خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی «من کازیوەم سپیدە نیم» بەرهەمی جەبار شافعی‌زاده بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «من کازیوەم سپیدە نیم» بەرهەمی جەبار شافعی‌زاده بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی «من کازیوەم سپیدە نیم» بەرهەمی جەبار شافعی‌زاده بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: “من کازیوەم سپیدە نیم”، نووسەر:جەبار شافعی زادە، پێداچوونەوە:عەتا وەلەدی، گەڵاڵەی بەرگ:ئیسماعیل ڕەزایی، چاپەمەنی ڕێگا ـ ۱۴۰۳.

ڕۆمانی من کازیوەم سپیدە نیم کە یەکەمین ڕۆمانی دوو زمانەی (کوردی ـ فارسی) مێرمنداڵانە، باس لەو سیستەمە پەروەردە فەرمییەی دەکات کە قووتابییەکان بەشێوازی تاکە زمانی ڕادەهێنێت و بە جەخت کردن لەسەر زمانی فەرمی، ئاوڕێکی ئەوتۆ لە زمانی دایکی ئەوان نادات و دەیخاتە پەراوێزەوە. هەر بۆیە لەبری گەشەی هەمەلایەنە، تووشی ترسێکی بنەڕەتی و دڵەڕاوکێ دەبن و ناهومێدی و خەمۆکی چارەسەرنەکراو تەنگیان لێ هەڵدەچنێت، بەچەشنێک کە سەرەڕای هەوڵی زۆر، لێکەوتەیەکی پەسەندکراویان نەبێت و بەو بڕوا هەڵە و چەواشەیە بگەن کە نەک هەر قوتابییەکی ناکارامە کە مرۆڤێکی دەستەوسانن.

جەبار شافعی‌زاده

نووسەر هەوڵی داوە لە ڕۆمانەکەدا تیشک بخاتە سەر ژیانی پڕ زەبر و زەختی ئەو منداڵانەی کە بەپێچەوانەی زمانی دایکییان، بەهۆی ئەوەی لە جوگرافیای وڵاتی ئێراندا دەژین، لە پۆلەکاندا بە زمانی فارسی پەروەردە دەکرێن و تووشی کێشەی زمانەوانی و کۆمەڵایەتی و هەروەها قەیرانی دەروونناسی دەبنەوە.

کازیوە کەسایەتی ڕۆمانەکە کچێکی کوردە کە بنەماڵەی بەهۆی نالەباری بارودۆخی ئابووری کوردستان، لەڕووی ناچارییەوە بۆ تارانی پێتەختی ئێران کۆچ دەکەن. ئەو لەوێدا لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی قوتابخانەدا سەرقاڵی خوێندن دەبێت. لە قوتابخانەکەدا بە نێوی سپیدە بانگی لێدەکەن و، هانی دەدەن هەتا لە زووترین کاتدا فێری زمانی فارسی ببێت. ئەوە کازیوە و دایک و باوکی تووشی دڵەڕاوکییەکی قورس و ڕووخێنەر دەکات و زۆر کێشەی کۆمەڵایەتییان بۆ ساز دەکات.

ڕۆمانەکە هەموو هەوڵی خستوەتە گەڕ هەتا ئەو لایەنەی بخاتە ڕوو کە کازیوە بەهۆی کورد بوون ناتوانێ بیر و هەستی خۆی لە قوتابخانەدا بە زمانی فارسی دەرببڕێت و هەموو ڕۆژێک تووشی کێشەی پەروەردەیی دەبێت. بۆیە ناچار دەبێت بڕواتە ناوەندی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی فێرکاری و لەوێدا لەکەڵ کێشەکەدا ڕابێت.

نووسەر هیوادارە چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو ڕۆمانە، کە لە دیسکۆرسێکی ڕەخنەگرانەوە لە سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی فەرمی دەڕوانێت، بتوانێت کڵاوڕۆچنەیەک لە چارەنووسی ئەو منداڵانە بکاتەوە و، هەلێ بڕەخسێنێت کە بایەخێکی جیددی بەو کێشە مێژووییەیان بدرێت، بەڵکوو بتوانن لە بارودۆخێکی دیمۆکراتیک و سیستەمێکی پەروەردەیی فرە زمانیدا بەبێ هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک پەروەردە بکرێن.

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *