خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / شانۆنامەی «ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد»

شانۆنامەی «ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد»

شانۆنامەی «ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد»

شانۆنامەی «ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد» بەشی عەمەلی نامەی ماستەری کوورش «زارع ڕەمشتی»یە کە لە بەرواری ٢٧/٠٦/١٤٠٢ لە زانکۆی تاران پێشکەش کراوە.

کوورش «زارع ڕەمشتی»

ئەم شانۆنامە هەوڵی داوە بە شێوەیەکی تەوساوی (ئایرونیک) تێڕوانینی سێکس باوەڕانە سەبارەت بە پەیوەندی نیوان کوڕان و کچان، بخاتە ژێر پرسیارەوە. بە واتایەکی‌تر دەیهەوێ ئەو کارەساتانە بخاتە بەرچاو کە بەرهەمی تێڕوانینی سێکس باوەڕانەیە.

بۆیە لە بارودخێکی دراماتیکدا بەردەنگ ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەکات کە ئەم لێقەومان و دەستدرێژیانەی کە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کوڕان و کچان ڕوو دەدا، هۆکارەکانی چین؟ لە ڕاستیدا ئەم دەقە بانگەشەی وڵامی ئەم پرسیارە ناکت، بەڵکۆ دەیهەوێ گومان بکات لەو باوەڕانەی کە هۆکاری ئەو کارەساتانەن. بۆیە وەک یاری سەیری ئەو نەریتانە دەکا و هەروەها ئەو توندوتیژی و دەستدرێژیانە لە دڵی یاریەکاندا نیشان دەدا، ئەم شێوە تەوساویانە کەش‌و‌هەوایەکی پرسیارئامێز بۆ بەردەنگ دەخوڵقێنن.

هەروەها ئەم دەقە لە دوو چیرۆکی جیاواز بە دوو شێوازی جیاواز واتا لاسایی‌کارانە (Mimetic) و گێڕانەوەیی (diegetic) پێکهاتووە و هەر دوو چیرۆکی پێکهێنەری دەقەکە، پێکەوە گرێ دراون. هەر کامیان بە جۆرێک خەریکی لێکدانەوەی ئەو پرسیارەیە کە ئاماژەمان پێکرد.

ئەم بەرهەمە له ڕێککەوتی ۱۸ی خاکەلێوەی ۲۷۲۴ لە شاری سلێمانی لە لایەن لێژنەی دادوەرانی بنکەی کەپرەوە کە بریتین لە بەڕێزان
– د. دڵشاد مستەفا
– د. موحسین ئەحمەد عومەر
– هۆرێن غەریب
– میران ئەبراهام
– دانا ڕەئووف
– کەریم تاقانە

وەکوو باشترین شانۆنامەی کوردی خەڵاتی دانا ڕەئووفی پێ بەخشراوە. هەروەها لە لایەن بنەکەی کەپرەوە چاپ و بڵاو بووەتەوە.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

کتێبی «مۆنادۆلۆژیی دەق» بەرهەمی حەمەی کەریمی بڵاوکرایەوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *