خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ژیاننامەی مامۆستا عەبدولکەریم سرووش

ژیاننامەی مامۆستا عەبدولکەریم سرووش

ژیاننامەی مامۆستا عەبدولکەریم سرووش(ئاریاس)

عەبدولکەریم سرووش(ئاریاس) لە ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی زیندەشتی سەر بە ناوچەی کەناربەڕۆژی شاری سەڵماس لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایی ئێران لە دایک بوە. سەردەمی منداڵی و خوێندنی سەرەتایی خۆی هەر لەم گوندە تێپەڕاندوە و بۆ درێژەی خوێندن چوەتەوە شاری ورمێ. دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دیپڵۆم دەچێتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێ.

دوای ئەمە سەرقاڵی کاری پەروەردە دەبێت و دوای ١٥ ساڵ خەبات لەم بوارەدا بە یەکجاری لە وەزارەتی پەروەردە دێتە دەرێ و لە ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتیی ئێران لە شاری مەهاباد دەست بە کار و چالاکی دەکات.

ناوبراو دوای ١٥ ساڵ کاری میدیایی لە ساڵی ۱۳۹۱/۲۰۱۳ ماڵنشین دەبێ و دەگەڕێتەوە شاری ورمێ.

سرووش خۆشەویستیەکی تایبەتی هەیە بە ئەدەبیاتی زارەکیی کوردی.ئەو گوند بە گوند لە ناو گەلی خۆی دەگەڕێ و هێماکانی فلکلۆری کوردی کۆ دەکاتەوە وکاریان لە سەر دەکات.

خەبات

خەباتەکانی عەبدولکەریم سرووش(ئاریاس) ئەم  بەرهەمانەن:

١- گلی و گازنێن ئەڤینداران ژ کەلەپۆرا کورمانجێن ئیرانێ(بە کوردی)-وەشانخانەی نووبهار-٢٠١٦-ئەستەمۆڵ

٢- فلكلۆرا کوردی (ئەدەبیاتی زارەکی) بە زمانی فارسی وەشانخانەی دیرۆک-٢٠١٨ بۆجنوورد

 ٣- فلكلۆرا کوردی (ستران و ئاواز) بە زمانی فارسی وەشانخانەی دیرۆک-٢٠١٨ بۆجنوورد

٤- دەنگ و دەنگبێژی بە زمانی کوردی وەشانخانەی پێنویس٢٠١٩- تاران

٥- نەوایێن موترب و چەنگێن کوردان بە زمانی کوردی وەشانخانەی مادیار- ٢٠٢٠-سنە

٦- گلی و گازنێن ئەڤینداران ژ کەلەپۆرا کورمانجێن ئیرانێ (بە کوردی)-وەشانخانەی مادیار- ٢٠٢٠-سنە ( بە ڕێنووسی ئارامی)

ئەو بەرهەمانەی وا ئامادەی لە چاپدرانن:

فلكلۆرا کوردی (عرف،عەدەت و رەسم)

فلكلۆرا کوردی (بیر و باوەر)

فلكلۆرا کوردی (زانستا گەلێری)

ئانتۆلۆژیی دەنگبێژێن کوردێن کورمانج یێن ئیرانێ

مەم و زین و فلكلۆر

شۆپا لنگان(کۆکردنەوە و لێکدانەوەی زۆرتر لە ٩٠ هەڵپەڕکێی کوردیی کرمانجی)

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *