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانەش بە مەبەستی لادانە لە هێڵی باو و کێشراو بۆ ناونیشانێکی نەریتی لە بارەی ئەدەبەوە. بۆیە لەلامان پەسەندترە “تێۆرێما” ناونیشانی ئەم کتێبە بێت، لەو سۆنگەیەوە کە خودی ئەدەب داهێنانە، ناونیشانیش بەشێکی تەواوکەری ئەو داهێنانەیە.

داهێنان جووڵەیەکە دژی مردن. نووسینیش پرۆسەیەکی بەردەوامە بەبەردەوامبوونی نووسەر لە ژیاندا. بۆ تێگەیشتن لە خودی نووسین، روانگەی (رۆلان بارت) Roland Barthes لە ۱۹۵۳ لە “پلەی سفر لە نووسین”دا دەهێنیننەوە کە دەڵێ: “(…) زمان و ستایل بەرهەمی سروشتیی کات و کەسە بایۆلۆژیەکەن؛ زمان و ستایل هێزێکی کوێرن، بەڵام نووسین کردەیەکی هەمەئاهەنگیی مێژووییە. زمان و ستایل ئامرازن، بەڵام نووسین وەزیفەیە. نووسەر بارگاوییە بە قەیرانی گەورەی مێژوویی…” بە گوێرەی مەبەستی بارت، دەکرێ دوو نووسەر ماوەیەکی زەمەنیی دوور و درێژ لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام بە زمانێک و ستایلێکی نزیک لە یەکەوە بنووسن و لە ناواخندا هەمان واتا و مەبەست بپێکێ؛ بە کورتیی، یەک جۆری نووسینیان هەیە. بە پێچەوانەش، دەکرێ چەند نووسەرێک لە هەمان سەردەم بن، باسی یەک مێژوو بکەن، بەڵام بە کۆمەڵێ پێوەری تەواو جیاواز لە یەکی دی بنووسن.
بۆ ئەوەی لە ئەدەب و نووسینیش قوڵتربینەوە، لە زۆرێکی نووسینەکانی پێشوومان و لەم کتێبەدا لە چەمکگەلێکی وەکو، فیگوری نووسەر، کەسایەتی، خوێنەر، گێڕەرەوە، فیگورەکانی ستیلیستیک… کەم تا زۆر لێیان نزیکبوینەتەوە. لێرەدا، بە نێوەندی بەراوردکردن و لێکدانەوە و پێناسەکردنی چەند لایەنێکی گرنگی تەواوکەر بۆ ئەو فیگورانەی ئاماژەمان پێکردن، پەنجە دەخەینەسەر تایبەتمەندێتیان و دەچینەناو تیۆریگەلێکی ئەدەبیی گرنگ لە بواری خەیاڵ، بە خودخەیاڵکردن، ژیاننامە، خودنووسینەوە و پێکهاتەی هەموو ئەو فیگورە ئاڵۆزانەی بە تێکڕایان دەبنە بناغە و بەرد بۆ ئافراندنی گەردوونی ناو دەقێک.

لێرەوە بە باشی دەزانین لەم نووسینەدا هەڵسەنگاندنێکی دینامیکی بکەین بۆ گرنگیی رۆڵی ئەو چەمکانەی ئاماژەمان پێکردن. ئاستەکانی گێڕانەوە کامانەن؟ چۆن دەنگەکانی ناو ڕۆمان دەناسینەوە؟ چۆن لێیان تێدەگەین؟ چۆن لەگەڵ گەشەکردنی ڕووداوەکاندا ئەو ئاست و دەنگانە ئاشکرا دەبن، لە کوێدا دەقێک بە خەیاڵ یان بە هاودژەکەی حوکمی بەسەرا دەدرێ؟ هتد.

پێرستی کتێبەکەش بەم جۆرەیە:

دەروازە

بەشی یەکەم:
– پرسی ژانری ئەدەبی
– پرسی نووسەر
– دەنگی نووسەر

بەشی دووهەم:
– ژیاننامە و خودنووسینەوە
– تایبەتمەندی و ستروکتووری بیۆگرافی چیە؟
– بیۆگرافی باش چۆنە؟
– بۆ بیۆگرافی و ئۆتۆبیۆگرافی لە کوردستاندا کەمە؟

بەشی سێهەم:
– دەقی خەیاڵی
– دەقی بەخودخەیاڵکردن
– تایبەتمەندی و ستروکتووری دەقی خەیاڵی چیە؟
– چۆن لە دەقێکی ئەدەبی تێبگەین؟
– “من ئەوی ترە”

بەشی چوارەم:
– گێڕانەوە
– گێڕەرەوە
– ڕۆڵی گێڕەرەوە

بەشی پێنجەم:
– فیگورەکانی خوێنەر
– فیگوری ناراتێر narrataire
– شیکردنەوەی فیگورەکانی خوێنەر
– دیاژێس

پوختە

بیبلیۆگرافی و سەرچاوەکان

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

فەرهەنگی زارەکیی موکریان پڕۆژەیەکی دوورودرێژی زمانی و کلتووری

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *