خانه / پێشنیاری ده‌سته‌ی نووسه‌ران / کتێبی «نوخشەو قەڵاو ژیوگای» بڵاوکرایەوە

کتێبی «نوخشەو قەڵاو ژیوگای» بڵاوکرایەوە

کتێبی «نوخشەو قەڵاو ژیوگای» بڵاوکرایەوە

ناسنامەی کتێب: ناوی بەرهەم :نوخشەو قەڵاو ژیوگای، بابەت: داستان کۆتا(چیرۆک)، نووسەر: سابیر عەزیزی، ویراستار: ڕەحیم ڕەحمانی، چاپ و پەخش: زایەڵە

سابیر عەزیزی

ئەم بەرهەمە، پینجەمین بەرهەمی نووسەرە(سێ دەفتەرە شێعری نوێ) دووەمین کتێب چیرۆک بە زوانی هەورامی پاش(زەماوندٚەو وەرمی) ساڵی ۱۳۹۸، تێکەڵ بە کاروانی کتێبخانەی کوردی بووە.

نووسەر ئەڵێ: من لەگەڵ بارودۆخی نالەبار ئەکتەرەکاندا ژیاوم، سیمای داپڵۆسێنەر و قڵیش و پەراوێزی هەورامانەکەم بە باشی ناسیوە. باوەڕم بە تازەگەری و ئەقڵیەتی ڕۆژ هەیە، ناکرێ لەم کات و ساتەدا بژی بەڵام لە ڕابردوودا بیر بکەیتەوە. فرە دەنگی و فرە ڕەنگی کۆمەڵگای کوردی فرسەتێکی باشە تا لەگەڵ ئەمری واقێع و سەردەمدا مامڵە بکەین. ئەمە تەنیا بەڵگەی باوەڕ پێکراو و سەنەدی سەرکەوتوومانە.

ئەم کتێب چیرۆکە لە دوو بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم ، باسێکی کۆتا و کورت سەردەمیانە لە بارەی تئۆری و زانستی چیرۆک و پرانسیبەکانی چیرۆک نووسین.

لە بەشی دووەمدا لەگەڵ دەقە چیرۆکەکان ڕووبەڕوو ئەبینەوە. لەم کاژەدا نویسەر حەوت چیرۆک بە دلیگیر و ناوەرۆکی تایبەت بە مەحاڵ و ئەتنیکی هەورامان، بە لە بەر چاو گرتنی فەزای جوغڕافیای و فەرهەنگ و داب و نەریت، گرفت و کێشەکانی فەرهەنگی، مەعیشەتی، کۆڵبەر و ژیوگە… موتالێبەگەری و بە دوادا چوون بۆ وەرگرتنی مافی سەرەتایی پێشێل کراو لە مەحاڵەکەدا، بە گژدا چوونی نەریت و سونەتی تایبەت، باسی حزووری ژەن و دەس بە یێخەی لە گەڵ فەزای داسەپاو و قەتیس و پەراوێز خستنی نیوەی کۆمەڵگا… تێکەڵی تاکی ڕۆشنویری هەورامی لەم عەرسە و گۆڕەپانەکەدا و بەکار هێنانی ئەو پلان و نورمانە کە لە فەزای کونشگەری سەردەمیانە بەرچاو و بۆڵت کەراوەنەتەوە.

وا بزانم ئەمە ئەوەڵین کار بێت بەم شێوە نوسینی کتێب چیرۆکی مەحاڵی و تایبەت بە مەحاڵێکی کوردەواری زۆم کراو لە سەر هەورامان نووسرابێت.

بەو هیوایە جێ ڕەزامەندی خوێنەران بە عام و لایەنگرانی گەشەو ترۆقی زوانی هەورامی بێت.

 بۆ داگرتنی ته‌واوی بابه‌ته‌که ببنە ئەندامی کاناڵی تلگرامی ماڵی کتێبی کوردی…

 https://t.me/kurdishbookhouse

درباره‌ی ماڵی کتێبی کوردی

همچنین ببینید

ڕاپۆرتی کۆڕی “خەسارناسی و هەڵسەنگاندنی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە مەریوان”

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *