یەکەمین ساڵیادی كاكە مەم بۆتانی بەڕێوە دەچێت
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ۲۰۲۱/۱۰/۲۵ سەعات ۳ی ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی کاکە مەم بۆتانی بەڕێوەبچێت.
كاكە مەم بۆتانی، لە ۱۰-۱-۱۹۳۷ لە شاری (كۆیە) لە دایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی لە گوندی هەرتەلی خۆشناوەتی و شاری كۆیە و سلێمانی تەواوكردووە بۆ دواناوەندییش لە كەركووك خوێندوویەتی، خوێندنی باڵاشی لە بەغدا تەواو كردووە.
یەكەم چیرۆكی كاكەمەم بۆتانی، لەساڵی (۱۹۵۷) بڵاوكراوەتەوە، كە بە رای هەندێ رەخنەگر سیمایەكی نوێی پێوە دیار بووە.
لە ساڵی (۱۹۶۸) ەوە بە یارمەتی ژمارەیەك ئەدیبی كوردی بەغدا، خەریكی دروستكردنی رێكخراوێكی ئەدەبی بووە. تا لە (۱۰-۲-۱۹۷۰) بە شێوەی رەسمی یەكێتی نووسەرانی كوردی دامەزراند.
لە ساڵی (۱۹۷۱) دا لەگەڵ (۳۰) ئەدیب، دژی بیروباوڕی كۆنەپەرست و چەوت وەستان پشگیری سەربەستی ئافرەتیان كرد. بانگەوازی (ئەی قەڵەمە نەترسەكان یەكگرن)یان بڵاوكردەوە.
لە (۱۹۹۳) وە تا (۲۰۰۰) بۆ ماوەی (حەوت) ساڵ (ڕاوێژكاری رووناكبیری) لە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە.
سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد و ئەندامی یەكێتی ئەدیبانی سوید بووە.
بۆ داگرتنی تهواوی بابهتهکه ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.