پەیامی نەورۆزیی ناوەندی ماڵی کتێبی کوردی
هاوڕێیانی هێژای ماڵی کتێبی کوردی
لە گەڵ مزگێنی بای بەهاری و هاتنی نەورۆزی ژیان بەخش، بۆن و بەرامەی سروشت و سیمای ڕازاوەی کوردەواری دەکەین بە دیاریی پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێ و پێشکەشی ئێوەی هاوڕێی هەمیشەییمان دەکەین.
هیوادارین لە سێبەری تەندروستی و ئاسوودەیدا، ساڵی نوێ ساڵێک تەژی لە بڵێسەی زانین و ژوانی کتێب و خوێندنەوە بێت بۆ سەرجەم دڵدارانی کتێب و زمانی کوردی.
نەورۆزتان پیرۆز بێت