کتێبی “نیشتمانێک بۆ برین، جەستەیەک بۆ ئەوین” هەڵبژاردەی شێعری نوێی هەورامی بە زمانی فارسی بڵاو بووەوە.
ئەم کتێبە لەلایەن چاپەمەنی ئەفروود لە شاری تاران لە ۹۹ لاپەڕەدا مانگی ڕەشەمەی ۹۹ی هەتاوی بڵاو کرایەوە.
لە پێشەکی ئەم کتێبهدا بە وردی سەرەتاکان و دەسپێکەکانی شێعری نوێی هەورامی هەڵسەنگێندراوەو لە درێژەدا، لە پازده شاعێری نوێ نووسی هەورامی لە هەرکام و چەن شێعر وەرگێڕدراوەتە سەر فارسی.
پەخشانگای کتێبی ماد لە شاری سنە بڵاو کردنەوەی ئەم کتێبە لە ئەستۆ گرتووە.
هەندێک لەو شاعێرانەی لەم کتێبەدا شێعریان هاتووە بریتین لە: عوسمان محەمەد هەورامی، جەلیل عەباسی، ڕەئووف مەحموود پوور، کولسووم عوسمانپوور، مودریک کەریمی، سوهەیب فاروق، مەهدی ئەبری، ئەحسەن ڕەشیدی، مەهوەش دروستکار، سابیر عەزیزی، ژوان ڕەحیمی و…
فەرشید ڕۆستەمی
فەرشید ڕۆستەمی لەدایک بووی ۱۳۷٦ کۆچی هەتاوی لە شاری هەورامانی تەختە. ئەم شاعێر و نووسەرە لاوە پێشتر له ساڵی ۹۵ شانۆنامەی سامۆئێل بێکێتی وەرگێڕاوەتە سەر هەورامی و دواتر لە ساڵی ۹۷یشدا کۆمەڵە شێعرێکی نوێی هەورامیی بە ناونیشانی ” شپرز یانی من، دنیا، ئەفغانستان ” بڵاو کردۆتەوە.
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…