بەرهەمی دوو نووسەری کورد لە ڕیزی بەربژێرانی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبدا
نووسینگەی خەڵاتی میهرەگان پێڕستی بەرهەمە بەربژێراوەکانی خولی نۆزدەهەم و بیستەمی بۆ قوناغی دواتر ڕاگەیاند. ئەم پێڕستە بریتە لە ٢١ بەرهەم لە بەشی رۆمان و ٢١ بەرهەم لە بەشی کۆمەڵە چیرۆکدا، کە لە کۆی ١٩٨٥ بەرهەمدا، دوای تێپەڕاندنی چەندین قۆناغی داوەری دەستنیشانکراون.
دوو ڕۆمانی “آخرین روزهای زندگی هلالە”، نووسینی عەتا نەهایی بە وەرگێڕانی ڕەزا کەریم مجاور و “کوچ شامار” نووسینی فەرهاد حەیدەری گۆران لە ڕێزی ٢١ رۆمانی بەربژێراوی خولی نۆزدەهەم و بیستەمی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبدان.
خەڵاتی میهرەگانی ئەدەب، کۆنترین خەڵاتی سەربەخۆ و تایبەتیی بواری ئەدبیاتە لە ئێراندا، کە هاوکات بە سێهەمین دەیەی چالاکی خۆی، یەکەمین خولی خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبی دەرەوەی وڵاتی ئێران بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕۆمان و باشترین کۆمەڵە چیرۆکی کۆتا بەڕێوە دەبات.
خەڵاتی ئەدەبیی میهرەگان یان خەڵاتی میهرەگانی ئەدەب، کە ڕابردووی بەڕێوەچوونی بۆ ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی دەگەڕیتەوە، تەنیا خەڵاتی ناحکوومییە کە بێجگە لە بەشی چیرۆک و ڕۆمان، لە بواری ژینگە و زانستیشدا خەڵات پێشکەش دەکات.
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.