خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژمارەی یەکەمی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی “های” چاپ کرا.

ژمارەی یەکەمی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی “های” چاپ کرا.

ژمارەی یەکەمی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی “های” چاپ کرا.

های، زەنجیرە کتێبێکی فەرهەنگی ئەدەبیە کە ژمارەی یەکەمی تایبەتە بە ڕەوتی شیعری نوێ. های وشەیەکی هەورامیە و بە مانای بێدار و خەبەرە. ئامانجی ” های” بێداری و ئاگابوونەوەیە سەبارەت بە دەقی نوێ و هەروەها، هۆشیاری بەردەنگ و بە دواداچووونی جیدی خوێنەری ئەدەب و فەرهەنگ بەرانبەر بە دەقەکانی سەردەم و هەوڵ ئەدا بە خوێندنەوەیەکی نوێ، بابەتەکان لەم پانتایە هەردەم بورووژێنێ و بیانخاتە بەر شڕۆڤە و گوتاری ئەمڕۆیی.

ژمارەی یەکەم کە ئێستە چاپ بووە و کەوتوەتە بەردەستی هۆگرانی شێعری نوێ، وتار و لێکۆڵینەوە، خوێندنەوە لە سەر دەق، دیمانە و مێزگردەکان سەبارەت بەم ڕەوتە لە خۆ دەگرێت.

جێی ئاماژەیە کە لە ژمارەی یەکەمدا، کۆی ئەو باس و بابەتانە، دەربارەی شیعری نوێی  سۆرانی،  هەورامی و کەلهۆڕیە .

لەم ژمارەیەدا وتار و بابەتی کۆمەڵێک ڕەخنەگر و شاعیری خاوەن دەنگی وەک بەڕێزان؛ د. ڕەهبەر مەحموود زادە، د. مەسعوود بینەندە، یونس ڕەزایی، حەمە ساڵحی سووزەنی، ڕەئوف مەحموودپوور، کەماڵ شەنگالی، سوهەیب فاروق، ڕەزا عەلی پوور، ماچۆ مێهری،حەمەی کەریمی، جەلیل عەباسی ، سەیوان نیک پەی، عەتا وەلەدی،قادر نیازی، سابیر عەزیزی، فەرشید رۆستەمی ژوان رەحیمی، سوران کیانی و… بڵاو کراوەتەوە.

بەشێک لەو وتار و باس و لێدوانەی لەم ژمارەدا چاپ کراون بریتین لە:

نووسین بە پۆی مانگەشەو، خوێندنەوە بە فانووسی ئەستێرە، خویندنەوەی خەوە بەردینەی سوارە ئێلخانی زادە( د.  ڕەهبەر مەحموودزادە)

ڕەوتناسی نوێبوونەوەی ئەندێشەی شیعری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( یونس ڕەزایی)

ڕەوت شیعر نەو کەلهۆڕی ( ماچۆ مێهری)

ڕەچەڵەکناسی شیعری کوردی بە ئاوڕدانەوەیک لە شیعرەکانی جەلال مەلەکشا (د.  مەسعوود بینەندە)

ئاوانگاردیسم لە شیعری نوێی هەورامیدا (سوهەیب فاروق )

ئاخاوتن لەگەڵ شاعیر و ڕەخنەگر  حەمە ساڵحی سووزەنی

 بەرەی چوار، شیعری دۆزەخ(  ڕەزا عەلیپوور)

دیمانە لەگەڵ #جەلیل_عەباسی یەکیک لە پێشەنگەکانی شیعری نوێی هەورامی

چاپی زەنجیرە کتێبی ” های ” لە ئەستۆی چاپەمەنی زایەڵەیە لە شاری مەریوان. هەر ژمارەیێکی«#های» بابەتێکی تایبەت بە فەرهەنگ و ئەدەب لە خۆ دەگرێت.

دەستەی ئامادە‌کردنی ئەم ژمارەی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی “های” پێکهاتووە: ڕەئووف مەحموودپوور، فەرشید ڕۆستەمی، سابیر عەزیزی.

لەبەر دۆخی نالەباری کرۆنا و پاراستنی سەلامەتی هەمووان، هێشتا ئەم زەنجیرە کتێبە نەگەیشتووەتە کتێب فرۆشیەکانی شارەکانی کوردستان. هەر بەم بۆنەوە هەر کەسێک ویستی ئەم بەرهەمەی دەست بکەوێت، پێوەندی بگرێت بەم ئایدی تێلیگرامەوە:
@HAYBOOKS

! ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە  ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *