خانه / ناساندن و ڕه‌خنه‌ / ناساندنی کتێب “میخاییل باختین: سەودای وتووێژ، پێکەنین و ئازادی”

ناساندنی کتێب “میخاییل باختین: سەودای وتووێژ، پێکەنین و ئازادی”

ناساندنی کتێب: “”، پێشەکی و ورەگێڕان؛ دوکتور بەختیار سەجادی، سەقز: دەزگای چاپەمەنی گوتار، چاپی دووهەم۱۳۹۴.

ناوەڕۆکی کتێبەکە بریتیە لە چەندین بابەت سەبارەت بە؛ ژیان و ڕوانگە و بیر و هزری باختین، وەکوو یەکێک لە گەورەترین بیرداڕێژانی سەدەی بیستەم کە بریتین لە کۆمەڵە وتارێکی رەخنەیی و تیۆریکی خودی میخاییل باختین و چەند وتارێکی رەخنەگران و بیرمەندانی تری وەکوو لووسیەن گۆڵدمەن، ژولیا کریستاڤا، تێزڤێتان تۆدۆرۆڤ، رۆمەن یاکوبسن و ژان ئیڤ تادیە.
تایبەتمەندی بەرچاوی ئەم بەرهەمە کە لە وەرگێڕانێکی ساکار و پەتی جیای دەکاتەوە و ڕوویەکی توێژەینەوە و ڕەخنەگرانەی پێدەبەخشێت، پێشەکیی تێر و تەسەلی ئەو کتێبەیە کە بە قەڵەمی دوکتۆر بەختیار سەجادی لە دوو بەشی جیاوازدا خراوەتە سەر کتێبەکە.
بەشی یەکەم بریتیە لە وتارێک سەبارەت بە باختین کە ڕەنگە کامڵترین نووسین بێت کە تاکوو ئیستا بە زمانی کوردی لەسەر باختین بەرهەم هاتبێت.
بەشی دووهەمیش بریتیە لە بابەتێکی زمانناسی دەربارەی زمانی کوردی و دۆخی هەنووکەیی ئەو زمانە و ئاستی گەشە سەندنی بەرانبەر بە ئاڵوگۆڕە زانستی و گشتییەکانی دونیای زمان و ئەگەر و پێشهاتەکانی بەردەم داهاتووی ئەو زمانە.

جێی ئاماژەیە چاپی یەکەمی ئەم کتێبە ساڵی ۲۰۰٨ لە لایەن دەزگای موکریانیەوە لە چاپ دڕاوە.
ئەم کتێبە پێشتر لە لایەن وەرگێر و ڕۆشنبیری ئێرانی محەمەد جەعفەر پویندە کراوەتە فارسی

ماڵی کتێبی کوردی ئەم کتێبە ناوازەیە بە ئاشقانی کتێب پێشنیار دەکا
بۆ بەردەستخستنی ئەم کتێبە دەتوانن سەردانی کتێبفرۆشیەکانی کوردستان و نەشری گوتار لە سەقز بکەن.
♦️ئەندامانی هێژا: فایلی PDFی بەشی دووهەمی پێشەکی کتێبەکە کە سەبارەتە بە ئاستی گەشە سەندنی زمانی کوردی (لاپەڕەکانی ٢٠-٢٩) بە ئیجازەی نووسەر پێشکەشتان دەکەین. ئەم مافە تەنیا بۆ ماڵی کتێبی کوردی پارێزراوە.

کتاب “میخاییل باختین: سودای گفتگو، خنده و آزادی” با مقدمه و ترجمه دکتر بختیار سجادی بازنشر شد. این اثر که به زبان کردی ترجمە شده است به بررسی آرا و زندگی باختین اختصاص دارد و شامل مقالاتی از خود باختین و سایر منتقدان و صاحبنظران در مورد وی می باشد.
از ویژگی های حائز اهمیت این اثر مقدمه تفصیلی است که مترجم در دو بخش درباره باختین و اندیشه های او و وضعیت کنونی زبان کردی و سطح توسعه یافتگی آن به رشته تحریر درآورده است و هر دو مطلب از حیث نو بودن موضوع و جایگاهی که در مطالعات نظری و کاربردی زبان و زبان شناسی دارند از اهمیت منحصربفردی برخوردارند.
شایان ذکر است:این کتاب پیش تر در سال ۱۳۷۷ توسط محمد جعفر پویندە با عنوان “سودای مکالمه، خنده، آزادی: میخائیل باختین” بە فارسی برگرداندە شدە است.

دانلود کامل معرفی کتاب

 

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *