خوێندنەوەی پیاوه‌كان به خه‌ونیش نه‌گه‌ڕانه‌وه
محەمەد کەریم
به‌و پێیه‌ی سێ جار ئه‌م رۆمانه‌م خوێندۆته‌وه و له یه‌كه‌م رهشنووسییهوه ئاگام لێیه‌تی، حه‌زده‌كه‌م له چه‌ند روویه‌كه‌وه هه‌ندێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
یه‌كه‌م: چۆنێتی نووسینی ئه‌م رۆمانه:
ئه‌م رۆمانه دووەم ئه‌زموونی مه‌حمود نه‌جمه‌دینه و نووسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشان نه‌خشه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌كردبێ ده‌ستی كردووه به نووسینی و هه‌تا كۆتایی رۆیشتووه، واته به شێوه‌یه‌كی سروشتی و به شێوازی نووسینی خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لاسایی كه‌سێكی تر بكاته‌وه ده‌ستی كردووه به نووسینی رۆمانه‌كه‌ی. بۆیه له‌م رۆمانه‌دا شێوازی نووسین و زمانی نووسینی نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بینینه‌وه، به‌بێ هیچ رتووش و زۆر له خۆكردنێك. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌كرێ نووسه‌ر به‌بێ هیچ نه‌خشه و ئاماده‌كارییه‌ك یه‌كه‌م یان دووەم رۆمانی خۆی بنووسێت؟ به‌لای چیرۆكنووس و رۆماننووسی داهێنه‌ری ئێرانی محه‌مه‌د هاشم ئهكبهریانییهوه، به‌ڵێ نووسه‌ر ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی یه‌كسه‌ر ده‌ستبداته نووسینی یه‌كه‌م رۆمانی یان دواتریشی، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: (به‌ڕای من ده‌بێت نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی سروشتی ناخی خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه. دوو سێ ساڵ ته‌نیا خۆی بنووسێته‌وه. ته‌نانه‌ت یه‌ك دوو رۆمانیش بنووسێت و چاپیش نه‌كرێن. ماركیز سه‌باره‌ت به سه‌د ساڵ ته‌نیایی ده‌ڵێت من نه‌خشه و پلۆتم بۆ رۆمانه‌كه دانه‌ناوه. ته‌نیا ده‌ستم به نووسین كردووه. ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره (۱۰۴۶) ). ئه‌گه‌ر سه‌یری شێوازی ده‌ستپێكردنی رۆماننووسی جیهانیی و ژاپۆنی هاروكی موراكامیش بكه‌ین، كه ئێستا یه‌كێكه له رۆماننووسه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، به هه‌مان شێوه ده‌ستیپێكردووه و كاتێ له گۆڕه‌پانی یاری بیسبۆڵ بووه بڕیاری داوه رۆمانێك بنووسێت و هه‌ر ئه‌و شه‌وه ده‌ستیكردووه به نووسینی یه‌كه‌م رۆمانی و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و خه‌ڵاتیشی له‌سه‌ر وه‌رگرتووه. دیاره له كاره‌كانی دواتری هه‌ر نووسه‌رێكدا ورده ورده نه‌خشه‌ی نووسینی رۆمان و ورده‌كارییه‌كانی تری نووسینی رۆمان خۆیان ده‌سه‌پێنن.
دووه‌م: بابه‌تی رۆمانه‌كه:
سینۆهه ده‌ڵێت: «پیاوه‌كان له هه‌موو جێگایه‌ك له‌یه‌ك ده‌چن، له‌ناكاو ده‌ڕۆن و له كاتێكدا هیچ كه‌سێ چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یان ناكات، ده‌گه‌ڕێنه‌وه. سینوهه پزشك مخصوص فرعون جلد دوم ۵۱۱». بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه بریتییه له ئازار و چاوه‌ڕوانیی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یادگارییه نه‌نووسراوه‌كانی ئه‌و كوڕ و پیاوانه‌ی دڵداره‌كان و ژنه‌كانیان به ته‌نیا به‌جێهێشتووه و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه. ده‌شێ ئه‌و كۆچ و ونبوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌هۆی جه‌نگ و كیمیابارانه‌وه بێت، وه‌كو ونبوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی (باڵانبۆ) بۆ لای (مه‌هتاب یان شكۆفه). یان سه‌رهه‌ڵگرتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بێت به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو، وه‌كو سه‌رهه‌ڵگرتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی (میهران) بۆ لای (فه‌ریبا) یان (باپیره ئه‌شره‌ف) بۆ لای (دایه گه‌وره.)
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگ و ئه‌نفال و كیمیاباران بكه‌ین، ون و بوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕان و پیاوان بۆ لای دڵداره‌كان و ژنه‌كانیان، زامێكی ئێجگار قووڵه له ناخی گه‌لی كورددا به‌گشتی و خه‌ڵكی ناوچه ئه‌نفالكراو و كیمیابارانكراوه‌كان به تایبه‌تی. ئه‌و ژن و كچانه چه‌ند بریندار و ئازار چه‌شتوون كه له چاوه‌ڕوانیی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستان و مێرده‌كانیاندا پرچی سپییان هۆنیوه‌ته‌وه یان سه‌ریان ناوه‌ته‌وه!؟ كه‌واته نووسه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیار و زیندووی هه‌ڵبژاردووه. دیاره نووسه‌ر له پاڵ ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌دا باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئازاره‌كانی ئه‌و مناڵه ونبووانهش ده‌كات كه دوای كیمیاباران له ئێران گیرساونه‌ته‌وه و دوای چه‌ندان ساڵی غوربه‌ت كاتێ به هیوای دۆزینه‌وه‌ی هێلانه‌یه‌كی ئارام و ئامێزی گه‌رمی خێزانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و تووشی چ نه‌هامه‌تییه‌ك ده‌بن و چۆن ده‌بن به سینه‌ما.
سێیه‌م: گێڕانه‌وه و زه‌مه‌ن:
گێڕه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه كه‌سی یه‌كه‌می تاكه واته (من)، كه هه‌ر خۆشی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه. (مه‌هتاب یان شكۆفه) ورد ورد به‌سه‌رهاتی خۆی و دڵداره‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌یمان پێش تهفروتوونابوونیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دواتریش سه‌ربورده‌ی خێزانی دووه‌میمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان ده‌گیرسێته‌وه. له هه‌ندێ جێگاشدا نووسه‌ر وه‌كو گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشتزان ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری (مه‌هتاب-شكۆفه) و هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كانی رۆمانهكهمان به شێوازی كه‌سی سێیه‌می تاك بۆ ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێكی جدی رۆمان بین و ئاگامان له شێوازی نووسینی ئێستای رۆمان بێت، ده‌زانین گێڕانه‌وه به شێوازی كه‌سی یه‌كه‌می تاك (من)، ئێستا زۆرترین ره‌واجی هه‌یه. چونكه ئاسانتر خوێنه‌ر راده‌كێشێته ناو ناخی رۆمانه‌وه و بۆ ئه‌و رۆمانانه‌ی باسی كاره‌سات و توندوتیژی ده‌كه‌ن گونجاوترین شێوازه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر باوه‌ڕ به رووداوه هه‌ژێنه‌ره‌كان بكات. وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م شێوازی گێڕانه‌وه‌یه خه‌وشی خۆشی هه‌یه بۆ نموونه: گێڕه‌وه ناتوانێت باسی ئازایه‌تی و سیفاته باشه‌كانی خۆی بكات بۆ نموونه: بڵێت من مرۆڤێكی وا ئازام یان من مرۆڤێكی وا میهره‌بانم، به‌ڵكو ده‌بێت خوێنه‌ر له رێی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌وه بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی گێڕه‌ره‌وه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تیایه. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یه‌كه‌می تاك بۆ رۆمانه‌كه‌ی مه‌حمود نه‌جمه‌دین له شوێنی خۆیدایه و گونجاوه چونكه رۆمانێكه باسی كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كات نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كات نه‌كردووه، واته نه‌هاتووه له نووكه‌وه رووداوه‌كانمان یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ بگێڕێته‌وه، به‌ڵكو زه‌مه‌نه‌كانی تێكه‌ڵ كردووه و سوودی له مونتاجی سینه‌مایی و فلاشباك وه‌رگرتووه. بۆیه خوێنه‌ر هه‌تا سه‌راپای رۆمانه‌كه نه‌خوێنێته‌وه له سه‌راپای به‌سه‌رهات و رووداوه‌كان تێناگات.
چواره‌م: كاره‌كته‌ر و كارهكتهرهیزهشن:
بێگومان كاره‌كته‌ر له رۆمان‌دا یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كان، هیچ رۆماننووسێك ناتوانێت به‌بێ به‌كارهێنانی كاره‌كته‌ر رۆمان بنووسێت، ئیتر ئه‌و كاره‌كته‌ره مرۆڤ بێت یان جنۆكه یان ئاژه‌ڵ. به‌كارهێنانی كاره‌كته‌ریش به‌و مانایه نییه رۆماننووس رۆمانه‌كه‌ی پڕ بكات له كاره‌كته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركیان هه‌بێت یان جیاواز بن. گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر كاره‌كته‌رێك ئه‌ركی خۆی و رۆڵی خۆی هه‌بێت ده‌نا له رۆمانه‌كه‌دا ده‌بێته به‌ده‌نێكی زیاده، كاتێكیش دوو كاره‌كته‌ر یه‌ك رۆڵ و ئه‌ركیان هه‌بێت بێگومان یه‌كێكیان زیاده. مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی تریش به نیسبه‌ت كاره‌كته‌ره‌وه ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی له سه‌ره‌تای رۆمانێكدا ده‌یبینین له كۆتایی رۆمانه‌كه‌شدا هه‌مان كه‌س بێت، چونكه ده‌بێت ئه‌و كاره‌كته‌ره به‌پێی ته‌مه‌نی و گۆڕانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ری دێن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت.
له‌م رۆمانه‌دا ژماره‌یه‌ك كاره‌كته‌ر ده‌بینین كه له واقیعی رۆمانه‌كه‌دا وجودیان هه‌یه و هه‌ستیان پێده‌كه‌ین، ژماره‌یه‌كی تریش هه‌ن كه مردوون و له رێگه‌یه‌ی یاده‌وه‌ریی كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه زیندووه‌كانه‌وه زیندوو ده‌كرێنه‌وه و دێنه‌وه ناو رووداوه‌كان. نموونه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی زیندوون و هه‌ست به وجودیان ده‌كه‌ین وه‌كو (مه‌هتاب، فه‌ریبا، دایه گوڵستان، مه‌لا سه‌یفوڵڵا، به‌هنام، شه‌كیبا، فه‌رشید … هتد) ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی مردوون یان ونن وه‌كو
(باڵانبۆ، گوڵان، به‌هرۆز، شنروێ، میهران، باپیره ئه‌شره‌ف … هتد.) ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر شه‌ش كاره‌كته‌ری (مه‌هتاب و باڵانبۆ، فه‌ریبا و میهران، باپیره ئه‌شره‌ف و دایه گه‌وره) بكه‌ین، حیكایهتهكانیان له شێوه‌دا له‌یه‌كه‌وه نزیكه به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا له‌یه‌ك جیاوازن و شه‌ش كاره‌كته‌ری جیاوازن و هه‌ر شه‌شیان له رۆمانه‌كه‌دا بوونیان پێویسته و تهواوكتهری یه‌كترین. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كه كه نووسه‌ر كاره‌كته‌ره‌كانی جیاوازه و كاره‌كته‌ری زیاده له رۆمانه‌كه‌یدا نییه. نموونه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانه‌كه هه‌مان كاره‌كته‌ر نین و به‌پێی ته‌مه‌ن هه‌ڵوێست و بیر و بۆچوونیان ده‌گۆڕێت كاره‌كته‌ری باپیره ئه‌شره‌فه كه ونبووه و له رێگه‌ی یاده‌وه‌ریی مههتابهوه دێته‌وه ناو رووداوه‌كان. باپیره ئه‌شره‌ف له پێناوی ئه‌وه‌دا كه بگات به دایه گه‌وره ده‌ست ماچ ده‌كات و له به‌رامبه‌ر عه‌شقدا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چه‌مێته‌وه، كه‌چی به‌بێ هۆیه‌كی دیاریكراو دایه گه‌وره به‌جێده‌هێڵێت و هه‌رگیزاو هه‌رگیز سهرناكاتهوه به ماڵدا‌و چاوی به‌چاره‌ی دایه گه‌وره ناكه‌وێته‌وه كه ئه‌وسا پیریش نه‌بووه و نه‌بووه به دایه گه‌وره، واته ئه‌م كاره‌كته‌ره له كاره‌كته‌رێكی پۆزه‌تیڤه‌وه گۆڕاوه بۆ كاره‌كته‌رێكی نێگه‌تیڤ. به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین نووسه‌ر له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ر یان كارهكتهرهیزهیشندا سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌م كاره‌كته‌ره‌كانی جیاوازن و هه‌م ئه‌ركیشیان جیاوازه و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی رۆژگاردا بیر و بۆچوون و هه‌ڵوێستیان ده‌گۆڕێت.
پێنجه‌م: زمانی میدیا و زمانی ده‌ق:
بێگومان ئه‌و خوێنده‌وار و نووسه‌رانه‌ی خه‌می زمانی كوردی‌یان هه‌بێت جوان ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستا زمانی كوردی به‌ده‌ست میدیای كوردییه‌وه له چ حاڵێكی شڕدایه؟ چۆن رۆژانه ئه‌م زمانه شیرینه به ده‌ست رۆژنامه‌نووسی نه‌خوێده‌وار و هیچ نه‌زانه‌وه كۆڵه‌وار ده‌كرێت و خه‌ریكه وای لێدیت كه‌س لێی تێناگات. جگه له‌وه‌ش ئه‌و دراما به ناو دوبلاژكراوانهی له توركی و زمانه‌كانی تره‌وه به حساب دوبلاژ ده‌كرێن و دێنه ناو ماڵه‌كانه‌وه خه‌ریكه نه‌ك هه‌ر ماڵه‌كان بگره خه‌ریكه زمانی كوردیش وێران ده‌كه‌ن. به كورتی و به كوردی ئێستا میدیای كوردی زمانێكی سه‌قه‌ت و ئاست نزمی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه. به‌داخه‌وه هه‌ندێ له نووسه‌ره‌كان و وه‌رگێڕه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و زمانه سه‌قه‌ت و باوه‌وه كه به‌نده ناوی ده‌نێم زمانی میدیای كوردی، جێگای داخه كه‌سێك خۆی به رۆماننووس بزانێ و چه‌ند رۆمانێكیشی نووسیبێت ئێستا بێت و به‌و زمانه سه‌قه‌ته رۆمان بنووسێت! یان كه‌سێك خۆی به وه‌رگێڕ بزانی و به‌و زمانه كۆڵه‌واره ته‌رجه‌مه بكات و ده‌قی بیانی بخاته قاڵبی ئه‌و زمانه ئاست نزمه‌وه. به راشكاوی ده‌ڵێم ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕانه‌ی جیاوازی له نێوان زمانی میدیا و زمانی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا نه‌كه‌ن حه‌ق نییه خۆیان به نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ بزانن و ده‌بێ گومان له‌وه بكه‌ین كه ئه‌وانه نووسه‌رن یان وه‌رگێڕن.
به نیسبه‌ت ئه‌م رۆمانه‌ی مه‌حمود نه‌جمه‌دینه‌وه هه‌ر یه‌كه‌م جار كه رهشنووسهكهیم خوێنده‌وه، دڵخۆش بووم به‌وه‌ی كه ده‌قێك ده‌خوێنمه‌وه له زمانی میدیا دوورم ده‌خاته‌وه و به‌ره‌و جوانییه‌كانی زمان و ئه‌و وشه شیرینانه په‌لكێشم ده‌كات كه ته‌نیا له‌ناو ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ده‌یانبینییه‌وه. له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌یه نووسه‌ر هه‌ندێ زاراوه و وشه‌ی جوانی له‌م ده‌قه‌دا به‌كارهێناوه كه ره‌نگه زۆر نزیك بن له ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه و له خێزانه‌كه‌ی و گهڕهكهیهوه فێری بووبیت. بۆیه ده‌توانم بڵیم ئه‌م رۆمانه له رووی زمانیشه‌وه سروشتییه و زۆر له خۆكردنی تیا نییه. ئه‌وه‌ی كه له رووی زمانه‌وه سه‌رنجی راكێشام زیره‌كی نووسه‌ره له‌و شوێنانه‌دا كه پێویست ده‌كات هه‌ندێ وشه و زاراوه‌ی فارسی یان زاراوه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌كاربێت به‌كاری هێناون. جگه له‌وه‌ش ئاگادارم نووسه‌ر ده‌قه‌كانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان و پێش ئه‌وه‌ش ده‌خوێنێته‌وه و به‌و شێوه‌یه هه‌ست ده‌كه‌م ورده ورده زمانه‌كه‌ی به‌قوه‌ت ده‌بێت و ئه‌وه‌ش له نووسینی ئه‌م رۆمانه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئاخر ناكرێت خۆت به نووسه‌ر و وه‌رگێڕ بزانی و ئاگا‌و خه‌به‌رت له توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه و كتێبه‌كانی شوكر مسته‌فا و هه‌ژاری موكریانی و عه‌زیز گه‌ردی و برایم ئه‌حمه‌د و ده‌یان كه‌ڵه نووسه‌ری دیكه‌ی زمان‌زان و رهوانێژ نه‌بێت!!
له كۆتاییدا پیرۆزبایی له هاوڕێم مه‌حمود نه‌جمه‌دین ده‌كه‌م بۆ ئه‌م رۆمانە نازداره‌ی کە خستوویه‌تییه ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه، هیوادارم به‌رده‌وام بێت و چه‌ندان رۆمانی دیكه‌ی به دوادا بێت، له توانا و خه‌یاڵیشی دڵنیام كه به‌رهه‌می جوانتر و باشتر ده‌خاته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی رۆمان. با لێگه‌ڕێین به‌هره‌ی نووسه‌رانمان به تایبه‌تی لاوه‌كانمان گه‌شه بكات و باخی داهێنانمان ره‌نگینتر و گه‌شاوه‌تر بێت، دڵنیابن به‌م گه‌شه‌كردن و گه‌شانه‌وه‌یه كه‌سمان زه‌ره‌ر ناكه‌ین به‌ڵكو هه‌ر هه‌موومان و ئه‌ده‌بی كوردیش قازانجێكی بێوێنه ده‌كات.
بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.