خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خوێندنەوەی نیشانەناسییانەی ڕۆمانی مژاوا

خوێندنەوەی نیشانەناسییانەی ڕۆمانی مژاوا

خوێندنەوەی نیشانەناسییانەی ڕۆمانی مژاوا؛ نووسینی جان دۆست، وەرگێڕانی یای سارا خەنشا

فەرزانە عەبدوڵڵازادە، کەژیار

پوختە:

بۆ خوێندنەوەی هەر دەقێک، دەبێت بە سەرنجدان بە کەرەستەگەلێک کە دەق دەیخاتە بەردەستمان کەلێنێک بدۆزینەوە تا ڕەخنەی تێدا بکەین و لە ڕوانگەی ئەو کەلێنەوە دەقەکە بخەینە بەر باس و  ڕاڤەکردن. بۆ ئەو مەبەستەش بە بۆچوونی من دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی نیشانەکانی نێو ڕۆمان ئەو سووچەنیگایە بەرین بکەینەوە و درێژە بە بابەتەکە بدەین، لەم یادداشتەدا دەمانەوێت بە ئاوڕدانەوە لە چوار هێمای (ئاو، گوریس، تووتن، خەنە)  کە لە دەقی ڕۆماندا زەق کراونەتەوە و هەروەها هێمای کەسایەتییەکانی (بادین، ژالە، موژدە) لە ڕێگەی بیردۆزیی نیشانەناسییەوە لە ڕوانگەی زوانەوانی سوئیسی، “فێردینان د سوسور”ەوە ڕۆمانەکە بخوێنینەوە. شایانی باسە لە چەند بەشی جیاوازدا ئاوڕ لە تایبەتمەندیی ڕۆمانەکە دەدەینەوە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی و تکنینی گێڕانەوە لەم چەشنە ڕۆمانانەدا باس دەکەین و زۆر بەکورتیش ئاماژەیەک بە وەرگێڕانی ڕۆمانەکە دەکەین.
داگرتنی کۆی وتارەکە

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی کۆماری کوردستان لە ئاوێنەی مژاواوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *