
ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو

ئێوارەی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۱ ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی یەکەمین کتێبی منداڵان بە زاراوەی کوردیی کەلاردەشت لە شاری کتێبی ئەم شارە بەڕێوەچوو. کەسایەتییە فەرهەنگییەکان، هونەرمەندان و شاعیرانی کەلاردشت میوانی ڕێوڕەسمەکە بوون.

بەڕێز دوکتۆر ئەسەدوڵڵا محەممەدزادە و خاتوو موژگان کاوسی لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاریان پێشکەشکرد و نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی و زمانەکانی تری شوناس لە کەلاردەشت و هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و بوژانەوەی ئەم زمانانە ڕێکارێکارگەلێکیان پێشکەشکرد.

چەند منداڵێکی کوردی کەلاردەشت بە پەردەلادان لەسەر کتێبەکە و رەنگکردنیان، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد.
چەند وێنەیێکی ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەڕێوە چوو:



ئەم بابەتە تایبەتە بە ماڵی کتێبی کوردی و بڵاوکردنەوەی بە ئاماژەدان بە سەرچاوە ڕێگە پێدراوە
ماڵی کتێبی کوردی