بهمزووانه نوێترین كتێبی بهختیار عهلی بڵاودهكرێتهوه.
«ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهكانی» نوێترین كتێبی نووسهر بهختیار عهلییه و بهمزووانه چاپ و بڵاودهكرێتهوه.
كتێبهكه بریتییه له بهرگی نۆههمی كاره تیورییهكانی بهختیار عهلی، كه لەلایەن نووسەر خۆیەوە چاپكراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەھەند كاری دابەشكردنی بۆ دەكات.
«ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتهكانی» هەوڵێکە بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا «ئەگەر ئۆپۆزسیۆن هەبێت، دەبێت چۆن بێت؟»، «ئەگەر قسە لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەین، گۆڕان چییە؟»، «ئەی لێرەدا ڕۆشنبیران لە چیدا لە خەڵک جیادەبنەوە؟». ئەمە ئەو پرسیارانە بوون کە سیاسی و ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستییەکان بە تۆمەتبارکردن و دەنگەدەنگەکانیان نەیاندەهێشت ببنە بابەتی ڕاستەقینەی بیرکردنەوە. لە پاڵ ئەمەدا، کتێبەکە هەوڵێکیشە بۆ دیاریکردنی فەرمان و ئەرکی ڕۆشنبیر و جیاکردنەوەی ئەم ئەرکە بە ڕوونی و ڕەهایی لە ڕۆڵی سیاسی و ئەکتیڤیستی سیاسی. خوێندنەوەیەکە بۆ چەمکی ڕۆشنبیر و لەدایکبوونە دژوار و پڕ کێشەکەی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا، بەڵام لەوە گرنگتر پێداگرییە لە تایبەتمەندی ڕۆشنبیر و تایبەتمەندی ئەو جێگایەی تێیدا کاردەکات.
تابلۆی بەرگی كتێبەكە لەلایەن ھونەرمەند «ئامانج ئەمین»ەوە دروستكراوە و لە چاپخانەی كارۆ چاپدەكرێت.