خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / ڕۆمانی «نەتەوەی زێرابەکان» کرایە فارسی

ڕۆمانی «نەتەوەی زێرابەکان» کرایە فارسی

ڕۆمانی «نەتەوەی زێرابەکان» کرایە فارسی

جەبار جەمال غەریب نووسەری بەتوانای كورد و براوەی خەڵاتی حسەین عارف (لە ساڵی ۲۰۱۶دا) كە یەكەم‌جار بەبۆنەی وەرگێڕانی ڕۆمانی «پێنجەمین كتێبی خودا» وە (وەرگێڕاوی ڕەزا كەریم‌مجاور، تاران، چاپەمەنی ئەفراز، ۱۳۹۵ی هەتاوی/۲۰۱۶ی زاینی) بە خوێنەری فارس زمان ناسێندرا، ئێستا بە ڕۆمانێكی دیكە و بە پەیڤی تازەترەوە دێتەوە بۆ ناو بەردەنگەكانی فارس زمان. ئەم ڕۆمانەش «نەتەوەی زێرابەكان»ە كە لە ژێر ناوی «نسل فاضلاب‌ها» كراوە بە فارسی.

جەبار جەمال غەریب

«نەتەوەی زێرابەكان» بەسەرهاتی گەلێكی پەڕاوێزنشین و دەركراو لە ناوەندی كۆمەڵگایە كە هیچ شوێنێك پەنای پێ نادا و بەناچاری و لەوپەڕی سەرسوڕمانیدا پەنا دەبەن بۆ ناو زێرابەكان، بەڵام لە دوای ماوەیەك تێدەگەن كە تەنانەت ناتوانن لەوێش بحەسێنەوە و مرۆڤەكانی سەرزەوی كە دەڵێی بەو شوێنە پیس و پۆخڵەش ئیرەیی دەبەن، لەوێش دەستیان لێ هەڵناگرن و ناهێڵن بە ژانی خۆیانەوە داكەون.

ڕەزا كەریم‌مجاور

كەسایەتی سەرەكی «نەتەوەی زێرابەكان» كە هەر لە سەرەتای منداڵییەوە لە خۆشەویستی دایك و باوكی بێ‌بەش بووە، دەبێتە شاگردی شۆفێری لۆری. دواتر لە لۆرییەكەوە بۆ لۆرییەكی دیكە دەڕوا و جاری وایە وەكوو كەرستەی ناو لۆرییەكە لەگەڵ لۆرییەكە دەفرۆشرێ و…

گەر بە وردی چاو بگێڕین، ئەم كەسایەتییانە لە دەور و بەری هەموومان هەن و دەبیندرێن، بەڵام كوا چاوێكی وەها لەم سەردەمی دڵڕەقی و نەبینی و كارەساتەدا؟!

د. هاشم ئەحمەزادە و جەبار جەمال غەریب

دوكتور هاشم ئەحمەزادە لە ڕەخنەیەك‌دا سەبارەت بەم ڕۆمانە دەنووسێ: « نەتەوەی زێرابەکان وەک هەموو ڕۆمانەکانی تری جەبار غەریب هەر لە ناوەکەیڕا دێتە شەڕی باوەڕە باوەکانی خوێنەرەوەوە و کێشەی مانا و پێوەندیی دال و مەدلوولەکانی زیاتر لە هەمیشە بۆ زەق دەکاتەوە… خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە هەر لە سەرەتاوە دەتباتە ناو دونیای نامۆییەکان. دەستپێکی ڕۆمانەکە ڕستەیەکی بەهێزە کە باوەڕی پتەوی ڕۆماننووس دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرەوە و پێی دەڵێت لە چاوەڕوانیی دەقێکی شازدایە. “من لە ژیانی هیچ کەسێک بەرپرسیار نیم دوای خوێندنەوەی ئەم رۆمانە چی بەسەردێت” ئەمە ئافۆریزمێکی بەهێزە و گوزارە لە متمانەی زۆری نووسەرەکە بەخۆیەوە دەکات. بەڵام ئەم ڕستە بەهێزە بێ خاڵی کۆتاییە (.) و ئەمەش هەر وەک چارەنووسی ڕۆمانەکە و بەسەرهاتی کاراکتێرەکانیەتییە کە خاڵی کۆتایی بۆ گێڕانەوەیان دانەندراوە.»

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە.

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ئێوارە کۆڕەکەی مەریوان و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی کتێبی مۆنادۆلۆژیی دەق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *