ناساندنی «وشەنامەی زمان‌ناسی کۆمەڵایەتی» نووسینی پیتر ترادگیل وەرگێرانی حەسەن قازی
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م کتێبه ڕێنوێنییه‌کی سه‌ره‌تایییه سه‌باره‌ت به‌و چه‌مکه سه‌ره‌کی و نێوه‌ندییانه و ئه‌و زاراوه تێکنیکیانه‌یه‌ی له زمانناسیی کۆمەڵایەتیدا به به‌ربڵاوی ده‌کار ده‌کردرێن. لێره‌دا نه‌ک هه‌ر له سه‌ر لکه جۆربه‌جۆره‌کانی زمانناسیی زمان خۆی جه‌خت کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له سه‌ر له‌هجه‌ناسی، هه‌م ئی نه‌ریتی و هه‌م ئی نوێباو، و شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره کانی زمانی ئینگلیسی ڕاوه‌سته‌مان کردووه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که جێی سرنجێکی تایبه‌تین بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له سه‌ر زمانناسیی کۆمەڵایەتی کار ده‌که‌ن. لێکۆڵینه‌وه کلاسیکییه‌کانی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تیش لێره دا باسیان لێوه کراوه. هه‌ر وه‌ها، جه‌ختی تایبه‌تیش کراوه‌ته‌وه له سه‌رهێندێک زمانی تایبه‌تی که جێی سرنجی تایبه‌تین بۆ زمانناسانی کۆمەڵایەتی وه‌ک زمانه که‌مایه‌تییه‌کان و، زمانانی پیجن و کرۆڵ.
وشه‌کان به پێی ڕیزی تیپه‌کانی ئه‌لفوبێ هاتوون و به په‌خشانێکی ئاسایی شی کراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری لێکۆڵینه‌وه هاسانتر بێ و، ئاماژە‌یه‌کی زۆر و زه‌وه‌ندیش به سه‌رچاوه‌ی دیکه کراوه. ئه‌م کتێبه پێداهاتنه‌وه، نوێکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌و کتێبه‌ی نووسه‌ر واته Introducing Language and society ‘ ناساندنی زمان و کۆمه‌ڵە که له ساڵی ۱۹۹۲ ده‌ستگای چاپه‌مه‌نی Penguin بڵاوی کرده‌وه.
ئی مەیلی پیتر تڕادگیل
نووسەر سەبارەت بە وەرگێرانی کتێبەکەی بە کوردی دەڵێ: «پیرۆزبایی و سپاسێکی زۆر لە حەسەن قازی بۆ ئەو دەسکەوتە هێژایە. ئەو کتێبەی من لەمێژە لەبەردەست ئاخێوانی زمانانی وەک ئێسپانیایی، مەجارستابی و یۆنانی دا بووە، بەڵام ئەوەی کە خوێبەوەرانی زمانی کوردیش دەستیان پێی ڕادەگا بۆ من شتێکی تایبەتی یە، نەک هەر بۆ من بەڵکوو بۆ بواری زمانناسیی کۆمەڵایەتیش”»
بۆ بەردەستخستنی ئەم بەرهەمە سەردانی ماڵپەڕی خوارەوە بکەن:
ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.