خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / لێکدانەوەیەکی کورت بۆ شیعری «هەمە زمانە»ی قانع

لێکدانەوەیەکی کورت بۆ شیعری «هەمە زمانە»ی قانع

لێکدانەوەیەکی کورت بۆ شیعری «هەمە زمانە»ی قانع

 

جەعفەر قارەمانی [۱]

پوختە

داهێنانێکی نوێ لە شیعری کلاسیکی کوردیدا، هۆنینەوەی شیعری هەمە زمانەیە. شیعری هەمە زمانە بەو شیعرە دەڵێن کە بە چەند زمانی جیاواز هۆنرابێتەوە. ئەم زمانانە دەتوانن زمانی فەرمی، نەتەوەیی، یان زارەکانی زمانێکی سەربەخۆ بن. لە شیعری هەمە زمانەدا، قانع بە شێوەیەکی هونەری زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی و چەند زاری کوردی لێکداوە. ئەو تایبەتمەندییە دەسەڵاتی زمانیی قانعی لە هۆنینەوەی شیعری کلاسیک دەرخستووە کە توانیویەتی سەرەڕای جیاوازیی ڕێزمانی و فۆنێتیکی، ئەو زمانانە لە شیعرێکدا کۆ بکاتەوە. ئەو ڕەنگاوڕەنگییە یەکگرتوویی واتایی شیعرەکەی بەهێز کردووە. پێکەوە گرتنی چەند زمانی سەربەخۆ، چ لە ڕووی واتا و چ لە ڕووی جوانکارییەوە، تایبەتمەندییەکی ناوازەی بەو شیعرە بەخشیوە. بەکارهێنانی چەند زمان و زاری جیاواز لە شیعرێکدا دەتوانێت دژیەکیی واتایی بخوڵقێنێت و لە باری ئەدەبییەوە شیعرەکە ڕەنگین بکات. هۆنینەوەی شیعر بە چەند زمان و زاری سەربەخۆ، نەک هەر شوناسی کولتووریی ئەو زمانانە دەوڵەمەند دەکات، بەڵکوو دەتوانێت هۆشیاریی گشتی بۆ پاراستنی ئەو زارانەی ترسی توانەوەیان لەسەرە زێدەتر بکات. ئەو تایبەتمەندییە لەو کۆمەڵگایانەی بەهۆی داگیرکاری ترسی لەدەستدانی شوناسی نەتەوەییان لەسەرە، زۆر گرنگە. لە چەند زمانی بوونی ئەو شیعرە خوێنەر هەست دەکات، قانع سەر بە نەتەوە و زمانێکی دیاریکراو نەبووە، بەڵکوو لە دونیایەکی بەربڵاوی کولتووری و زمانیدا ژیاوە، بۆیە ئەو شیعرە بۆ خوێنەری شیعری کوردی زۆر سەرنجڕاکێشە. لەو وتارەدا، پێکهاتەی زمانی و ئەدەبیی شیعری هەمە زمانە بە کەڵک‌وەرگرتن لە میتۆدی وەسفی- شیکاری تاوتوێ دەکرێت.

وشەگەلی سەرەکی: شیعری هەمە زمانە؛ قانع؛ جوانیناسی؛ پێکهاتەی ئەدەبی.

[۱] ghahjefer@gmail.com

داگرتنی تەواوی وتارەکە

  https://t.me/kurdishbookhouse

 هر نوع بازنشر این متن با ذکر منبع «خانه کتاب کُردی» مجاز است.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

زياره‌تی کتێبخانه‌ پيرۆزه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *