خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / بەرپرسی ماڵی کتێبی کوردی خەڵاتی بەشی هەواڵی بیستەمین “میهرەجانی کتێب و میدیا”ی بەدەستهێنا

بەرپرسی ماڵی کتێبی کوردی خەڵاتی بەشی هەواڵی بیستەمین “میهرەجانی کتێب و میدیا”ی بەدەستهێنا

بەرپرسی ماڵی کتێبی کوردی خەڵاتی بەشی هەواڵی بیستەمین “میهرەجانی کتێب و میدیا”ی بەدەستهێنا

ڕێوڕەسمی کۆتایی بیستەمین “میهرەجانی کتێب و میدیا” ئێوارەی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان لە هۆڵی ماڵی هونەرمەندان لە شاری تاران بەڕێوەچوو و تێیدا بیهنام دڕۆیی بەرپرسی “ماڵی کتێبی کوردی” بۆ بەرهەمی “رۆمانی نەتەوەی زێرابەکان ڕەانەی بازاڕی کتێب کرا” وەک میدیای بژاردەی بەشی هەواڵ هەڵبژێردرا و خەڵات کرا.

ڕێوڕەسمی کۆتایی بیستەمین “میهرەجانی کتێب و میدیا” ئێوارەی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، بە ئامادەبوونی یاسر ئەحمەدوەند جێگری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، عەلی ڕەمەزانی بەڕێوەبەری گشتیی ماڵی کتێب و ئەدەبیاتی ئیران، سیاوەش سەڵواتییان سکرتێری بیستەمین میهرەجانی کتێب و میدیا، بەڕێوەبەران و بەرپرسانی بواری فەرهەنگ و میدیا و هەروەها کۆمەڵێ مامۆستایان و چالاکڤانانی بواری ڕاگەیاندن لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران بەڕێوە چوو. لەم مەراسیمەدا لە هەڵبژێردراون لە سێ تەوەری “چاپەمەنی و هەواڵنێرییەکان”، “میدیا بینیاری و بیسیارییەکان” و ” میدیا کۆمەڵایەتییەکان” و خەڵاتی تایبەتی ” بڵاڤۆکی چالاک لە بەکارهێنانی میدیادا”، ” کەسایەتیی چالاک میدیایی کتێب”، ” هەڵبژاردەی خەڵکی” و ” میدیای لایەنگری کتێب” خەڵاتکران، پێگەی هەواڵی – شیکاریی ماڵی کتێبی کوردی لە ڕیزی هەڵبژێڕدراوانی تەوەری “چاپەمەنی و هەواڵنێرییەکان”دا خەڵات کرا.

جێی ئاماژەیە، میهرەجانی کتێب و میدیا گرنگترین ڕووداوی بواری ڕاگەیاندنی کتێبە لە وڵاتی ئێراندا کە دەورێکی گرنگی لە گەشەی چالاکیی میدیاکانی بواری کتێبدا هەیە.

لە خولی بیستەمی میهرەجانی کتێب و میدیادا، ۱۲۰۰ بەرهەم لە لایەن ٤۰ کەس لە پسپۆڕانی بواری ڕاگەیاندن و میدیاوە هەڵسەنگێندراون و هەڵبژێردراون.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕۆمانی «چوار وەرز و ساڵێک» بەرهەمی خالق تەوەکولی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *