خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی هەنار و فریشتەی مردن نووسینی عەتا محەمەد

خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی هەنار و فریشتەی مردن نووسینی عەتا محەمەد

خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی هەنار و فریشتەی مردن نووسینی عەتا محەمەد

خوێندنەوەی : فرمێسک محەمەد
میکسی دەنگ : ئۆمید ئازەرمی

ژیان لەم سەردەمەماندا پەلە و شڵەژاو تێدەپەڕێت. ڕووداوەکان زۆرن و کێشەکانیش زۆرتر. ئێمە فریای ئەوە ناکەوین بە دوای ڕووداوێک بکەوین، چەند ڕووداوێکیتر بەدوایدا دێت. فریای کۆ کردنەوەی تەرمی پەنابەرانی بەلەمێکی نوقم بووی دەریای ناوەڕاست ناکەوین، بەلەمێکیتر نوقم دەبێت، یا خود چەند پەنابەرێک لە دوای بارهەڵگرێکدا بە مردوویی دەدۆزرێنەوە، هێشتا بەدوای چارەسەری ئایدز و شێرپەنجەدا دەگەڕێین، لە ئافریقا ئیبۆلا گیانی هەزاران کەس دەکێشێت. هێشتا شوێنەواری تەقینەوەکانی پاریس بە دەستی گەنجانی تووندڕەوی ئیسلامیی، چاک نەکراوەتەوە، گەنجێکیتر لە شەمەندەفەڕێکی ئاڵمانیادا بە تەور چەند کەسێک دەکوژێت. وێرانکاریی گەردەلولێک تەواو نابێت، گەرداوێکیتر ڕوو لە کەناراوێکیتر دەکات، بە خۆم وت: دەڵێیت ژیان بەرەو کۆتایی ڕا دەکات…

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *