ژمارەی دووهەمی مانگنامەی ئەلکترۆنی فەراتاب
پێگهی ههواڵنێری ماڵی کتێبی کوردی– مانگنامەی فەراتاب، گۆڤارێکی ئەلکترۆنی مانگانەیە، سەر بە ماڵپەری فەراتاب، کە هەوڵدەدات بە شێوەیەکی زانستی و پسپۆڕانە گۆڕانکاری و مژارگەلی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و دیکەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕووماڵ و شڕۆڤە بکات.
ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب، بە ٧ فایلی تایبەت و ١٠٥ یادداشت، راپۆرت و وتووێژ، لە ٧٦ لاپەڕەدا کە بریتین لە کۆمەڵێ بابەتی سیاسی، نێونەتەوەیی، کولتووری، گەشتیاریی، ئابووری و زانستی پزیشکی سەبارەت بە بابەت و ڕووداوگەلی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
فایلەکانی ژمارەی دووهەمی مانگنامەی فەراتاب، کە پەروەندەی «داوود کُرد» سەبارەت بە هونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستا مەزهەر خالقی فایلی تایبەتیی پێکدێنێت، بریتین لە:
١. فایلی یەکەم/ پارلەمان، هەڵبژاردن و گەشەنەکردوویی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا.
٢. فایلی دووهەم/ داوود کورد: رێزگرتن لە هونەرمەندی پایەبەرزی مووسیقای کوردی، مامۆستا مەزهەر خالقی
٣. فایلی سێهەم/ مێژوو: چریکی لیبراڵ، هەڵسەنگاندنی کارنامەی سیاسی و خەباتگێڕیی نەوشیەوان مستەفا ئەمین
٤. فایلی چوارەم/ نێونەتەوەیی: سەرۆکی دووهەم، ئاوڕدانەوەیەک لە ئاستەنگەکانی بەردەم سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان
٥. فایلی پێنجەم/ گەشتیاریی تەندروستی: ناساندنی توانا و ڕاژە پزیشکییەکاتی کەرتی تەندروستیی وڵاتی ئێران
٦. فایلی شەشەم/ سنوور و ژیان: هەوراز و نشێوەکانی پەیوەندی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان
٧. فایلی حەوتەم/ فەراسەفەر: ناساندنی سێ شوێنەوار و ناوچەی گەشتیاریی؛ بێستوونی کرماشان. ئەرگی بلقەیسی خوراسانی باکوور و مووزەخانەی سلێمانی
?داگرتنی فایلی ژمارهی ۲ی فهراتاب
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.