خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای شێوازی فرانک لوباخ بڵاوکرایەوە

یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای شێوازی فرانک لوباخ بڵاوکرایەوە

یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبی فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر بنەمای شێوازی فرانک لوباخ بڵاوکرایەوە

یەک لەو شێوازانەی کە دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی ئەلفبێ لە مێشکی منداڵاندا، ویناسازیی ئەلفبێیە. ئەو ئەلفبێانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بە زمانە جۆراوجۆرەکان بەکار دەهێنرێن، زۆربەیان ئەو ئەلفبێیانەن کە هیچ پەیوەندییەکیان لەنێوان شێوەی نووسینی پیتەکە و دەنگەکەیدا نییە. کاتێک منداڵان ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبنەوە، بەئه‌سته‌م دەتوانن پێیوەندییەک لەنێوان پیتەکە و دەنگه‌که‌یدا دروست بکەن و ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی فێربوونی زمان زۆر دژوار و درێژخایه‌ن ببێت. چونکە ناتوانن لە بەربەستی یەکسانکردنی پیت و شێوازی ده‌ربڕینی ده‌نگه‌که‌ی، کە زانستی فۆنیکس یphonics knowledge پێی دەوترێت، سه‌ر بکه‌ون.
بۆ وەی منداڵان ئەم دۆخە تێبپەڕێنن زۆر کەرەستەی زمانەوانی هاتوونەتە ئاراوە.

یەکێک لەو کەرەستە پەروەردەییانەی کە بە خشته‌ی وێناسازیی ئه‌لفبێ picture-letter-word chart ناسراوە، ئەوەندە بەناوبانگە کە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا، بە ٣٠٠ زمان و لە ۱۰۰ وڵاتی جیهاندا بڵاو کراوەتەوە. لە میتۆدی لوباخدا پەیوەندییەک لەنێوان شێوازی نووسینی پیت و ئه‌و کارەکتەره‌‌ی بۆی وێنا ده‌کرێت، دروست دەبێت و ئەم وێنانە بۆ هەمیشە پیته‌کان لە مێشکی منداڵاندا تۆمار دەکەن و ڕەوتی فێربوونیان باشتر دەکەن.

کتێبی یاریی ئەلفوبێ یەکەمین کتێبەکە کە بە زمانی کوردی و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێک هاتووه‌. لەبەر ئەوەی فێرکردنی زمان بۆ منداڵان لە چوار بنه‌مای گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە و نووسین پێک دێت، لەم کتێبەدا بۆ هەر پیتێک شێعرێک و وێنە پیتەکەی لە لاپەڕەیەکدا هاتوون، کە هاوکات منداڵان فێری دەنگ و شێوازی نووسینی پیتەکان دەکات. هەروەها ئەڵبوومی وێنە پیتەکان خراونەتە بەردەستی هەتا بۆ خۆی شێعر یان دەقێک لەسەر بنەمای پیتەکە بنووسێت و فێری نووسینیان ببێت. هەروەها چەن فایلی مۆسیقاش لەگەڵ دەقەکان پێشکەشی خوێنەر کراوە تا گوێیان لێ بگرێت، بەڵکوو هەر چوار بنەماکە ڕچاو بکات و بە‌بێ هیچ کێشەیەک فێری زمانی کوردی ببێت.

کتێبی یاریی ئەلفوبێ لە نووسینی جەبار شافعی‌زادە نووسەری خەڵاتکراوی یونیسێف و شۆرای کتێبی منداڵانی ئێران و براوەی ڕێزنامەی هانس کریستیان ئەندرێرسونە و حیکمەت باتمانی شێوەکاری لێهاتووی کورد شێوەکارییەکەی جێبەجێ کردووە. ئەو کتێبە لە ۶۴ لاپەڕەدا لەلایان چاپەمەنیی ڕێگادا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و بەڕێزان کەیهان وازحی، موحسن محەمەدی، ژوان وەلەدی و سۆلا باتمانی مۆسیقای کتێبەکەیان پێشکەش کردووە.

  ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است. 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

خوانش زن‌محورانه‌ی “دختران کوبانی: حکایتی از شورش، شهامت و عدالت‌خواهی”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *